چه‌ند ساڵێكه دۆخی دارایی له كوردستاندا شپرزه‌یه و ئه‌مه كایه‌ی رۆژنامه‌نووسیشی گرتۆته‌وه به راگه‌یاندنی خۆشمانه‌وه. ئه‌گه‌رچی بیری باو رووكه‌شی هه‌ندێك و كه‌مێكیش به غه‌ره‌زی سیاسیی پێی وایه راگه‌یاندنی حزبی، لێره مه‌به‌ستم راگه‌یاندنی یه‌كێتییه، زۆری هه‌یه و كه‌می به‌رهه‌م هێناوه. له‌سه‌ر دوو شتی وایه شێخ ره‌زا وتویه‌تی.
وامزانی ئێوه ساداتن مه‌عاشتان نابڕن
داخی داخانم جه‌باری خۆ له ئێوه‌شیان بڕی
واقیعه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ته‌نگژه‌كه گشتییه و بۆ هه‌مووانه، به تایبه‌تی بۆ رۆژنامه‌ی كاغه‌زی كه بۆته كۆنینه و له‌چاو تیڤی و ده‌سته‌خوشكه‌كانی كه‌س به نرخی هه‌رزانیش هه‌ڵیناگرێته‌وه.
چه‌ندی قسه له‌سه‌ر هۆكاری ئه‌و ته‌نگره‌یه بكه‌م سه‌رنجام هیچ له‌واقیعه‌كه‌ی ئێستا ناگۆرێت. هۆكار هه‌رچی بێت مردن یه‌ك مردنه‌و یه‌ك ده‌ره‌نجامه.
كاتی خۆی له كۆبوونه‌وه‌كانی راگه‌یاندندا ئه‌و گوته‌زایه ده‌گوترایه‌وه كه ناپلیۆن له‌سه‌ربازێكی پرسیبوو بۆچی شه‌ڕه‌كه‌تان دۆڕاند؟ گوتبووی قوربان هه‌زار و یه‌ك سه‌به‌ب هه‌یه. ناپلیۆن گوتبووی یه‌كه‌م سه‌به‌بیان بێژه سه‌رباز گوتی فیشه‌كمان نه‌مابوو. ئیتر ناپلیۆن گوتی هه‌زاره‌كه‌ی مه‌ژمێره.
كه فیشه‌ك نه‌بوو مه‌علومه شه‌ڕت پێناكرێ.
مه‌گه‌ر شه‌ڕی پێشمه‌رگانه بكه‌یت كه ئێستا هاوكارانی كوردستانی نوێ و هاوپه‌یمانه‌كانی وا ده‌كه‌ن زه‌حمه‌ته ئێمه له كوردستانی نوێ ئیدیعا بكه‌ین كه هه‌ر خۆمان به كۆششی كه‌سی خۆمان رۆژنامه‌كه ده‌رده‌كه‌ین. به تایبه‌تی دووتوێكان و دۆسێ تایبه‌تییه‌كانی رۆژنامه‌كه كه بۆته خزمه‌تگوزارییه‌كی میدیایی جێی ده‌ستخۆشی نێوه‌ندی رۆژنامه‌وانیی كوردستان. به خۆشحاڵییه‌وه كوردستانی نوێ به قه‌ڵایه‌كی قایم و پته‌و له هاورێ و هاوكارانی خۆبه‌خش و دڵسۆز ده‌وره دراوه كه له رێی خزمه‌تی میدیای كوردستان و ئامانجی نیشتمانی و دیموكراتیدا له‌سه‌ر خه‌تن. به جۆرێك هه‌م شایانی سوپاس و ده‌ستخۆشی كردنن و هه‌م شایانی ئه‌وه‌ن یادی 28ساڵی كوردستانی نوێ به ساڵی هاوپه‌یمانه‌كانی كوردستانی نوێ ناوزه‌د بكه‌ین.
كوردستانی نوێ