سێ ڕێکخراوی‌ مەدەنی‌ پیرۆزبایی‌ ساڵیادی‌ دامەزراندنی‌ ئێن ئاڕ تییان کرد



میترۆ، سلێمانی‌
دوێنێ‌ 21ی‌ شوباتی‌ ٢٠١٧ هەریەکە لە ڕێکخراوەکانی‌ میترۆ و پاڵپشتی‌ میدیای‌ نێودەوڵەتی‌( IMC) و گەشەپێدانی‌ مەدەنیەت (CDO) سەردانی‌ ئێن ئاڕ تییان کرد، بەمەبەستی‌ پیرۆزبایکردن لە ساڵیادی‌ دامەزراندنی‌ کەناڵەکەدا.

 ئەو سێ ڕێکخراوە مەدەنیە هیوایان خواست ئێن ئاڕ تی‌ بەردەوامی‌ بەکارەکانی‌ خۆی‌ بدات لە ژێر دروشمەکانی‌ (ڕاستگۆیی‌، هاوسەنگی‌ و بوێری‌)، هیوای‌ سەرکەوتنیان بۆ خواست لە کارەکانی‌ داهاتویدا.

ئەوە لەکاتێکدایە پێشتریش سەرۆکی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان و سکرتێری‌ پەرلەمان و بەرپرسانی‌ یەکگرتوو، شاندی‌ فراکسیۆنەکانی‌ کۆمەڵی‌ ئیسلامی‌ لە پەرلەمانی‌ کوردستان و عێراق و نوێنەری‌ نوسینگەی‌ پەرلەمانی‌ عێراق لە سلێمانی‌ و  سەردانی‌ ئێن ئاڕ تیان کرد و پیرۆزبایی‌ ساڵیادی‌ کەناڵەکەیان کرد.

ڕۆژی‌ ١٧ی‌ شوباتی ٢٠١٧، کەناڵی ئێن ئاڕ تی پێی نایە حەوتەم ساڵی کارکردنییەوە و بە دروشمەکانی ڕاستگۆیی و هاوسەنگی و بوێری، بە رۆحێکی نوێوە ستافی ئێن ئاڕ تی بەردەوام دەبن لە خزمەتکردنی بینەرەکانیان.

دوای شەش ساڵ سەرباری سوتاندن و سەدان ڕێگری و تەقەلێکردن و داخستن و پەلاماردان و هەوڵی کوشتن، بەڵام ئێن ئاڕ تی گەشە دەسێنێت و بینەرەکانیشی شایەتی ئەو ڕاستییە دەدەن.
 
 
ئێن ئاڕتی‌ 


AM:11:07:22/02/2017




ئه‌م بابه‌ته 168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌