له‌ماوه‌ی رابردودا له‌چه‌ند بۆنه‌یه‌کی جیاواز باسوخوازی هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسای رۆژنامه‌وانی ژماره 35ی ساڵی 2007، باسی لێوه‌کراوه، نامه‌وێت هیچ کۆمێنتێک له‌سه‌ر یاساکه بڵێم، چونکه به‌گشتی بۆ ئه‌وکات و زه‌مه‌نه ئه‌و یاسایه هه‌نگاوێکی گرنگ و باش بوو، هه‌رچه‌نده له‌ئێستادا هه‌موارکردنه‌وه‌ی ئه‌و یاسایه زه‌روریه‌تێکی بابه‌تیه بۆ هه‌رێمی کوردستان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌وانه‌یه به‌شێک له‌ڕۆژنامه‌وانان یان چالاکوانانی مه‌ده‌نی بیروڕای جیاوازیان هه‌بێت له‌سه‌ر وه‌ها پرسێک و ره‌نگه واشی لێکبده‌نه‌وه که‌چه‌ند ده‌سته‌و تاقمێک یان گروپ و حزبێکی سیاسی به‌و هه‌نگاوه هه‌ڵبستن، من دورونزیک ئاگادارنیم و نازانم کێ پێوه‌ی هه‌ڵساوه‌و چ مه‌به‌ستێکی دیکه‌یان هه‌یه، به‌ڵام پێموایه له‌به‌ر هه‌ندێ فاکته‌ری زانستی و ئه‌کادیمی هه‌وارکردنه‌وه‌ی یاساکه زه‌روریه‌تێکی حه‌تمیه بۆ قۆناغ و زه‌مه‌نی ئێستای میدیا له‌کوردستان.
پڕۆژه‌یاساو ده‌رچواندنی و کردنی به‌یاسا له‌هه‌رێمی کوردستاندا په‌له‌پروزه‌که‌یی زۆری پێوه‌دیاربوه، زۆربه‌ی پڕۆژه‌یاساکان وه‌ها کاریان له‌سه‌رکراوه، ته‌نیا پڕۆژه یاسای ده‌ستوره ماجیکیه‌که‌ی کوردستان نه‌بێت که‌چه‌ندین ساڵه خه‌وێنراوه‌و نه‌کراوه به‌پڕۆژه‌ی دیبه‌ت و گفتوگۆی زانستکاران و یاساناسان و چالاکوانان و هیچ کۆنفرانس و چالاکیه‌کی زانستی له‌سه‌ر ئه‌نجامنه‌دراوه، هه‌ر که‌بارودۆخێکی سیاسی هاته به‌رزه‌مه‌ن ده‌کرێ به‌موادێکی بانگه‌شه‌کردن ئه‌گه‌رنا بیانه‌وێت بیکه‌ن به‌ده‌ستوری فیعلی ئه‌وا ده‌بوایه کاریان له‌سه‌رکردبایه نه‌ک بیخه‌وێنن و دواتر په‌له‌کروزه‌یی تێدابکه‌ن.
بۆ نمونه هه‌ریه‌ک له‌یاسای مافی ده‌ستکه‌وتنی زانیاری و یاسای رۆژنامه‌وانی ژماره 35ی ساڵی 2007، په‌له‌یه‌کی زۆریان تێداکرا، که‌مترین چالاکی و کۆڕ‌و کۆبونه‌وه‌و کۆنفرانس و وۆرکشۆپ و راپرسی زانستیان ده‌رباره‌وه کرا. بۆیه قسه‌کردن و نوسین ده‌رباره‌ی هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسای رۆژنامه‌وانی له‌کوردستان نابێ بڤه‌بێت و پێویسته به‌باشترین شێوه هه‌مواربکرێته‌وه به‌شێوه‌یه‌ک که له‌گه‌ڵ بارودۆخ و گۆڕانکاریه‌کانی میدیادا بگونجێت.
یه‌کێک له‌و هۆکارانه‌ی که‌زۆر گرنگه یاساکه‌ی له‌سه‌ر هه‌مواربکرێته‌وه‌و له‌یاسا تازه‌که‌شدا گرنگی زۆری پێبدرێت، ئه‌وه‌یه که‌یاسای ژماره 35 زیاتر فۆکه‌سی خستۆته‌سه‌ر میدیای چاپ و TV، بۆیه له‌ئێستاشدا «میدیای ئۆنلاین – سۆشیال میدیا» وه‌ک تازه‌ترین جۆری میدیاش «مۆبایل میدیا»، گرنگترین و زۆرترین کاریگه‌رییان له‌سه‌ر وه‌رگران هه‌یه‌و گۆڕانکاریه‌کی جه‌وهه‌ریان له‌میدیا به‌گشتی و ئه‌رک و رۆڵ و مافی میدیاکاراندا هێناوه‌ته‌کایه‌وه‌و پێویسته به‌جۆرێکی دیکه‌و به‌میتۆدێکی دیکه کار له‌سه‌ر فۆڕمه تازه‌کانی میدیا بکرێت، بۆیه‌شه ئه‌م فۆڕمه تازانه‌ی میدیا پێویستیان به‌یاسایه‌کی مۆدرێرن و سه‌رده‌می پێشکه‌وتوو هه‌یه.
یه‌کێکی دیکه له‌هۆکاره‌کان، ئه‌و هه‌موو که‌موکوڕیانه‌یه که لێره‌دا کاتی ئاماژه پێدانیان نیه، به‌ڵام ئه‌و که‌موکوڕیانه وایانکردوه که‌یاساکه له‌گه‌ڵ فۆڕمی کاری ئێستای میدیایی نه‌گونجێت له‌کوردستان، جگه‌له‌وه‌ش ئه‌و یاسایه که‌مترین ده‌زگای میدیایی کاری پێکردوه‌و به‌شێوه‌یه‌کی ئه‌کتیڤ نه‌خراوه‌ته‌وه مه‌یدانی کرداریه‌وه، ئه‌وه‌ش هۆکارگه‌لێکی زۆری هه‌یه. زۆرجار له‌به‌رنامه‌و دیمانه‌ی ته‌له‌فزیۆنی گوێبیستی ئه‌وه‌بوم که بۆ داپۆشینی که‌موکوڕیه‌کانی یاسای رۆژنامه‌وانی له‌کوردستان یاساکه به‌راورد کراوه به‌هه‌ندێ وڵات که‌پایته‌ختی دیکتاتۆریه‌تن له‌سه‌ر زه‌وی، بۆ نمونه زۆرجار به‌راورد کراوه به‌ئێران من خۆم توێژینه‌وه‌یه‌کی به‌راوردکاریم له‌نێوان هه‌ردوو یاسای رۆژنامه‌وانی له‌هه‌رێمی کوردستان و ئێران کردوه، راسته یاساکه‌ی کوردستان له‌وه‌ی ئێران پێشکه‌وتوتره، به‌ڵام بیرمان نه‌چێت که‌ئێران یه‌کێکه له‌وڵاته دیکتاتۆره‌کان و ئازادی میدیا‌و ئازادی بیروڕاو راده‌ربڕین له‌سیسته‌می کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا جێی نابێته‌وه بۆیه باشتروایه بیر له‌وه‌بکه‌ینه‌وه یاسای رۆژنامه‌وانیه‌که‌مان له‌ئاستی وڵاتانی خاوه‌ن دیموکراسی حه‌قیقیدابێت .
هۆکارێکی دیکه‌ی شکستهێنانی ئه‌م یاسایه وه‌ک ئاماژه‌ی پێدرا به‌کرداری نه‌کراوه‌و نه‌خراوه‌ته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی ئه‌کتیڤ، ته‌نیا له‌یه‌ک حاڵه‌تدا کاری پێکراوه ئه‌ویش له‌کاتی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی زیندان و غه‌رامه‌و توندوتیژیدا، پێموانیه هیچ ده‌زگایه‌کی میدیا له‌کوردستان به‌پێی مادده‌و به‌نده‌کانی ئه‌م یاسایه مافی رۆژنامه‌نوسان و کاتژمێری زیاده‌ی کاری بۆ هه‌ژمارکردبن که‌ئه‌وه‌ش جۆرێکی دیکه‌یه له‌توندوتیژی و ماف خواردنی رۆژنامه‌نوسان.
هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسای رۆژنامه‌وانی یه‌کێک له‌و پڕۆسانه‌ی که‌پێویسته له‌ماوه‌ی هه‌موو ده‌یه‌یه‌کدا لانیکه‌م جارێک بۆ دوجار هه‌مواربکرێته‌وه، چونکه میدیا هه‌میشه له‌گۆڕانکاریه‌کی ده‌وری و خێرادایه‌و به‌پێی گۆڕانکاریه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوریه‌کان میدیاش گۆڕانکاری به‌سه‌ردادێت و شێوازی کارکردن و ئاڕجاسته‌ی کردنی په‌یامی ده‌گۆڕێت.
له‌وه‌ش گرنگتر یاساکه پێویسته به‌بارستایی ئه‌وه‌ی فۆکه‌س بخاته‌سه‌ر رێکخستنی کاری میدیایی ئه‌وه‌نده مادده‌و به‌ندی لاوه‌کی له‌خۆنه‌گرێت که له‌ده‌قی یاسا کۆنه‌کاندا بونیان هه‌یه، یانی بیر له‌وه‌بکرێته‌وه له‌ڕێی یاساوه کاری میدیا له‌کوردستان رێکبخرێت نه‌ک دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵه ته‌نیا بیر له‌سزای یاسایی و غه‌رامه بکرێته‌وه، گرنگه ئێمه به‌ر به‌ڕوداوه نه‌خوازراوه‌کان بگرین و سود له‌و روداوانه‌ش وه‌ربگرین کە روده‌ده‌ن، بۆ نمونه له‌وڵاتێکی وه‌ک به‌ریتانیا کاتێک که‌یسی هاککردنی مۆبایلی تایبه‌تی به‌رپرسه‌کان و خێزانه‌کانیان سه‌ریهه‌ڵدا، حکومه‌تی به‌ریتانی دادگایه‌کی تایبه‌تی بۆ ئه‌و که‌یسه کرده‌وه به‌ناوی ( Leveson Inquiry) لێکۆڵینه‌وه‌ی لیڤینشن، که له‌مانگی ته‌مموزی ساڵی 2011 ده‌ستی به‌لێکۆڵینه‌وه کرد‌و له‌مانگی 11ی 2012 به‌ڕاپۆرتێک چه‌ندین پێشنیاری ئاراسته‌ی حکومه‌ت و کۆمسیۆنی سکاڵاکه‌ری رۆژنامه‌وانی له‌به‌ریتانیا کرد، باکگراوندی دروستبونی ئه‌م دادگا تایبه‌تیه ته‌نیا بڵاوکردنه‌وه‌ی روداوێکی تاوان بوو که‌نامه‌ی ده‌نگی یه‌کێک له‌قوربانیه‌کان هاککرابوو له‌لایه‌ن یه‌کێک له‌ڕۆژنامه‌نوسه‌کانی رۆژنامه‌ی (News of the World)و له‌ده‌رئه‌نجامیشدا رۆژنامه‌که‌ش داخراو غه‌رامه‌کرا، هه‌روه‌ک لێکۆڵینه‌وه‌کانیش به‌رده‌وامییان هه‌یه، هه‌ربۆیه ده‌وترێت پێویسته یاسای رۆژنامه‌وانی به‌شێوازێک بێت که‌هه‌موارکردنه‌وه تێیدا ئاسان بێت، چونکه زۆرجار روداوه نه‌خوازراوه‌کان بارودۆخێکی زه‌روریه‌ت بۆ ئه‌م بابه‌ته دیاریده‌که‌ن، له‌ئێستادا که‌بۆ میدیاکان کۆمه‌ڵێک چه‌مکی وه‌ک ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، به‌رژه‌وه‌ندی و خێری گشتی، ته‌ندروستی گشتی..هتد رون نین و له‌یاساکه‌دا روننه‌کراونه‌ته‌وه، بۆیه ده‌بینین له‌کاتێکدا که‌میدیاکانی کوردستان روماڵی روداوه‌کانی جه‌نگ له‌دژی تیرۆر ده‌که‌ن زۆرجار روبه‌ڕوی هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ده‌بنه‌وه‌و ته‌نانه‌ت له‌هه‌ندێ که‌ناڵدا هێزێکی مه‌عنه‌وی زۆر رۆژانه به‌داعش ده‌درێت و باسی چالاکی و سه‌رکه‌وتنه‌کانیان ده‌کرێت، بۆیه گرنگه له‌یاساکه‌دا هه‌م فۆڕمه نوێیه‌کانی میدیا‌و گۆڕانکاریه‌کان له‌به‌رچاوبگیرێن، هه‌میش بڵاوکردنه‌وه‌و روماڵی میدیا له‌کاتی جه‌نگدا به‌جدی کاری له‌سه‌ربکرێت و له‌یاسا تازه‌که‌دا شوێنی بکرێته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته چه‌ند کۆدێکی ئێتیکی یان کۆدی پیشه‌یی ده‌ربچوێنرێن و به‌شێک بن له‌پاڵپشتی یاسای رۆژنامه‌وانی هه‌روه‌ک چۆن له‌به‌ریتانیا کۆده‌کانی (PCC Code – Press Complaints Commission: Editors code of practice) هه‌بوو له‌مانگی ئه‌یلولی 2014ه‌وه دامه‌زراوه‌ی (ipso: independent press standards organization) بۆ میدیای چاپ شوێنی گرتۆته‌وه، هه‌روه‌ها بۆ په‌خشیش کۆدی (Oxfam: CODE OF CONDUCT)هه‌یه، که‌کارو ئه‌رکێکی زۆر گرنگ ئه‌نجامده‌ده‌ن و رۆڵێکی زۆر گرنگ ده‌بینن له‌ڕێکخستنی میدیای ئینگلیز بۆ نمونه له‌و کۆدانه‌دا به‌ڕونی ئیتیکی روماڵکردن باسکراوه، ئیتیک و رێساکانی بڵاوکردنه‌وه‌ی زانیاری ده‌رباره‌ی هه‌ر که‌یسێک په‌یوه‌ندی به(منداڵان، قوربانیانی روداو‌و تاوانه‌کان، قوربانیانی روداوی ده‌ستدرێژی سێکسی، شێوانی وێنه‌گرتنی موڵکیه‌تی تایبه‌ت، چاوپێکه‌وتنی منداڵان، ته‌نانه‌ت پاراستنی مافی تاوانباران)و چه‌ندین ته‌وه‌ری دیکه‌ی گرنگ به‌ڕێکخستنی کاری میدیایی. بۆیه پێویسته له‌کوردستانیش چه‌ند یان هیچ نه‌بێت کۆدێکی پیسه‌یی یان ئه‌وه‌ی پێیده‌وترێت میساقی شه‌ره‌فی رۆژنامه‌نوسان به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رده‌می داڕێژرێت، بۆئه‌وه‌ش ده‌کرێت فیدراسیۆنێکی بچوکی بۆ پێکبهێنرێت و له‌هه‌ریه‌ک له‌به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگاکانی میدیا، نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و وه‌زاره‌تی گه‌یاندن و ئه‌کادیمیستانی بواری رۆژنامه‌وانی به‌شداریان پێبکرێت و ساڵانه‌ش ئه‌م کۆده هه‌مواربکرێته‌وه.
هه‌روه‌ک پێویسته ماوه‌یه‌کی باش کار له‌سه‌ر هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسای رۆژنامه‌وانی بکرێت و په‌له‌ی تێدانه‌کرێت، چه‌ندین کۆنفرانس و وۆرکشۆپ و سیمیناری بۆ رێکبخرێت و یاساناسان و پسپۆڕانی میدیا‌و به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگا میدیاییه‌کان به‌شداربن و رایان به‌گرنگه‌وه وه‌ربگیرێت، نه‌ک تاقم و گروپێک ئیشه‌که له‌پێناو یاسایه‌کی هاوشێوه‌دا تێپه‌ڕێنن، هه‌روه‌ک ده‌توانرێت سودی زۆر له‌ئه‌قڵ و ئه‌زمونی ده‌ره‌کی به‌تایبه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ی میدیا تێیاندا له‌سایه‌ی یاسایه‌کی مه‌ده‌نی و سه‌رده‌می گه‌شه‌ی کردوه وه‌ربگیرێت. یه‌کێکیش له‌هه‌نگاوه گرنگه‌کان کارکردنه له‌سه‌ر دامه‌زراندنی رێکخراوی زیاتری پاراستنی مافی رۆژنامه‌نوسانی هاوشێوه‌ی رێکخراوی میترۆ له‌سلێمانی که رۆڵی زۆری هه‌بوه‌و ده‌کرێت باشتر‌و باشتریش بکرێت.
پێشکه‌وتن و گه‌شه‌کردنی کۆمه‌ڵگه‌کان له‌سه‌رده‌می ئێستاداو بڵاوبونه‌وه‌ی جیهانگیری له‌نێوان نه‌ته‌وه‌کاندا به‌نده به‌کاریگه‌ریه‌کانی ماس مێدیا به‌گشتی، هه‌ربۆیه بونی میدیایه‌کی مۆدێرن و سه‌رده‌می و رێکخستنی به‌شێوه‌یه‌کی ئیتیکی و یاسایی له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییماندا ده‌بێت و ئه‌م جۆره‌ش له‌یاساو کۆدی ئێتیکی پیشه‌یی میدیایه‌کی کاریگه‌ری پۆزه‌تیڤ له‌کۆمه‌ڵگه‌دا دروستده‌کات و له‌زه‌مه‌نی ئێستادا میدیا سه‌ره‌ڕای ئه‌رکی سه‌ره‌کی خۆی که‌بڵاوکردنه‌وه‌ی زانیاریی تازه‌یه له‌سه‌ر روداوه‌کان فاکته‌رو ناوه‌ندێکی گرنگی په‌روه‌رده‌ییه بۆ کۆمه‌ڵگه، بۆیه رێکخستنی به‌پێی گۆڕانکاریه خێراکانی جیهانی ته‌کنۆلۆژی و میدیای نوێ پرۆسه‌یه‌کی پۆزه‌تیڤ ده‌بێت له‌پێناو خێروبێری گشتی و پاراستنی ژیانی تایبه‌تی تاکه‌کاندا ده‌بێت.
* ماسته‌ر له‌میدیای نێوده‌وڵه‌تی
(هاوڵاتى)