تۆڕی میدیایی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵی ئیسلامی
كوردستان رایانگه‌یاند كه له‌لایان بازگه‌ی هێزه‌كانی پارتییه‌وه
رێگری له‌تیمه‌كانیان كراوه رووماڵی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی رزگاركردنی
موسڵ بكه‌ن، داواكاریشین رێكخراو و سه‌ندیكاكانی بواری رۆژنامه‌نووسی له
ناوخۆ و ده‌ره‌وه بێده‌نگ نه‌بن و هه‌ڵوێستی خۆیان له‌به‌رامبه‌ر
رێگرییه‌كاندا هه‌بێت.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه،
تۆڕی میدیایی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵی ئیسلامی
كوردستان رایانگه‌یاند كه "له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی
رزگاركردنی موسڵ ، هه‌ردو میدیای گۆڕان و كۆمه‌ڵ وه‌ك دوو تۆڕی میدیایی
دیار له هه‌رێمی كوردستان، ئاماده‌كاری ته‌واویان كرد بۆ روماڵكردنی
روداوه‌كان، به‌پێی رێنمایه‌كانیش رێوشوێنی وه‌رگرتنی مۆڵه‌تیان
گرته‌به‌ر و پاشان ئاگادار كراوینه‌وه كه ده‌توانن روماڵی روداوه‌كان
بكه‌ن".
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه "به‌لاَم له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی هێرشه‌كان و
ناردنی تیمی په‌یامنێران به‌داخه‌وه له‌لایه‌ن بازگه‌ی هێزه‌كانی
پارتییه‌وه رێگری له تیمه‌كانمان كرا و پێیان راگه‌یاندین كه بۆتان
نییه روماڵی روداوه‌كان بكه‌ن".
میدیای ئه‌و دوو حزبه ئاماژه‌شیان به‌وه‌داوه كه "پاش په‌یوه‌ندیكردنی
هه‌ردوولا به به‌رپرسانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌داخه‌وه جارێكی كه
ئه‌وه‌یان راگه‌یاند كه بۆتان نییه ئێوه روماڵی رووداوه‌كان بكه‌ن".
ئه‌و دوو میدیایه ده‌ڵێن: "وێڕای نیگه‌رانیمان، ئێمه ئه‌م جۆره
جیاكارییه به ناڕه‌وا ده‌زانین و به‌به‌ربه‌ست دایده‌نێین له‌به‌رده‌م
ئازادی كاری رۆژنامه‌نووسی، پێچه‌وانه‌ی ئه‌و لێدوانانه‌ن كه
به‌رپرسان رایده‌گه‌یه‌نن، هه‌روه‌ك پێچه‌وانه‌شه له‌گه‌ڵ رێنماییه‌كانی
هۆبه‌ی راگه‌یاندنی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ بۆ
رووماڵكردنی به‌ره‌كانی شه‌ڕ".
جه‌ختشیان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "به‌مافی خۆمان ده‌زانین وه‌ك دوو
میدیای دیار له هه‌رێمی كوردستان مافی روماڵكردنی رووداوه‌كانمان
هه‌بێت و كۆتایی به رێگرییه‌كان و جیاوازیكردن له نێوان میدیاكاندا
بهێنرێت، هیواخوازین به‌رپرسانی پارتی به بریاره‌كه‌یاندا بچنه‌وه".
تۆڕی میدیایی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵی ئیسلامی
له كۆتایی روونكردنه‌وه‌كه‌دا داواكارن له رێكخراو و سه‌ندیكاكانی
بواری رۆژنامه‌نوسی له ناوخۆ و ده‌ره‌وه "بێده‌نگ نه‌بن و هه‌ڵوێستی
خۆیان له‌به‌رامبه‌ر رێگرییه‌كاندا هه‌بێت".
westganews