میترۆ، سلێمانی
گۆڤاری ژن مەگەزین لە پێشبڕکێی (٨ی مارس)ی ئەمساڵیدا کە بەبۆنەی رۆژی جیهانی ژنانەوە ئەنجامیدەدات بەدوای ئەوەوەیە رۆژنامەنووسان هان بدات راپۆرت لەسەر دیوە هیوابەخشەکانی ئامادەیی و بەشداری ژنان بکات لە پڕۆسەی چەسپاندن و بەدیهێنانی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتیدا.
دیاریکردنی سێ لە باشترین راپۆرتە رۆژنامەنووسییەکان و خەڵاتکردنیان هەوڵێکە بۆ هاندانی رۆژنامەنووسان بەمەبەستی زیاتر بایەخدان بە روماڵکردنی پرسە کۆمەڵایەتی و جێندەرییەکان هەروەهاش بەشداریپێکردنی میدیایە لە بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی و بەرپرسیارکردنی هەمووان لەبەرامبەر بە باشکردنی ژیانی هەموان بەگشتی و ژنان بەتایبەتی.
ئەمەش لەرێگەی گرنگیدانی زیاتر بەم گۆشە تایبەتیانە کە جێگەی بایەخ پێدانی لیژنەی هەڵسەنگاندنی پێشبڕکێکە دەبێت:
١- زهقكردنهوهی رۆڵی ژنه بهناوبانگهكانی كورد لهئاشتهوایی كۆمهڵایهتیو ناوبژیوانی.
٢- ئەو ژنانەی بوون بە سیمبولی ئاشتی
٣- ژنانی رچەشکێن
٤- ئەو ژنانەی لە دژی خەتەنە کردنی کچان، بەزۆر بەشودان، گەورە بەبچوک، ژن بە ژن، کوشتنی ژنان، پێدانی ژن لە حەقی خوێن و سوڵحی عەشایەری وەستانەوە.
٥- ژنانی پێشمەرگە و پێشمەرگەی ژن
٦- رۆڵی ژن له هێنانهدی ئاشتی كۆمهڵایهتی لهناو ئاوارهكان و كۆمهڵگهی ئێزدیدا
٧- پێکەوە ژیان سەرباری جیاوازی ئاینی و نەتەوەیی و رەگەزیی.
ئەوانەی دەیانەوێت بەشداری لەو پێشبڕکێیەدا بکەن دەتوانن راپۆرتەکانیان لەگەڵ وێنەیەک لە کۆپی ئەو رۆژنامە یان وێبسایتە بنێرن کە راپۆرتەکەی تێدا بڵاوکرابێتەوە، بۆ ئەم ئەدرێس ئیمەیڵە:
competitionzhin@gmail.com
بۆ بەشداری کردن لەو پێشبڕکێیەدا مەرجە راپۆرتەکە لە بەرواری ١/١١/٢٠١٦ بۆ ١/٣/٢٠١٧ لەیەکێک لە رۆژنامە یان گۆڤار یان وێبسایتەکاندا بڵاوکرابێتەوە.
راپۆرتە نێردراوەکان لەلایەن لیژنەیەکی سێ کەسی لە رۆژنامەنووسی بەئەزمونەوە هەڵدەسەنگێندرێن و دواتر لە بەرواری ٨/٣/٢٠١٧ لە مەراسیمێکی تایبەتدا ناوی براوەکان ئاشکرادەکرێن.
گۆڤاری ژن، گۆڤارێکی مانگانەی سەربەخۆی تایبەت بە روماڵکردنی کەیسەکانی تایبەت بە ژنانە کە لە هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستاندا بڵاودەبێتەوە.
ئەو گۆڤارە هەتا ئێستا ٢١ ژمارەی لێ دەرچووە، یەکێکە لە پڕۆژەکانی رێکخراوی پاڵپشتی میدیای نێودەوڵەتی.