ئاڵا تالەبانی: میترۆ لەسەر ئاستی عێراق و دەرەوە ناوبانگی دیارە



ئاڵا تالەبانی: میترۆ لەسەر ئاستی عێراق و دەرەوە ناوبانگی دیارە

میترۆ، میران فاروق

سەرۆكی لیستی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند سەنتەری میترۆ بە هەڵوێست و چالاكییەكانی لە بواری ئازادی رۆژنامەنوسی توانیوێتی متمانەی زۆرێك لە ناوەندە عێراقی و كوردستانی و دەرەوە بۆ خۆی مسۆگەر بكات.

ئەمڕۆ یەك شەممە سەرۆكی لیستی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئاڵا تاڵەبانی سەردانی سەنتەری میترۆی كردو لە لایەن نوێنەرانی سەنتەری میترۆ، سەندیكای نیشتمانی رۆژنامەنوسانی عێراق، رێكخراوی پاڵپشتی میدیای نێودەوڵەتی، سەرنوسەرانی ژن، ویستگە، پێشوازیكرا.

سەرتا رێكخەری میترۆ وێڕای بەخێرهاتنی ئاڵا خان، تیشكی خستە چالاكییەكانی شەش مانگی رابردوی سەنتەری متیرۆ و پلانی بۆ ئایندە لە بواری چاودێریكردنی یاسای كاری رۆژنامەنوسی و مافی دەستكەوتنی زانیاری.

هەروەها رۆڵی ئاڵا تلەبانی لە بواری كرانەوە بە روی میدیاكان و بەرگری لە ئازادی رادەربڕین و رۆژنامەنوسی بەرز نرخاند.

سەرۆكی لیستی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارەدا رایگەیاند سەنتەری میترۆ بە هەڵوێست و چالاكییەكانی لە بواری ئازادی رۆژنامەنوسی توانیوێتی متمانەی زۆرێك لە ناوەندە عێراقی و كوردستانی و دەرەوە بۆ خۆی مسۆگەر بكات و داویكرد زیاتر برەو بدرێت بە چالاكییەكان لە بواری ئازادی رۆژنامەنوسی و رادەبڕین وەك فاكتەری گرنگی هەر سیستمێمێكی دیموكراسی.

هەروەها لەو دیدارەدا و لەسەر داوای ئامادەبووان تیشكی خستە سەر گرنگترین وێستگە سیاسییەكانی ئەم دواییە ناو پەرلەمانی عێراق و رێزبەندی تازەی هێزە سیاسییەكان لە ناو پەرلەماندا.




PM:04:25:02/10/2016




ئه‌م بابه‌ته 256 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌