سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نوسان و دامه‌زراوه‌ی DW ئه‌ڵمانی یاداشتی لێكتێگه‌یشتنیان واژوو كرد، له داهاتوشدا یاداشتكه به ئاراسته‌ی به‌شداری له چالاكییه‌كانی یه‌كتر، فراوان ده‌كرێت.
رۆژی چوارشه‌ممه، دامه‌زراوه‌ی (دویتشه فیله) و سه‌نته‌ری میترۆ، یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتیان ئیمزا كرد‌و رۆژی شه‌ممه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ره‌حمان غه‌ریب رێكخه‌ری سه‌نته‌ری METRO تایبه‌ت به وێستگه-ی راگه‌یاند: "جێگه‌ی خۆشحاڵیمانه له‌ماوه‌ی 7 ساڵی ته‌مه‌نی سه‌نته‌ره‌كه‌مان توانیومانه ببینه شه‌ریكی چه‌ندین رێكخراوی عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی و دواهه‌مین كارمان له بواری په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رێكخراو دامه‌زراوه‌كاندا یاداشتی لێكتێگه‌یشتنیان له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی DW ئه‌ڵمانی واژوو كرد.
وتیشی: " سه‌ره‌تا به سود وه‌رگرتن له به‌رهه‌مه‌كانی یه‌كتر ده‌ستپێده‌كات و قۆناغی ئاینده‌یش له بواره‌كانی مه‌شق و هاوبه‌شی له چالاكییه‌كانی یه‌كتر فراوان ده‌كرێت." جه‌ختیشیكرده‌وه " دوتشه فیله رۆڵی به‌رچاوی هه‌یه له مه‌شقپێكردنی میدیاكاران له سه‌ر ئاستی جیهانداو و له ئاینده‌دا رۆژنامه‌نوسانی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی میترۆ سود له تواناكانیان ده‌بینێت"
DW كورتكراوه‌ی دوو ووشه‌ی ئه‌لمانییه (دویتشه فیله) كه به مانای (شه‌پۆلی ئه‌ڵمانی)، ئه‌م دامزراویه له ساڵی 1952 به رادیۆی DW ده‌ستی به‌كاركردن كردووه. په‌خشی رادیۆكه‌یان به زمانی ئینگلیزی و ئه‌ڵمانی بوو، پاشان پرۆژه‌كه فرانكرا بۆ كه‌ناڵی ته‌له‌فزێۆنی به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ. هه‌روه‌ها پێگه‌یه‌یكی ئه‌لیكترۆنیان هه‌یه به زیاتر له 30 زمانی جیاواز، سه‌رباری ئه‌كادیمیایه‌ك بۆ راهێنانی میدیاكاران.
DW دامه‌زراوه‌یه‌كی نیمچه حكومییه، له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا بودجه‌ی بۆ دابین ده‌كرێت، به بێ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت ده‌ستوه‌ربداته سیاسه‌تی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه.
DW خاوه‌نی ئه‌كادیمای تایبه‌ت به خۆیه‌تی سه‌رباری مه‌شق و راهێنان، ئه‌وان له‌گه‌ڵ زانكۆكانی ئه‌لمانیا به شه‌راكه‌ت كار ده‌كه‌ن و بڕوانامه‌ی ماسته‌ر ده‌به‌خشنه قوتابییه‌كانیان.
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له مافی ڕۆژنامه‌نوسان، ڕێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆی قازانج نه‌ویسته له ناوه‌راستی ئابی ساڵی 2009 له شاری سلێمانی له لایه‌ن، كۆمه‌ڵێك ڕۆژنامه‌نوس‌و پارێزه‌ر، دامه‌زراوه، مۆڵه‌تی ره‌سمی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتوه.
تا كۆتایی ساڵی 2010 له‌لایه‌ن په‌یمانگای رۆژنامه‌وانی جه‌نگ‌و ئاشتی (IWPR) پاڵپشتی كراوه. له ته‌موزی ساڵی 2010 له كۆنفرانسێكدا له شاری هه‌ولێر ئه‌ندامانی بۆردی ڕێكخراوه‌كه هه‌ڵبژێردران.
له‌سه‌ره‌تای 2015 سه‌رله‌نوێ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردوه. سااَنی 2011 و 2012 و2013 و 2014، 2015 راپۆرتی سالاَنه‌ی له‌سه‌ر ره‌وشی ئازادی رۆژنامه‌نوسی له هه‌رێمی كوردستان بڵاوكردۆته‌وه.
ئه‌مه جگه‌له سێ راپۆرتی تایبه‌تی به ناونیشانه‌كانی دۆخی رۆژنامه‌نوسانی كه‌ركوك 2016، ژن و دڵڕه‌قی میدیا 2015 به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ رێكخراوی ئاسوده، خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ گوتاری بانگخواز له میدیای ئیسلامی‌دا 2015، بۆچی مافی میدیاكار پێشێل ده‌كرێت؟ 2012، رێبه‌ری سه‌لامه‌تی رۆژنامه‌نوسان كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی پاراستنی رۆژنامه‌نوسان CPJ ئاماده كراوه، 2015.
وێستگه نیوز-