گه‌ر خاوه‌ندارێتی هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌کی مێدیایی رێوشوێنێکی سه‌ربه‌خۆو پڕۆژه‌یه‌کی بازرگانی و حه‌زو خولیا‌و به‌رپرسیارێتی و پیشه‌یی تاکه‌که‌سی بێت، ئه‌وا پڕۆسه‌ی کۆگه‌یاندن (communication) (عملیە الاتێال) به‌مانا گشتگیریه‌که‌ی بۆ خۆی ده‌رهاویشته‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆو فه‌ردانی نیه، به‌ڵکو پڕۆسه‌یه‌کی بونیادگه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تیه، ئه‌و پڕۆسه‌یه گه‌ر له‌نێو سیاقێکی کۆمه‌ڵایه‌تی رێکخراوه‌ییدا نه‌بێت بونی عه‌ده‌میه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ستراتیژێکی کاریگه‌ره کۆمه‌ڵێ جه‌مسه‌ر پێکه‌وه به‌شداریده‌که‌ن له‌پێکهێنان یان یه‌کلایکردنه‌وه‌ی ماناکانی ئه‌و پڕۆسه‌ی کۆگه‌یاندنه، جا چ له‌قۆناغی به‌رهه‌مهێنانی په‌یامه‌کانی میدیا بێت یان له قۆناغی وه‌رگرتنی په‌یامه‌کاندا بێت، به‌تایبه‌تی گوتاری راگه‌یاندن به‌گشت فۆرم و ژانره‌کانی بۆخۆی کۆمه‌ڵێ وه‌زیفه‌ی هه‌مه‌چه‌شنه وه‌ک به‌پرسیارێتی تاک و کۆمه‌ڵ، کاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئاراسته‌ی فیکری و به‌هاکان و ره‌فتاره‌کانی جه‌ماوه‌ری مه‌به‌ستدار، پاراستنی بارودۆخی هه‌نوکه‌یی، وروژاندنی بابه‌تیانه، سه‌رله‌نوێ به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی واقیع و ….. هتد)).
سه‌ره‌ڕای نوێگه‌ری له‌به‌کارهێنانی ته‌کنه‌لۆژیای میدیای مۆدرێن له‌چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌و ته‌کنه‌لۆژیای په‌خشی ئاسمانی و رۆژنامه‌گه‌ریی ئه‌لکترۆنیدا، نزیکه‌ی چاره‌که سه‌ده‌یه‌ک له‌زه‌مه‌ن میدیای کوردی به‌کرداری به‌ئه‌زمونی کار‌و پیشه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری ئاشنابوه، چاره‌که سه‌ده‌یه‌ک له‌زه‌مه‌ن میدیای کوردی خۆی به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵێ پرسیارگه‌لێکی چاره‌نوسساز ئه‌بینینه‌وه‌و تا ئه‌مێستا به‌نیوه‌چڵی وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه‌و وابه‌سته‌ن به‌واقیع و ئاینده‌ی هه‌ردوو ئاستی کلتوری و میدیایی له‌کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا، دیارترینیان خۆی له‌م پرسیارانه ده‌بینێته‌وه: ئایا میدیای کوردی له‌ئاست توانستی گواستنه‌وه‌ی کلتوری هاوڵاتیبون بوه بۆ جه‌ماوه‌ری وه‌رگر، که له‌سه‌ر بنه‌مای روحیه‌تی لێپرسینه‌وه‌و به‌شداریکردن و هه‌ستی به‌رپرسیارێتی گۆشیان بکات؟ تاوه‌کو چ ئاست و مه‌ودایه‌ک میدیای کوردی له‌ئاست توانای رێکخستنی په‌یوه‌ندی هاوتایبونی راگرتوه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ک، ره‌هه‌نده‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌لایه‌کی دی؟ ئایا میدیای کوردی له‌هه‌رێمی کوردستاندا له‌ئاست ئه‌و توانایه‌ن شێوه کلتوری بونیادگه‌ریی به‌رهه‌مبهێنێت، یان ئامرازێک بێت له‌به‌ریه‌کهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی کلتوری کوردی؟ ئایا تا چ ئاستێک میدیای کوردی توانیویه‌تی هاوسه‌نگیه‌ک له‌نێوان فره‌یی بیروبۆچون و یه‌کێتی بیروبۆچونی مه‌سه‌له چاره‌نوسسازه‌کان راگرێت؟
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه‌و زۆر پرسیاری دیکه‌ی تایبه‌ت به‌کارو ئاکاری پیشه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری و پانتایی دونیابینی میدیا‌و میدیاکاری له‌هه‌وڵێکی خاکیانه‌و زانستیانه‌دا گۆشه‌ی که‌ڵچه‌ری میدیا له‌ڕۆژنامه‌ی ئازیزدا هه‌فتانه خوێندنه‌وه‌یه‌کی قوڵ و وردبینانه بۆ بابه‌ته هه‌مه‌چه‌شن و فره‌لایه‌نه‌کانی میدیای کوردی ده‌خاته‌ڕوو، له‌ئه‌داو وه‌زیفه‌ی کاری رۆژنامه‌گه‌ری، میکانیزمی خستنه‌ڕوو، ناوه‌ڕۆکی په‌یامی میدیایی، به‌رهه‌مهێنان، په‌خش و بڵاوکردنه‌وه، ئێتیکی رۆژنامه‌وانیی، هونه‌ری به‌ڕێوه‌بردنی ده‌زگا میدیاییه‌کان، ……هتد)) له‌سه‌ر بنچینه‌ی تیۆره مۆدرێن و باوه‌کانی بواری میدیا‌و زانستی کۆگه‌یاندن شرۆڤه‌ده‌کات.
گۆشه‌ی که‌ڵچه‌ری میدیا؛ دوره له‌حیکایه‌تی داڕشتنه‌وه‌ی وشه‌سازیی و گوتاری وه‌سفی و دیماگۆجیه‌تی فیکری، گوتارێکی ئه‌کادیمی ئه‌بستراکه به‌زمانێکی رشۆکیانه‌و عه‌وام، خستنه‌ڕوی به‌راوردکاری ئه‌زمونی جیهانی مۆدرێنی رۆژنامه‌گه‌ری رۆژئاوا‌و ئه‌زمونی پاشکۆیه‌تی میدیایی کۆمه‌ڵگه‌و وڵاتانی جیهانی سێیه‌مه له‌سایه‌ی چه‌مکه‌کانی گڵۆباڵزمی کلتوری و میدیایی و ئینفلۆکس میدیا‌و به‌زاندنی کلتوری و هه‌ڵتۆقینی زانیاریه‌کان، به‌خاتری ئه‌وه‌ی ئه‌م گۆشه‌یه سەکۆیه‌ک بێت بۆ ئاڵوگۆرکردنی بیربۆچۆن و دیالۆگ و ته‌رحی مه‌عریفیانه‌ی بواری رۆژنامه‌گه‌ری له‌نێو هاوڕێ ئه‌کادیمیسته‌کانی میدیا‌و هاوپیشه‌کانمان له‌ڕۆژنامه‌نوسان و میدیاکاران و خاوه‌ندارێتی ده‌زگا میدیاییه‌کان له‌پێناو گه‌شه‌سه‌ندن و باڵاکردنی میدیای کوردی به‌کۆی ژانرو ستراکچه‌ره‌کانی.
(هاوڵاتى)