زۆر گوتراو بیستراو نوسرا له‌سه‌ر زمانی كوردی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێ وشه ده‌بیسترێ‌و به‌كاردێ شایه‌نی هه‌ڵوێسته له‌سه‌ركردنه، چونكه زمانێك زیاتر له 40ملیۆن كه‌س خاوه‌نی بێت به‌دڵنیاییه‌وه زمانێكی ده‌وڵه‌مه‌نده‌و له‌ڕیزی زمانه ژمێردراوه‌كانی جیهانه، ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌م پڕۆژه‌ی له‌ناوبردنی زمانی كوردیه بوه‌ستێندرێت‌و ڕێك بخرێت‌و ڕێگری له‌له‌ناوبردنی بكرێت به‌هه‌ر ڕێگایه‌ك بێت، خوێنه‌رانی كورد ئه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌خه‌می زمانی كوردی دان ئه‌ی ئه‌وانه‌ی خۆتان به‌فریاد ڕه‌سی په‌روه‌رده‌و فێركردنی زمانی كوردی ده‌زانن بگه‌نه فریای زمانه‌كه‌تان ئه‌وه خه‌ریكه له‌ناوده‌چێت‌و تیرۆر ده‌كرێت‌و زمانانی تر له‌شوێنی داده‌ندرێت، هه‌ر ئه‌وێ ڕۆژێ زۆر له‌مێژنیه هه‌موو ته‌مه‌نێك ده‌یتوانی گوێ بیستی هه‌واڵ بێت‌و تێی بگات‌و ڕۆژنامه بخوێنێته‌وه كه به‌تاڵ بوو له‌وشه بیانییه‌كان‌و هاورده‌كراوه‌كان، به‌لاَم وه‌ره ئێستاكێ تێبڕوانه‌و گوێ ڕاگره له‌ئێوارانی ده‌نگوباس‌و سه‌رچاوه‌كانی ڕاگه‌یاندنی كوردی به‌بیستراو وبیندراوه‌وه سه‌دان وشه‌ی هاورده‌كراو بۆ پۆزلێدان‌و خۆگیڤكردنه‌وه له‌ژێر ناوی نوێ كاری‌و به‌ره‌وپێش چوون به‌كار ده‌هێندرێن، له‌وشه به‌كارهێنراوه‌كانی سه‌رده‌م بۆنمونه: پۆزه‌تیڤ، ئه‌كتیڤ، نێگه‌تیڤ، پراكتیزه، نۆڕماڵ، كاژێر، پڕۆتۆكۆل، مه‌سج، ئه‌كسێپت، ڕیفیوز، كانسڵ، ئۆپه‌ڕاسیۆن، پڕۆسێس، پرێس كۆنفرانس، تیۆر، پڕاكتیك، ئێكسپایر، ئینفۆگرافیك، ئتۆماتیك، ئۆڕجیناڵ، سه‌ته‌لاَیت، فیدڕاسیۆن، لایڤ، سپێشه‌ڵ، تابڵێت، تایتڵ، ئۆنلاین، ئۆفلاین، په‌یج, ئه‌كاونت، ئۆفیس، سیتی، سه‌نته‌ر، سوپه‌ر، ماڕكێت، مۆڵ، له‌گه‌ڵ ده‌یان وشه‌ی تر كه مرۆڤی كورد له‌ته‌مه‌نه‌كانی سه‌روی شه‌ست ساڵ ئه‌سته‌مه بتوانێت به‌ته‌وای لێی حاڵی بێت، به‌ڵكو زۆر كه‌ڕه‌ت بیستومانه وه‌ڕگێڕی كراوه له‌نێوان گه‌نجێك كه ڕاهاتوه به‌م وشانه له‌گه‌ڵ پیره پیاوێكی ماندو وبه‌سالاَچوی نێو كلتوری كورده‌واری كه ناتوانێت له‌زمانی دایكی تێبگات به‌هۆی شێواندنی زمانه‌وه، ئاخر ئه‌م پیره پیاوه كه نه‌گوێی كه‌ڕه‌و نه‌نابیناشه، به‌ڵكو خوێنده‌واریشه‌و له‌كاتی سه‌ربازیشدا به‌شێك له‌زمانی عه‌ره‌بی ده‌زانێت‌و له‌كاتی ئاواره‌ییشدا به‌شێكی باش له‌زمانی فارسی فێربوه، كه‌چی بۆ گوێ گرتن له‌ده‌نگوباسێكی كوردی پێویستی به‌وه‌رگێڕه!
بێجگه له‌مه‌ش وه‌ره ئاوڕبده‌وه له‌هێماو ناوونیشانه‌كانی سه‌ردره‌گه‌ی دوكان‌و بازاڕه‌كان به‌گشتی تا ناوێكی كوردی ده‌بینی سه‌دان ناوی بیانی‌و هاورده دێته به‌رچاوت‌و واده‌زانی له‌نیودلهی‌و شانگه‌های یان له‌نیۆرك‌و ئه‌مستردامی، زۆر جاریش هه‌ستێكی عه‌ره‌بانه‌ت بۆدێت و واهه‌ست ده‌كه‌ی بۆ چه‌ند ساتێكیش بێت له ئه‌بوزه‌بی و ڕیازی, له‌به‌ر ئه‌ونمونانه‌ی خواره‌وه:ئیمپایه‌رسیتی, ئیمپایه‌ربزنس,ئیمپایه‌رڕۆیالس,گونده‌كانی ئه‌مریكی و ئه‌ڵمانی و ئیتاڵی و ئوستراڵیش له‌لایه‌ك,كار وابڕوات گوندی ئه‌ڤغانی و هیندی وسودانیش په‌یاده‌بێت, بابزانین پێكه‌وه هه‌ندێ ولاَتی به‌ناوبانگ كه جگه له‌زمانی خۆیان هه‌م له نووسین و هه‌م له ناوونیشانی دووكان و بازاڕ و فه‌رمیاتی تر زمانی تركه‌متر به‌كارده‌هێنن, یه‌كه‌م ولاَت ئیسرائیله ئه‌وه‌ی نه‌چوبێتیش بینیه‌تی كه هه‌مووشتێكیان به‌زمانی دایكه له نووسین له هێما له هێماكانی ولاَت به‌گشتی هه‌تا ئه‌وڕادده‌یه‌ی لاپه‌ڕه‌كانی تۆڕه‌كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كانیان به‌زمانی خۆیان ناو ده‌نووسن و به‌كاریان ده‌هێنن.
هیندستان تا ڕادده‌یه‌كی زۆر باش پارێزگاری له زمانی دایكیان ده‌كه‌ن له هێماو ونووسین و وشه‌دا, ڕوسیا به‌هه‌مان شێوه‌ی ئیسرائیل به‌نزیكی پارێزگاری و گرنگی به‌زمانی دایكیان ده‌ده‌ن له هێما و نووسین و ئاخاوتنه‌وه تا ده‌گاته ناوی كۆمپانیا‌و شارولادێكانیان, له‌گه‌ڵ چه‌ندین ولاَتی تر ئه‌گه‌ر كورتی بكه‌ینه‌وه‌و بێینه‌سه‌ر ڕاپۆرتی یونسكۆ كه له‌باره‌ی زمانه‌كانه‌وه ده‌ڵێت:به‌كۆتایی ئه‌م سه‌دیه زۆرینه‌ی زمانه‌كان بێجگه له 12 زمانه به‌ناوبانگه‌كان مه‌ترسی له‌ناوچوون یان لاوازبونیان له‌سه‌ره, دڵنیام زمانی كوردیش یه‌كێك ده‌بێت له‌وانه‌ی به‌ره‌وله‌ناوچوون هه‌نگاوی پێده‌ندرێت, ئه‌و 12 زمانه‌كێن و چه‌ند كه‌س له جیهان قسه‌یان پێده‌كات؟ ئینگلیزی527ملیۆن كه‌س قسه‌ی پێده‌كات وبه‌كاری ده‌هێنێت, صینی به‌هه‌موو له‌هجه‌كانیه‌وه 1,39ملیاركه‌س به‌كاری ده‌هێنێت, هیندی و اوردو 588ملیۆن كه‌س,عه‌ره‌بی 467ملیۆن كه‌س, ئیسپانی 389 ملیۆن كه‌س, بنغالیه 250 ملیۆن كه‌س,روسی 254 ملیۆن كه‌س, فه‌ڕه‌نسی 118 ملیۆن كه‌س,یابانی 123 ملیۆن كه‌س, ئه‌ڵمانی 132ملیۆن كه‌س, ئیتاڵی 67 ملیۆن كه‌س, پرتوغالی 193 ملیۆن كه‌س, به‌كاری ده‌هێنێت, ئه‌گه‌ر بڕوانینه ڕێژه‌ی به‌كارهێنانی زمانه‌كان و ژماره‌ی ولاَته‌كان به‌پێی ڕاپۆرتی یونسكۆ ده‌لێت:ئینگلیزی له‌پله‌ی یه‌كه‌مه كه 101 ولاَتی جیهان به‌كاری ده‌هێنێت بۆهه‌رمه‌به‌ستێك بێت, پله‌ی دووه‌م زمانی عه‌ره‌بیه كه له 60 ولاَت به‌كاردێت, پله‌ی سێیه‌م فه‌ڕه‌نسیه كه‌له51 ولاَت به‌كاردێت, پله‌ی چواره‌م صینیه كه ئه‌ویش له 33 ولاَت به‌كاردێت, پله‌ی پێنجه‌م ئیسپانیه كه‌له31 ولاَت به‌كاردێت, پاشان فارسییه كه 29ولاَت به‌كاری ده‌هێنن بۆهه‌رمه‌به‌ستێك بێت,پاشان ئه‌ڵمانیه له 18 ولاَت به‌كاردێت, پاشان ڕوسییه له 16 ولاَت به‌كاردێت, پاشان مالیزییه له 13 ولاَت به‌كاردێت, دووا زمان له‌سه‌ر ئاستی جیهان له‌به‌كارهێنان پرتوغالییه كه 12 ولاَت به‌كاری دێنێت, ئه‌مانه زمانه‌باوه به‌ناوبانگه‌كان بوون كه زۆرینه‌ی دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی به‌كاریان ده‌هێنن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زمانی كوردیش زیاتر له به‌شێك له دانیشتوانی 4 بۆ5 ولاَت قسه‌ی پێده‌كه‌ن به‌لاَم له ئێستادا له‌ژێر كاریگه‌ری ده‌ره‌كیدایه‌و نه‌یوتوانیوه هیچ پێشوه‌چونێكی باش به‌ده‌ست بهێنێت, ئه‌مه‌ش چه‌ندین هۆكاری هه‌یه, له‌هۆكاره زه‌ق‌و دیاره‌كاندا ڕاگه‌یاندنێكی به‌لاڕێدابه‌ری هه‌یه كه واهه‌ستده‌كات به‌به‌كارهێنای وشه‌ی بیانی كه‌له‌سه‌ره‌وه‌باسمان كردوون به‌ره‌وپێش ده‌چێت, نه‌بوونی لۆبیه‌كی به‌هێزی نێوده‌وڵه‌تی كوردی بۆ پارێزگاری كردن له‌زمان‌و ئه‌ده‌ب‌و كلتوری كوردی, نه‌بوونی یاسایه‌ك بۆ سزادانی ڕاگه‌یاندنه‌كانی بیندراو وبیستراو له‌كاتی به‌كارهێنانی وشه‌ی بیانی له‌بڕی وشه‌ی كوردی,نه‌بونی زمانی هاوبه‌شی نووسین له‌گشت پارچه‌كاندا,كاریگه‌ری ده‌رودراوسێ وكۆمپانیابیانیه‌كان به‌سه‌رمان, نه‌بوونی كه‌ناڵێكی په‌خشی بێلایه‌ن كه گرنگی به‌هه‌واڵی هه‌مووجیهان بدات به‌زمانی كوردی.
بۆ ڕێگرتن له‌لاوازكردنی زمانی كوردی‌و ناشرینكردنی پێویسته پارله‌مان كاران‌و سیاسه‌ت كاران‌و به‌هره‌مه‌ندو هونه‌رمه‌ندو ڕێكخراوه‌كان ڕۆژنامه‌نووسان بابه‌ت‌و پڕۆژه بخه‌نه‌ڕوو له‌پارله‌مانیش پڕۆژه یاسایه‌ك ده‌ربكرێت بۆهه‌مان مه‌به‌ست، ئه‌گه‌ر وانه‌كه‌ین خۆمان وزمانمان كلتورمان ون ده‌كه‌ین بۆ چه‌ند ساڵی ئاینده.
عبدالرزاق مەمەندی
بەرپرسی رێکخراوی مەمەندۆز
بەرپرسی بەشی راگەیاندن لەشوێنەواری سۆران
(ئاوێنه)