ئه‌گه‌ر چی زۆر ده‌وترێت و زۆر ده‌نوسرێت له‌سه‌ر جیاوازی جێنده‌ری و و جیاوازی كردن له نێوان هه‌ردووڕه‌گه‌زدا، به‌ڵام به‌رده‌وام ئه‌و جیاوازییه ده‌بینرێن، ده‌زگاكانی راگه‌یاندنیش بێبه‌ر نین له‌و جیاوازی كردنه‌دا ، ئه‌وه‌ی كه به‌نده تێبینی ده‌كه‌م له نێو به‌رنامه‌كانی كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنیه‌كاندا ئه‌وه‌یه كه ڕه‌گه‌زی مێ وه‌ك پێشكه‌شكار له نێو ئه‌و به‌رنامانه‌ی كه پێگه‌یه‌كیان له نێو به‌رنامه دیاره‌كانی ئه‌وكه‌ناڵانه‌دا هه‌یه نابینرێت ، لێره‌دا مه‌به‌ست له‌هه‌موو به‌رنامه گفتوگۆییه‌كان و سه‌رجه‌م به‌رنامه‌كانی كه‌له ژێر ناوی (چاوپێكه‌وتن )ه‌كاندا له سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كاندا ئه‌نجامده‌درێت، جا به میوانداری چه‌ند كه‌سێك بێت یاخود به‌میوانداری یه‌ك كه‌س بێت و له‌سه‌ر بابه‌ته هه‌ستیاره‌كانی ڕۆژ ده‌دوێن له‌سه‌ر بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان وه زۆریشیان خۆی له بابه‌تی سیاسی ده‌دات..
ئه‌مه هه‌ندێ شتمان پێده‌ڵێت ، كه ئایا ئه‌و به‌رنامانه له‌ئاستی توانای كچاندا نین تا پێشكه‌شی بكه‌ن؟ ، یان ده‌زگاكان دان نانێن به‌توانای كچان و پێیان وایه كه كچان به‌كه‌ڵكی ئه‌وبه‌رنامانه نایه‌ن و ئه‌و ئه‌ركه‌یان پێناسپێردرێت ؟ یاخود هه‌ر به‌ڕاستی كچان توانای به‌رنامه‌ی گفتوگۆییی سیاسی و بابه‌تی هه‌ستیاریان نیه و خۆیان له قه‌ره‌ی ئه‌و به‌رنامانه ناده‌ن ؟
ئه‌گه‌ر چی لێره‌و له‌وێ كچانێكی زۆر كه‌م ده‌بینین كه به‌په‌نجه‌ی ده‌ست ئه‌ژمێردرێت به‌رنامه‌یه‌كی وا پێشكه‌ش ده‌كه‌ن كه ڕێژه‌كه‌ی زۆر كه‌مه له‌چاو ئه‌و پیاوانه‌ی كه پانتایی سه‌رجه‌م ئه‌و به‌رنامانه‌یان داگیركردوه و بونه‌ته ئازای سه‌ر شاشه‌ی كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنیه‌كان ، به‌نده پێم وانیه له نێو كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنیه‌كاندا كچانی به توانا نه‌بێت ، چونكه بینینی ڕێژه‌یه‌ك له كچان بونیان هه‌یه و جێده‌ستیان دیاره كه له‌سه‌ر هونه‌رێكی ڕۆژنامه‌وانی گرنگی وه‌ك ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌وانی كارده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر پارمه‌تیان بدرێت ئه‌وتوانایه‌یان ده‌بێت ، من گومانم له‌وه‌ش نیه كه ئه‌و كوڕانه‌ی ئه‌و به‌رنامانه پێشكه‌ش ده‌كه‌ن كه‌سانێك هاوكاریانن جا به ئاماده‌كردن یان به به‌هێزكردن له بابه‌تی گفتوگۆكه‌دا بێت .
• ماسته‌ر له بواری راگه‌یاندن
خه‌ندان