وادیاره زۆرێك له‌میدیاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌هه‌واڵ و ڕاپۆرته‌كانیاندا به‌ته‌واوی یه‌كلابونه‌ته‌وه به‌سه‌ر به‌ره‌ی نه‌خێر و به‌ڵێ دا، بۆ ئه‌وانه‌ی تریشی كه ماون "مانگه‌شه‌و سه‌ر له‌ئێواره دیاره" ئه‌وانیش له‌كاتی تۆخبوونه‌وه‌ی ململانێكاندا هێزی هاوسه‌نگی میدیایی له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و یه‌كلا ده‌بنه‌وه.
به بڕوای من ئاینده ده‌ریده‌خات كه ئه‌و میدیانه‌ی كه له‌هه‌رێمی كوردستاندا ناڕژێنه ناو هه‌ژموونی ململانێكانه‌وه كێن و كێش ده‌مێنێته‌وه ؟ بێ گومان ژماره‌ی ئه‌و میدیایانه نیوه‌ی په‌نجه‌ی یه‌ك ده‌ست تێپه‌ڕناكات، زۆر گرنگه له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا وێستگه نیوز په‌یامه‌كه‌ی خۆی لاسه‌نگ نه‌كات كه له‌ماوه‌ی ڕابردوودا به‌وبۆنه‌یه‌وه خوێنه‌رێكی زۆری له‌خۆ كۆكردۆته‌وه.
ستافی وێستگه نیوز له‌سه‌ره‌تای كاركردن و تاوه‌كو ئه‌م ده‌قه‌یه‌شی له‌سه‌ر بێت له‌سه‌ره ئه‌وه كۆكبوون كه ناكرێت له‌به‌ر هیچ لایه‌نێك په‌یامه‌كه‌ی خۆی له‌ده‌ستبدات ئه‌گه‌ر بۆ ته‌نها هه‌واڵێكیش بێت.
ئه‌و په‌یامه‌ی كه له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندمان ئاراسته‌ی خوێنه‌رانی خۆمان كرد هه‌میشه بیرمانه كاتێك پێمانڕاگه‌یاندن وێستگه له‌پێناو "گەیاندنی زانیاریه‌كان بە راستی و دروستی وەک خۆی، به‌ئامانجی به‌شداریكردن له‌به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاریی تاک و ئاواكردنی میدیایەکی هاوسەنگ و بێلایەن لەته‌ك سه‌رچاوه میدیاییه ئەهلییەکانی دیكه‌دا". دامه‌زراوه.
بۆیه بێ گومان وێستگه دور له‌هه‌ر چه‌واشه‌كاری و پێوه‌نانێك "بەشدار ده‌بێت لەبەهێزکردنی پایەکانی دیموکراسی و ئازادیی رادەربرین وه‌ك به‌رپرسیارێتیه‌ك له‌رێی ئافراندنی ژیانێكی ئاسووده‌تر".
سایتی وێستگه نیوز له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی چاره‌نوسسازدایه، سه‌ره‌ڕای فشاره سیاسی و ئه‌منییه‌كانیش هه‌وڵ ئه‌دات ده‌ست له په‌یامی به‌رزی رۆژنامه‌گه‌ری به‌رنه‌دات و متمانه‌ی خۆی بپارێزێت و نه‌كه‌وێته ناو ململانێی هیچ كام له‌به‌ره‌كانه‌وه، چونكه ستافی وێستگه پێیوایه هه‌موو فشاره‌كان نرخی یه‌ك هه‌واڵی بێ لایه‌نی رۆژنامه‌وانی نییه.
وێستگه نیوز له‌م گێژاوی ململانێیه‌دا خوێنه‌رانی خۆی ئاگادار ده‌كاته‌وه، له‌ئێستادا به‌بڕوابوون به پرنسیپه‌كانی كاری رۆژنامه‌وانی هه‌وڵی ته‌واو ده‌ده‌ین كه وێستگه نه‌بێته وێستگه‌ی ته‌نها لایه‌نێك، به‌ڵكو وێستگه‌ی هه‌موو لایه‌ك و ڕاو بۆچونه جیاوازه‌كان بێت بێ جیاوازی. هه‌روه‌ها ده‌رفه‌تی ته‌واو ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ هه‌ردوو كه‌مپینه‌كه كه وێڕای بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاو بۆچونیان ڕیكلام له‌وێستگه نیوز بڵاوبكه‌نه‌وه.
رۆژی 10 ی ئه‌یلولی 2017 وێستگه نیوز مۆمی دووهه‌مین ساڵه‌ی ته‌مه‌نی ده‌كوژێنێته‌وه، سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی دارایی و كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕیكلامی بازرگانی، به‌ڵام هێشتا هه‌ناسه‌ی به‌رده‌وامبوونی ئه‌م سایته له‌كاروانی ڕۆژنامه‌وانی به‌رده‌وامه. ئه‌م پشوو درێژییه تاوه‌كو ئێستا له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه نه‌كه‌وتوینه‌ته ناو گێژاوی لایه‌ندارییه‌وه، ئێمه وێنه‌كه ده‌گوازینه‌وه نابینه به‌شێك له‌وێنه‌كه "پێتانی ناڵێین نیشانتانی ده‌ده‌ین". ئیتر هاوڵاتی و خوێنه‌ر خۆیان حوكم له‌سه‌ر وێنه‌كان ده‌ده‌ن.
بۆیه لێره‌وه ئه‌و مافه ده‌ده‌ین به خوێنه‌ران كه چاودێربن به‌سه‌ر هه‌واڵ و زانیارییه‌كانمانه‌وه هه‌رچ كاتێكیش له‌په‌یامه ڕاسته‌قینه‌كه‌ی خۆمان لاماندا ئه‌وا سه‌رپشكبن له‌هه‌موو ڕه‌خنه‌یه‌ك و ده‌رگای وێستگه‌ش له‌سه‌ر ڕه‌خنه‌كانتان هه‌میشه له‌سه‌ر پشته.