سەرچاوەی بێسەرچاوە
چرۆ شەهاب



لە ناوەندی مێدیادا بونی سەرچاوەیەك كەنەیویست ناوی خۆی بڵێت ووتی , سەرچاوەیەك لە ناو مەكتەبی سیاسی كە نەیویست ناوی ئاشكرابێت فەرموی , سەرچاوەیەك نزیك لە فڵان ووتی, سەرچاوەیەك نزیك لە باڵی فڵان , ئەم سەرچاوانە و گەلێك سەرچاوەی نادیاریكە بونەتە خێر بۆ مێدیا بەناو ئازاد وسەربەخۆیەكان, نازانم ئەمەندە سەرچاوە گرنگەكانی ئەم مێدیایانە بۆ ناوێرن بۆ جارێكیش ناوی سەرچاوەكانیان بەرن؟ بەڵی َ زۆر جار لە ناونەبردنیان بەرژەوەندییەكی دوولایەنە هەیە,یەكێكیان مێدیایەك بە ناڕاستەوخۆ هەرچیەك لەسەر كەسایەتی سەرچاوەكە توخنی مێدیاكە بكەوێت دەبێتە هێڵی سوور ئەگەر بەشێوازە ناڕاستەوخۆیەكەش بێت.

لایەنی دووەم كەناڵە مێدیاییەكەیە كە نایەوێت ئەو سەرچاوەیە لە دەست بدات لە پێناو بڵاوبونەوەی هەر شتێك لەسەر سەرچاوە نادیارەكە, و پەیداكردنی پشت وپەنایە بۆ مێدیاكەی .
كەواتە لێرەوە دەزانرێت كە بەرژوەوەندیەكانی تاك لە حزب و حكومەت و دامەزراوە و كەرتە تایبەت و گشتیەكان و دامەزراوە مێدیاییەكان لە پێش هەموو بەرژوەوەندیەكانی ترەوەن,وەك چۆن ئەمڕۆ نابینرێت دەزگایەكی مێدیایی هەبێت پشت بەستوو بێت بە لایەنی دارایی خۆی هەرواش مێدیایەكمان نیە لە پێناو بەدەستهێنانی سەبقێكی مێدیایی بەرپرسیارێتی هەبێت بەرامبەر بە بنەما ئیتێكیەكانی ئەو هەواڵە, لە ناوەڕاستی هەواڵەكەش جارێكی كە دەگەڕێتەوە بۆ سەرچاوە نادیارەكە ی كە لای كەس ئاشكرا ناكرێت كێیە,هەندێك جار سەرچاوەكەش خودی مێدیاكارەكە خۆیەتی بە نیەتی ئەوەی لە دڵی خۆیدا تەسەوری دەكات بۆخۆی لەژێر چەتری سەرچاوە نادیارەكە هۆنینەوەی هەواڵەكە دەست پێدەكات.

هەربۆیە ئەمڕۆ بەكارهێنانی سەرچاوەیەكە نادیار و نزیك لە فلان و ئەوانی لەپێشدا باسمانكرد بونە جێگەی گومانی وەرگر و جۆرێك لە سەرلێشێوانی لە وەرگرتنی زانیاریەكان, بەم جۆرەش ووردە ووردە ئەو كەناڵانە مصداقیەتی خۆیان لە ڕوی جەماوەری و وەرگرەوە بەرەو كزی دەبەن.
 
 
(خەندان)

PM:03:28:24/05/2015