میترۆ-
هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی جۆرجیا له شاری تبلیسی پایته‌ختی وڵاته‌كه‌یان خۆپیشاندانیان كرد بۆ پشتیوانیكردن له كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌هلی.
كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی رۆستاڤی 2 یه‌كێكه له پڕ بینه‌رترین كه‌ناڵه‌كانی جۆرجیا‌و كه‌ناڵێكی ئه‌هلی ره‌خنه‌گره، ئێستا ده‌نگۆ ی ئه‌وه بڵاوبۆته‌وه ئه‌م كه‌ناڵه ده‌فرۆشرێت به‌چه‌ند كه‌سێكی نزیك له حكومه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاتداران. ئه‌و هه‌واڵه‌ش خه‌ڵكی جۆرجیای توڕه كرد‌و هه‌زاران كه‌س له چین‌و توێژه جیاوازه‌كانی ئه‌و وڵاته بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی شاری تبلیسی پایته‌خت.
خۆپیشانده‌ران به به‌رزكردنه‌وه‌ی لافته‌و وتنه‌وه‌ی دروشم داوایان كرد بییدزیانا ئیفانیشفیلی ملیاردێرو دامه‌زرێنه‌ری ئیئتلافی ده‌سه‌ڵاتداری جۆرجیا زیندانی بكرێت. وه‌ك باسده‌كرێت گرێبه‌ستی فرۆشتنی ئه‌و كه‌ناڵه گرێبه‌ستێكی ناڕونه‌و ژماره‌یه‌ك كه‌سی نزیك له ده‌سه‌ڵاتداران ده‌یانه‌وێت خاوه‌ندارێتی كه‌ناڵه‌كه بكه‌ن به‌ناوی خۆیانه‌وه.
كیبار خالفاشی خاوه‌نی پێشوی كه‌ناڵه‌كه سكاڵایه‌كی یاسایی تۆماركردوه‌و ده‌یه‌وێت جارێكی تر خاوه‌ندارێتییه بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ خۆی، بڕیاره به‌منزیكانه دادگای باڵای جۆرجیا بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه بدات، لایه‌نگرانی كه‌ناڵه‌كه ده‌ڵێن: دادگا له‌ژێر فشاری حكومه‌تدایه بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی كه‌ناڵه‌كه بدات به خاوه‌نه تازه‌كانی كه نزیكن له ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه.
كه‌ی ئێن ئێن