* سیروان غەریب
ئه‌مرۆ 10ی ئه‌یلولی 2016 یه‌ك ساڵ تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌سه‌ر دامه‌زراندنی ده‌زگای وێستگه‌ی میدیایی و هاوكاتیش ده‌ستپێكردنی په‌خشی سایتی وێستگه.
هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستبوونییه‌وه ئامانجی دامه‌زراوه‌ی میدیایی وێستگه به‌ڕوونی و ئاشكرا بۆ خوێنه‌ران و خه‌ڵكی كوردستان ڕاگه‌یاندرا كه ده‌یه‌وێت له‌ته‌ك هاوشێوه میدیا ئه‌هلییه‌كانی تردا، به‌شداربێت له‌به‌هێزكردنی پایه‌كانی دیموكراسی و ئازادی ڕاده‌ڕبڕین له‌هه‌رێمی كوردستان، چونكه له‌و ده‌مه‌وه‌و ئێستاشی له‌سه‌ر بێت رۆژ به‌رۆژ حزب له‌رێگه‌ی كردنه‌وه‌و پاڵپشتیكردنی میدیا سێبه‌ره‌كانییه‌وه ده‌یه‌وێت ئه‌و په‌راوێزه ئازادییه كۆنترۆڵ بكات كه بۆ میدیا به‌گشتی له‌هه‌رێمی كوردستاندا له‌ئارادایه.
ڕووداو و ئاڵۆزییه سیاسییه‌كانی ساڵی ڕابردووی هه‌رێمی كوردستان تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی پێویست بوو بۆ وێستگه، تاوه‌كو نمایشی بێ لایه‌نی خۆی تیادا بكات، هه رئه‌وه‌ش بوو وای كرد لایكی فه‌یسبوك و خوێنه‌رانی سایته‌كه‌ی رۆژ به‌ڕۆژ زیاتر بكات و بچێته پێشی هاوشێوه‌كانی خۆی له‌میدیای ئه‌هلی ته‌نانه‌ت بچێته پێش زۆرینه‌ی میدیا سێبه‌ره‌كانی حزب و له‌نێویشیاندا ئه‌و میدیایانه‌ی كه‌ڕیكلامیان هه‌بێت یان نه‌بێت بودجه‌ی خه‌یاڵییان بۆ دابینكراوه.
ئه‌مرۆ كه ماوه‌ی ساڵێك به‌سه‌ر دامه‌زراندنی وێستگه تێده‌په‌ڕێت، لێره ده‌مه‌وێت سوپاسی بێ پایانی، گروپی كۆمپانیاكانی نالیا‌و خاوه‌نه‌كه‌ی (شاسوار عه‌بدولواحید) بكه‌م كه له‌ماوه‌ی حه‌وت مانگی یه‌كه‌می ده‌ستپێكردنمان به‌كاره‌كانمان له‌رێگه‌ی ڕیكلام و سپۆنسه‌ره‌وه هاریكاری كردین، كه‌ڵكێكی باشیشمان له سیسته‌می به‌هێزی ئیداره‌دانی ئه‌و كۆمپانیایه وه‌رگرت بۆ دروستكردنی دامه‌زراوه‌كه‌مان، هه‌ر ئه‌وه‌شه له‌ئێستادا بۆته هه‌وێنی سیسته‌مێكی تۆكمه‌و له‌گه‌ڵ هاتنه ژوره‌وه‌ت بۆ ئۆفیسی دامه‌زراوه‌ی وێستگه به‌ته‌واوی پێوه‌ی دیاره.
ده‌بێت ئه‌وه بۆ مێژوو بڵێم، كه له‌ماوه‌ی حه‌وت مانگی سپۆنسه‌ركردنمان له‌لایه‌ن ئه‌و كۆمپانیایه‌وه ته‌نها داواكارییان له‌من وه‌ك سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی وێستگه ئه‌وه‌بوو كه ئاراسته‌ی سایته‌كه به‌ره‌و كاركردنی پرۆفیشناڵی ببه‌م و دوری بخه‌مه‌وه له‌ڕشتنی ڕك و كینه له‌نێوان پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگاو نه‌هێڵم بكه‌وێته داوی لایه‌نگیرییه‌وه.
ڕاسته له‌ئێستادا وێستگه‌ش وه‌كو هه‌موو میدیا ئه‌هلییه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان كاریگه‌ری قه‌یرانی دارایی پێوه دیاره، به‌ڵام ناشكرێت ئه‌وه‌ش نه‌وترێت كه چه‌ند كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر هێڵن بۆ سپۆنسه‌ركردنی سایته‌كه و له‌ومیانه‌شدا سه‌رگه‌رمی ڕێكه‌وتن و نوسینی په‌یوه‌ستنامه.
دوای تێپه‌ڕینی ساڵێك به‌سه‌ر دامه‌زراندنی وێستگه‌به‌پێویستی ده‌زانم سوپاسی ستافی نوسین و په‌یامنێره‌كانی وێستگه بكه‌م، كه زۆرجار به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و نه‌بوونی سپۆنسه‌ره‌وه مافی خۆیان به‌ته‌واوی وه‌رناگرن، به‌ڵام هه‌رگیزیش نه‌یانكردۆته كێشه‌یه‌ك كه كاریگه‌ری بكاته سه‌ر پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی وێستگه به‌خوێنه‌رانی.
هه‌روه‌ها به‌ناوی ستافی وێستگه‌شه‌وه خوێنه‌ران دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه كه وێستگه ئێوه به‌تاكه سه‌رمایه ده‌زانێت، هه‌رگیزیش درێخی ناكات له‌پێشكه‌شكردنی هه‌واڵ و زانیارییه‌كانی به‌ڕاستی و دروستی و هه‌میشه‌ش بڵندگۆی سه‌رجه‌م ڕاو بۆچونه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌بێت.
هه‌روه‌ها داواش له‌خوێنه‌رانی ئازیز ده‌كه‌م به سه‌رنج و تێبینییه‌كانیان له‌سه‌ر هه‌واڵ و زانیارییه‌كانی ئه‌م سایته هه‌واڵییه، رۆحی زیاتری به‌به‌ردا بكه‌ن و به‌شداربن له پێشخستنی زیاتری، به‌دڵنیاییشه‌وه هه‌موو پێشنیاز‌و تێبینییه‌كانیشتان به هه‌ند وه‌رده‌گیرێت ئه‌گه‌ر توندیش بێت.
* سەرۆکی دەزگای وێستگە