میترۆ
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌نته‌ری میترۆ ره‌خنه له رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ده‌گرێت كه بێباكانه ده‌ڕواننه سوكایه‌تی به كه‌رامه‌تی ژنان و داواش له هه‌موو میدیاكان ده‌كات به‌دواداچوون بۆ ئه‌م سوكایه‌تییه گه‌ره‌یه بكه‌ن.
شنه به‌رزنجی به‌پرسی په‌یوه‌ندییكانی سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نووسان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئه‌و گرته ڤیدێوییه كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه گوایه پیاوێك وێنه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌گرێت و پیشانی كۆمه‌ڵگای ده‌دات و گومان ده‌كات ئه‌و ژنه‌ی هێناویه‌تی پێشتر كچ بوبێت، ئه‌و په‌ڕی سوكایه‌تییه به كه‌رامه‌تی ژنان.
وتی: "ده‌بوو ئێستا روونكردنه‌وه‌مان له به‌رزترین دامه‌زراوه‌ی ئه‌منییه‌وه ببیستایه".
به‌رزنجی ره‌خنه له رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ده‌گرێت كه بێباكه‌نه ده‌ڕواننه ئه‌م سوكایه‌تییه و ده‌ڵێت: "ده‌بوو ئێستا رێكخراوه‌كان له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و بنكه‌كانی پۆلیسی هه‌موو شاره‌كان بوه‌ستن داوای رونكردنه‌وه‌یان لێبكه‌ن".
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌نته‌ری میترۆ داوا له هه‌موو رۆژنامه‌نووسان و كه‌ناڵه‌كانی میدیا ده‌كات پێشبڕكی بكه‌ن به ئامانجی ده‌رخستنی راستی ئه‌م گرته ڤیدیوییه‌ی كه ئه‌و په‌ڕی سوكایه‌تی به كچان و ژنانی كوردستان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی رایگه‌یاند "وه‌ك ئه‌ركێك به‌دواداچوون بۆ ڕاست و دروستی و سه‌رچاوه‌ی ڤیدیۆكه ده‌كات و له‌هه‌وڵی به‌رده‌وامدایه بگاته به‌سه‌رچاوه‌ی زانیاری دروست و پۆلیسی دهۆك له‌باره‌ی ڤیدیۆكه‌وه".
ڤیدیۆكه له‌چه‌ند رۆژی پێشودا بڵاوكراوه‌ته‌وه و كاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ میدیایه‌ك به‌دواداچوونی بۆ نه‌كردووه و نه‌گه‌یشتووه‌ته سه‌رچاوه‌ی دروستی ڤیدیۆكه.
وێستگه نیوز ـ