سەنتەری میترۆ لە رێگەی ئەم یاداشتەوە، نارەزایی خۆی دەردەبڕێت لە
بەرامبەر بڕیاری وەزارەتەكەتان بە رێگەنەدان بە پەیامنێر و وێنەگرەكانی NRT
بە ڕووماڵكردنی شەڕ بچنە بەرەكان و نزیكی سەنگەرەكانی پێشمەرگە بكەون.
پێشتریش بەشی میدیای بزوتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی رایانگەیاندبوو كە
رێگە نادەن تیمەكانی كەناڵی KNN و پەیام روماڵی سەركەوتنەكانی هێزی
پێشمەرگە بكەن لە میحورەكانی موصل.
ئێمە لە سەنتەری میترۆ ئەو
سەركەوتنانەی هێزی پێشمەرگەو قوربانییەكانیان لە وەدەرنانی هێزی
تیرۆریستانی داعش لە بەشێكی فراوانی كوردستان بەرز دەنرخێنین و ئەو
سەركەوتن روحی فیداكاریانەیان چۆن بۆتە سونبلی روبەرووبونەوەی تیرۆر لە
جیهاندا، ئاواش لە ناوخۆی هەرێمدا وەك شانازیەكی نیشتمانی تەماشا دەكرێت.
هەوەها دەست خۆشی لە پێشمەرگەو فەرماندەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان
دەكەین كە لە بەشێكی فراوانی هێڵی روبەروبونەوەی تیرۆر، هەماهەنگی تەواو
لەگەڵ تیمەكانی میدیا دەكەن بە مەبەستی گەیاندنی سەركەوتنەكانی پێشمەرگە بە
رای گشتی ناوخۆی كوردستان و
جیهان.
ئێمە وێڕای نارەزایمان لە
بریاری وەزارەتەكەتان لە دەركردنی بریاری قەدەغەكردنی روماڵی بەرەكانی جەنگ
بۆ هەریەك لە كەناڵەكانی NRT و KNN و PAYAM، داوا لە بەڕێزتان دەكەین چاو
بەو بڕیارانەدا بخشێننەوە و پەیامنێرانی ئەو كەناڵانە ئازاد بكەن لە
روماڵكردنی هەواڵی سەركەتنەكانی هێزی پێشمەگەی كوردستان.
لەبارەی میترۆوە
سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە مافی ڕۆژنامەنوسان، ڕێكخراوێكی سەربەخۆی
قازانج نەویستە لە ناوەراستی ئابی ساڵی 2009 لە شاری سلێمانی لە لایەن،
كۆمەڵێك ڕۆژنامەنوسو پارێزەر، دامەزراوە، مۆڵەتی رەسمی لە حكومەتی هەرێمی
كوردستان وەرگرتوە.
تا كۆتایی ساڵی 2010 لەلایەن پەیمانگای رۆژنامەوانی
جەنگو ئاشتی (IWPR) پاڵپشتی كراوە. لە تەموزی ساڵی 2010 لە كۆنفرانسێكدا
لە شاری هەولێر ئەندامانی بۆردی ڕێكخراوەكە هەڵبژێردران. لەسەرەتای 2015
سەرلەنوێ دەستەی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردوە.سااَنی 2011 و 2012 و2013 و 2014،
2015 راپۆرتی ساڵانەی لەسەر رەوشی ئازادی رۆژنامەنوسی لە هەرێمی كوردستان
بڵاوكردۆتەوە.