زیرەڤانی هێرش دەكەنه سەر تیمی كەناڵی رێگا



زیرەڤانی هێرش دەكەنه سەر تیمی كەناڵی رێگا

ئەفسەرێك بۆ تیمەكە: " ئێوە دڵی ئیتلاعات خۆش دەكەن"

16ی تشرینی دوهەمی 2016: سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنووسان، ئیدانەی هێرشكردنە سەر تیمی كەناڵی رێگا دەكات و داواش دەكات سزای یاسایی هێرشبەران بدرێت و قەرەبوی كەناڵی رێگا بكرێتەوە.

ئەمرۆ چوارشەممە لەكاتی روماڵكردنی خۆپیشاندانی بەشێك لە قوتابیانی زانكۆی سەلاحەدین، هێزێكی پۆلیسی زێرەڤانی هێریشیانكردە سەر تیمی كەناڵی رێگا و كامێراكەیان زەوتكرد.

پەیامنێری كەناڵی رێگا گۆران دیبەگەیی بە سەنتەری میترۆی راگەیاند لەكاتی روماڵكردنی نارەزایەتی قوتابیانی زانكۆی صلاح الدین ئەفسەرێكی زێرەڤانی پەلاماری داین كامێراكەی لێ سەندین وتی" دەمی گرتم وتی قسە مەكەن ئێوە بەم قسانەتان دڵی ئیتلاعات خۆش دەكەن"
باسی لەوەشكرد پەلاماری وێنەگری كەناڵە زانا خالید دروا و هەردوكمان ئازارمان پێ گەیشت، جەختیكردەوە" وەك دوژمن مامەڵەیان لەگەڵمان كرد"

سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنووسان، لە كاتێكدا ئیدانەی هێرشكردنە سەر تیمی كەناڵی رێگا دەكات و داواش دەكات سزای یاسایی هێرشبەران بدرێت و قەرەبوی كەناڵەكە بكرێتەوە رایدەگەینێت " كار ی ئەفسەرانی هێزەكانی ناوخۆ پاراستنی خۆپیشاندەرو میدیكارانە نەك تۆمەتبەخشینەوەو بڵاوكردنەوە ترس و زەبروزەنگ"

بەدرێژایی ساڵی 2015 ئەو پێشێلكارییانەی بەرامبەر رۆژنامەنوسان ئەنجامدراون بریتییە لە (84) رووداوی جۆراوجۆر كە تیایدا (145) رۆژنامەنوس و كەنالًی راگەیاندن سكاڵایان لای سەنتەری میترۆ تۆماركردووە و لەو رووداوانەدا (173) پیًشیًلكاری تۆماركراون.

سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە مافی ڕۆژنامەنوسان، ڕێكخراوێكی سەربەخۆی قازانج نەویستە لە ناوەراستی ئابی ساڵی 2009 لە شاری سلێمانی لە لایەن، كۆمەڵێك ڕۆژنامەنوس‌و پارێزەرەوە دامەزراوە، مۆڵەتی رەسمی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتوە.

تا كۆتایی ساڵی 2010 لەلایەن پەیمانگای رۆژنامەوانی جەنگ ‌و ئاشتی (IWPR) پاڵپشتی كراوە. لە تەموزی ساڵی 2010 لە كۆنفرانسێكدا لە شاری هەولێر ئەندامانی بۆردی ڕێكخراوەكە هەڵبژێردران. لەسەرەتای 2015 سەرلەنوێ دەستەی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردوە. ساڵانی 2011 و 2012 و2013 و 2014، 2015 راپۆرتی ساڵانەی لەسەر رەوشی ئازادی رۆژنامەنوسی لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردۆتەوە.

بۆ پەیوەندیكردن:
بەشی تۆماركردن : 07708079999



PM:04:09:19/11/2016




ئه‌م بابه‌ته 248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌