ئه‌م راپۆرته هه‌ر هه‌ستكردن به داخ و په‌ژاره نییه، به‌ڵكو برینه‌كان ده‌كولێنێته‌وه و هه‌ستكردنه به تاڵی و بێ ئومێدی ده‌رهه‌ق به ئه‌زموونێك كه بینیمان و به‌ڵێمان دا پێشه‌نگی بنوێنێ و سومبوڵێك بێت بۆ پیاده‌كردنی سیاسه‌تی دیموكراسی و گه‌شه‌یه‌كی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌رده‌وام له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو عیراق له كوردستانی ئازادكراوه‌وه كه 12 ساڵ پێش رووخانی دیكتاتۆریه‌تی سه‌دام حسێن ده‌ستیپێكرد تا رزگاربوونی عیراق له‌و دیكتاتۆره و كه‌وتنه‌ناو دیكتاتۆریه‌تێكی نوێ، كه ئه‌ویش دیكاتۆریه‌تی ئیسلامی سیاسییه.
راپۆرته‌كه، راپۆرتی ساڵانه‌ی سه‌نته‌ری میترۆیه بۆ داكۆكیكردن له مافی رۆژنامه‌نووسان (له هه‌رێمی كوردستانی عیراق) كه باس له‌وه ده‌كات ساڵی رابردوو 84 ده‌ستدرێژی كراوه‌ته‌سه‌ر رۆژنامه‌نووسان و ده‌زگاكانیان، دووان یان سیان له‌و ده‌ستدرێژییانه له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆرستیی داعشه‌وه بوون، ئه‌وانه‌ی دیكه به‌ده‌ستی دامه‌زراوه حكومی و حزبییه‌كانی هه‌رێم كراون!
ده‌ستبه‌سه‌ركردن له بازگه‌كان و ده‌ستگیركردن و بانگكردن بۆ بنكه‌كانی ئاسایش و هه‌ڕه‌شی راسته‌وخۆ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و رێگركردن له كاری مه‌یدانی و ده‌ستبه‌سه‌ردانگرتنی كه‌لوپه‌لی رۆژنامه‌وانی و رۆژنامه و گۆڤار و هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر دامه‌زراوه میدیاییه‌كان و داخستنی هه‌ندێكیان و جیاوازی له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان و ده‌زگاكانیان له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی حكومه‌ت و په‌رله‌مان و سه‌رجه‌م به‌رپرسان، كورته‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژی و پێشێلكارییانه‌یه كه سه‌نته‌ری میترۆ تۆماری كردووه كه له نزیكه‌وه به‌رپرسان و كارمه‌نده‌كانی له‌سه‌ر ئاستی شه‌خسی ده‌ناسم و ئه‌و شێوازه پیشه‌ییانه‌ش ده‌زانم كه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش هیچ گومانێكم لا ناهێڵێت سه‌باره‌ت به راستودروستیی ئه‌و زانیارییانه‌ی له راپۆرته‌كه‌یان خستوویانه‌ته‌ڕوو.
وێڕای لادانی له به‌نده‌كانی ده‌ستوور و یاسای ده‌وڵه‌تی عیراق، هه‌رێم به‌شێك له‌م ده‌وڵه‌ته، به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی كه حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عیراق واژویان كردووه و بووه‌ته ئه‌رك له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی عیراق، ئه‌م پێشێلكارییانه‌ی هه‌رێم پێچه‌وانه‌ی خواسته‌كانی كورد و سه‌رجه‌م عیراقییه‌كانن به نه‌ته‌وه جیاجیاكانه‌وه كه ده‌یانه‌وێت سیستمێكی دیموكراتی له هه‌رێم و سه‌رجه‌م عیراق بهێننه‌كایه‌وه، چونكه له پێویستییه‌كانی دیموكراسی، ئازادیی راده‌ربڕین و ئازادیی میدیایه له‌ناو جه‌رگه‌ی ئازادیی راده‌بڕیندا.
دیموكراسی به‌بێ میدیای ئازاد، به‌ده‌ست نایه‌ت، نه گه‌شه‌ی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و نه ئاشتیی ناخۆیی، ئه‌مه ئه‌و راستییه كه ده‌بێت هه‌موو به‌رپرسێكی حكومی و حزبیی هه‌ولێر و سلێمانی و ئینجا به‌غدا و سه‌رجه‌م شاره‌كانی عیراق بیزانن، ئه‌وه‌ی دیموكراسی و گه‌شه‌ی ئابووری و ئاشتیی ده‌وێت، هیچ شوێنێك نییه بۆی ده‌رباز بێت جگه‌له گوێگرتن له داواكارییه‌كان، ئه‌وه‌ش غه‌یری ئه‌وه‌ی ده‌وێت، با به ئاشكرا بیڵێ و رایبگه‌یه‌نێت.
سه‌باره‌ت به سه‌ركرده‌كان كورد، بێگومان ده‌زانن خه‌ونه تایبه‌ته‌كانی كورد چییه، پته‌وكردنی ئه‌م فیدڕاڵیه‌ته‌ی ئێستا و گۆڕینی بۆ كۆنفیدڕاڵی یان ملنان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی كوردیی خاوه‌ن سه‌روه‌ری له داهاتوودا، ناكرێ و ناگۆڕدرێت بۆ واقع ئه‌گه‌ر سیستمێكی دیموكراسی نه‌یه‌ته ئاراوه كه له بناغه‌كه‌یدا میدیای ئازاد نه‌بێت.
چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی (به‌غدا)مان تۆمه‌تبار ده‌كرد به‌وه‌ی شكستیان هێناوه چاوله سه‌ركردایه‌تیی كورد بكه‌ن و وه‌ك ئه‌وان ده‌ستكه‌وتی سیاسی و پێشكه‌وتنی به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنن كه تا راده‌یه‌كی زۆر ئاسایش و سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانیی ده‌ستبه‌ركردبوو، به‌ڵام ئێستا ناتوانین ئه‌وه بڵێین، چونكه هه‌رێم ورده ورده به‌ره‌و ئه‌و دووڕیانه ده‌ڕوات كه ئێستا به‌غدای تێدایه... راپۆرته‌كه‌ی سنه‌ته‌ری میترۆش به‌ڵگه‌یه‌كی دیكه‌یه بۆ قسانه.