بە هۆی توندوتیژی پۆلیس کچە رۆژنامەنوسیک رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت




میترۆ
 سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی رۆژنامەنوسان رایدەگەیەنیَت هەڵسوکەوتی هێزە ئەمنییەکان بەرامبەر بە رۆژنامەنوسان هیچ گۆرانکاری بەسەردا نەهاتووەو وەک دوژمن مامەلە لە گەڵ پەیامنێران و وێنەگری کەناڵەکان دەکەن.

ئیَوارەی ئەمڕۆ لەکاتی روماڵکردنی یاری نێوان بانەى نەورۆز و شێروانە لە یانەی کەمال سەلیمی شاری سلێمانی دا، هێزی چالاکییە مەدەنییەکان پەلاماری پەیامنێری وەرزشى KTV دەدەن و ئێستا لە نەخۆشخانەیە.

هوشیار عەزیز بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی KTV لە ناو نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شاری سبێمانییەوە بە میترۆی راگەیاند ئێوارەی ئەمڕۆ نەشمیل محمد پەیامنێری وەرزشیمان چووە بۆ روماڵکردنی یاری نێوان ئەو دوو تیپە بەڵام لە کاتی روماڵکردن و وێنەگرتن هێزی چالاکییە مەدەنییەکان رێگرییان لێ کردوە پاشان پەلاماردراوە سەری ئازاری پێگەیشتووە جەخیکردەوە، " بۆ ماوەی زیاتر لە 5 کاتژمیِرە لە نەخۆشخانە بێ هۆشەو لە ژێر چاودیری پزیشکدایە"

سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی رۆژنامەنوسان ئیدانەی دەستدرێژی و توندو تیژی بەرامبەر بە کچە رۆژنامەنوس نەشمیل محمد دەکات و رایدەگەیەنێت هەڵسوکەوتی هێزە ئەمنییەکان بەرامبەر بە رۆژنامەنوسان هیچ گۆرانکاری بەسەردا نەهاتووەو وەک دوژمن مامەلە لە گەڵ پەیامنێراندا و وێنەگری کەناڵەکان دەکەن.

میترۆ بە دواداچوونی زیاتر بۆ رەوشی تەندروستی ئەو رۆژنامەنوسە دەکات و قسە لەگەڵ شاهید حاڵی روداوەکە دەکات


PM:07:39:18/03/2017




ئه‌م بابه‌ته 296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌