میترۆ، سلێمانی
به‌مه‌به‌ستی پرسینی هه‌واڵی ته‌ندروستی رۆژنامه‌نووس عه‌بدول حه‌مید زێباری ئه‌مرۆ به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له‌مافی رۆژنامه‌نووسان له رێگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیه‌وه په‌یوه‌ندی به‌و رۆژنامه‌نووسه‌وه‌كرد.
ره‌حمان غه‌ریب به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند، له‌دوای ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ رۆژنامه‌نووس (عه‌بدول حه‌مید زێباری) ئێستا باری ته‌ندروستی جێگیره و له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رۆژئاوای شاری هه‌ولێره.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه سوپاسی سه‌نته‌ری میترۆشی كرد كه هه‌واڵی ته‌ندروستیان پرسیوه.
دوێنی دووشه‌ممه 16ی كانوونی دووه‌م، رۆژنامه‌نوسی عه‌بدولحه‌مید زێباری له‌كاتی ڕووماڵی شه‌ڕه‌كانی شاری موسڵ برینداربوو، ناوبراو په‌یامنێری ئاژانسی فرانس پرێسه‌و هه‌روه‌ها بۆ ده‌نگی عێراقی ئازادیش كار ده‌كات. هاوكات یه‌كێكه له په‌یامنێرانی كه‌ناڵی ئاسمانی حوڕه كه له‌ئه‌مه‌ریكاوه په‌خش ده‌كرێت.
عه‌بدولحه‌مید زێباری وه‌ك رۆژنامه‌نوسێكی چالاك له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كانی داعشه‌وه بۆ سه‌ر شاری موسڵ و پاشان هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌كانی شه‌ڕ روماڵده‌كات.