میترۆ، سلێمانی
ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه‌ی دوێنی یه‌كشه‌ممه له‌لایه‌ن سێ پاسه‌وانی لیژنه‌ی ناوچه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ناوچه‌ی باعه‌درێ ئه‌شكه‌نجه‌درا رایده‌گه‌یه‌نێت،" له ئه‌نجامی ئه‌و لێدانه چاوێكم زه‌برێكی زۆری به‌ركه‌وتووه و تا ئێستا هیچی پێنابینم ".
كاروان باعه‌درێ په‌یامنێری رۆژنامه‌ی ئه‌ڤڕۆ چیرۆكی ده‌ستگیركردن و ئه‌شكه‌نجه‌دانه‌كه‌ی بۆ رۆژنیوز باس ده‌كات و ده‌ڵێت :" له‌سه‌ر له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك پۆستێكم بڵاوكردبویه‌وه كه تێیدا ڕه‌خنه‌م له لیژنه‌ی ئه‌منی و ئاسایش گرتبوو، به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی پارتی به كادرێكی وتبوو كه با كاروان بێته لای ئێمه، منیش وتم ده‌وامم هه‌یه با ته‌واوبم پاشان دێم، به‌ڵام به‌یانی زوو بوو هێشتا خه‌وتبووم، سێ پاسه‌وانی لیژنه‌ی ناوچه‌ی پارتی به زۆری منیان له ماڵه‌وه ده‌ركردو بردمیان بۆ ئاسایش".
كاروان، وتیشی:" دوای ئه‌وه‌ی منیان برد بۆ لیژنه‌كه لێیان پرسیم تۆ ڕه‌خنه له ئێمه ده‌گریت، منیش وتم ئێ ڕه‌خنه شتێكی ئاساییه، دواتر بردمیان بۆ ژوورێك و به‌چه‌ند كه‌سێك لێیاندام به بۆكس و به قۆناغی تفه‌نگ، به هاوار خۆم له ده‌ستیان ڕزگار كرد".
ئه‌و په‌یامنێره بۆ رۆژنیوز باس له‌وه‌شده‌كات كه:" له ئه‌نجامی ئه‌و لێدانه چاوێكم زه‌برێكی زۆری به‌ركه‌وتووه و هه‌تا ئێستا هیچی پێنابینم، وه قاچێكم له‌جێ چووه‌و ئازارێكی زۆری هه‌یه و ناتوانم پێی بڕۆم".
راشیگه‌یاند" پارتی به به‌رپرسیاری ئه‌شكه‌نجه‌كانمه، چونكه پارتی ئه‌م كاره‌ی كردووه، ئه‌وانه‌ی له منیان داوه ده‌بێت لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت".
دوێنێ یه‌كشه‌ممه له‌دوای ده‌ست درێژیكردنه سه‌ر كاروان باعه‌درێ ره‌حمان غه‌ریب به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نووسان له لێدوانێكی بۆ كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن، ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌ی كرد‌و داوایكرد بكه‌رانه‌ی ئه‌و كاره لێپێچنه‌وه‌ی یاسایان له‌گه‌ڵدا بكرێت.
هاوكات ئه‌و رۆژنامه‌نووسه چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی رووداو ئه‌نجامداوه و ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه، دوێنێ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ناوچه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بانگكراوم، له‌وێ له‌لایه‌ن سێ پاسه‌وانی به‌رپرسی ناوچه‌كه‌وه لێمدراوه.
هه‌ر له‌و چاوپێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی روودا ئاشكرایده‌كات كه" به‌مه‌به‌ستی سكاڵا تۆماركردن له‌سه‌ر لیژنه‌ی ناوچه‌ی پارتی چومه‌ته بنكه‌ی پۆلیس، به‌ڵام له‌ناو بنكه‌كه‌شدا له‌لایه‌ن پۆلیسێكه‌وه هێرشكراوه‌ته سه‌رم".
رۆژنامه‌نووس كاروان باعه‌ردێ ئێزدییه و له شاره‌دێی باعه‌ردێی سه‌ر به شێخان نیشته‌جێیه، وه‌ك په‌یامنێری رۆژنامه‌ی ئه‌ڤڕۆ كارده‌كات دوێنێ له‌لایه‌ن سێ پاسه‌وانی لیژنه‌ی ناوچه‌ی دیموكراتی كوردستانه‌وه هێرش ده‌كرێته‌سه‌ری.