سندی رێشاخ گەنجێکی شاری هەولێرە، بەهۆی هەژاری و مردنی باوکییەوە ناچاربووە هەر زوو دەست لەخوێندن هەڵبگرێت ودواتریش نەیتوانیوە خوێندن تەواو بکات.
سندی بۆ یەڵڵا دەڵێت "تا ماوەیەک بەر لە ئێستاش لەسەر شەقامی ٦٠ مەتری هەولێر خەریکی فرۆشتنی پاقلەو و نۆکاوبووم، بەڵام هەموو ئەمانە دووری نەخستمەوە لە حەز و خولیاکانی خۆم”.
ئەو گەنجە پەرە بە بەهرە و خولیاکانی دەدات و دەست دەکات بە کاری فۆتۆگرافی و بەشداری لە چەند کارێکی سینەماییدا دەکات و لە چەندین بواری ئەدەبیشدا دەست بە نوسین دەکات.
بەگوێرەی قسەکانی ئەو بەڕێوبەری گرووپی "دۆستانی کتێب” بووە و ئەندامیش بووە لە گرووپی ” پەیکەری ئازادی فۆتۆگرافەری”.
لەکاری فۆتۆگرافەریدا تەنها ڕەنگی ڕەش و سپی بەکاردێنیت، چونکە دەیەوێت لەنێو ڕەشدا بەڕەنگەکانی تر بگات و ئەو پێی وایە کە دەبێت هەمووان بەدبەختییەکانی خۆیان خۆش بوێت و ناخۆشییەکان نەبنە ئاستەنگ لەبەردەمیان .
سندی تائێستاش بەدەست نەبوونی کامێرایەکی باش و کەلوپەلەوە بەشێک لەخەونەکانی بەدی نەهاتووە بەڵام قسەی بۆ گەنجانی وەکو خۆی ئەوەیە کە:
” بۆخۆتان بژین و هەوڵ بۆ گەیشتن بەخەونەکانتان بدەن” ،ئەمانە هەندێکن لە کارەکانی سندی رێشاخن:
یڵا عێراق