له‌گه‌ڵ هاتنی نه‌خۆشی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ هه‌رێمی كوردستان و خه‌مخۆری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له گرتنه‌به‌ری هه‌مو ڕێوشوێنێك بۆپاراستنی هاوڵاتیان وبهئاگاهێنانهوهی هاوڵاتیان له‌م په‌تایه‌و خۆپاراستن لێی ، له‌هه‌مانكاتدا بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌مو ڕێنماییه‌كان وئاماری توشبووان و چاكبووان واپێوسیتیكردووه لایه‌نی به‌رپرس بۆگه‌یاندنی په‌یامه‌كانیان هه‌ستن به سازدانی كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌و پێدانی سه‌رجه‌م ئه‌وزانیارییانه‌ی كه له‌لایه‌ن حكومه‌ت و لایه‌نه به‌رپرسه‌كانه‌وه ده‌رده‌كرێت بۆ سه‌رجه‌م هاوڵاتیان . بێگومان ئه‌مه ئه‌ركێكه له‌سه‌رشانی به‌رپرسان و مافێكی هاوڵاتیشه لهوزانیارییانه به‌ئاگابێت .
ده‌بێت ئه‌وه بزانین كه كۆمه‌ڵ له‌هه‌مو چین و توێژه‌كان پێكهاتووه ، بۆیه لێره‌دا مه‌به‌ست له توێژی خاوهنپێداویستییهتایبهتهكانه به‌تایبه‌ت نابیست ، ئه‌وانه ده‌بێت بهئاگابكرێنهوه له‌هه‌ر زانیارییه‌ك كه له‌و كۆنگره رۆژنامهوانییانهوه په‌خشده‌كرێت ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه تائیستا ئه‌مه ڕه‌چاونه‌كراوه و نه‌بینراوه له‌كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌و كۆنگره رۆژنامهوانییانهدا كه‌سانی تایبه‌ت دانرابن بۆ گۆڕینی ئه‌و زانییارییانه له وتنه‌وه بۆ هێماو ئاماژه تا ئهوتوێژهش بێبه‌شنه‌بن لێی ، یاخود ده‌كرێت له‌وكاتانه‌دا سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كان خۆیان بهمكارهههستن و زانییارییه‌كان بگه‌ێنن بهوتوێژه ..