میترۆ، سه‌یدسادق
ڕۆژنامه‌نووسان‌و چالاكوانانی مه‌ده‌نی سه‌یدسادق، داواده‌كه‌ن یاسای مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری جێبه‌جێ بكرێت كه له ساڵی 2013ه‌وه ده‌رچووه، نیگه‌رانیشن له‌وه‌ی ئێستا رێنمایی وه‌زاره‌ته‌كان له جیاتی یاساكه كاری پێده‌كرێت، ئه‌وه‌ش وایكردوه زانیارییه‌كان له ڕۆژنامه‌نووسان‌و هاوڵاتیان بشاردرێنه‌وه.
رێبه‌ر ئه‌كره‌م كارگێڕی یاسایی سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی چالاكی لاوان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی: داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم و ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ له هه‌رێم و به‌رپرسانی ئیداری و به‌ڕێوه‌به‌رانی فه‌رمانگه‌كان له ناوچه‌ی سه‌ید سادق ده‌كه‌ین، له چوار چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی هه‌مه لایه‌نه‌ی روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌دیهێنانی شه‌فافیه‌ت و مافی هاوڵاتیان له به‌ده‌ست هێنانی زانیاری‌دا و له غیابی كارا بوونی په‌رله‌مانی كوردستاندا به كار‌و ئه‌ركی یاسای خۆیان هه‌ستن سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی مافی به‌ده‌ست هێنانی زانیاری.
هاوكات رۆژنامه‌نووس ئیبراهیم ساڵح راگه‌یاند كه، به‌شێكی زۆری ده‌زگاكانی حكومه‌ت زانیاری ناده‌ن به رۆژنامه‌نووسان، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گێڕنه‌وه كه به‌نوسراوی فه‌رمی له‌سه‌رو خۆیانه‌وه ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه ناتوانن زانیاری بده‌ن به رۆژنامه‌نووسان.
ئومێد حه‌مه‌علی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستانیش ده‌ڵێت: یاسای مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری یه‌كێكه له یاسا گرنگه‌كان و له هه‌رێمی كوردستان كێشه‌ی نا شه‌فافیه‌ت و كێشه‌ی نه‌دانی زانیاریمان به خه‌ڵك و رۆژنامه‌نووسان هه‌یه.
ده‌شڵێت: به‌داخه‌وه تاوه‌كو ئێستا یاساكه وه‌كو خۆی جێبه‌جێنه‌كراوه له‌ماوه‌ی رابردوودا هه‌وڵمان زۆردا له رێگه‌ی پرسیار و یاداشته‌وه، به‌ڵام به‌رپرسیارێتی ئه‌و كاره ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ده‌سته‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، چونكه كه‌مترخه‌م بوون به‌رامبه‌ر ئه‌و یاسایه.