له دوای شه‌ڕی ڕزگاریكردنی عێراق له ساڵی ٢٠٠٣، فه‌زای ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م پێشكه‌وتنێكی باشی به خۆیه‌وه بینی له عێراق به گشتی و له هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی. ئه‌و كرانه‌وه‌یه به سه‌ر دونیای ده‌ره‌وه، تازه‌گه‌ری به‌رهه‌مهێنا، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا، فه‌وزاشی دروست كرد له دونیای ڕۆژنامه‌گه‌ری عێراقی و كوردی.
له ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكی كه‌مدا، به سه‌ده‌ها ڕۆژنامه، گۆڤار، ڕادیۆ، ته‌له‌فزیۆن و كه‌ناڵی سه‌ته‌لایتی جیاواز جیاواز له‌دایك بوون به بێ ئه‌وه‌ی ئه‌نفراستراكچه‌ر (له هه‌موو عێراق كۆلێجێكی تایبه‌ت به ڕۆژنامه‌گه‌ری نه‌بوو) و یاساییه‌كی مۆدێرن هه‌بێت كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری ڕێكبخات.
له ڕاستیدا، عێراق و هه‌رێمی كوردستانخۆیان ئاماده نه‌كردبووبۆ پێشوازیكردنی ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م به ڕوح و عه‌قڵێكی نوێوه، بۆیه په‌یوه‌ندیه‌كی ناته‌ندروست هاته كایه‌وه و به ده‌ها و بگره سه‌ده‌ها ڕۆژنامه‌نووس بوونه قوربانی ئه‌و په‌یوه‌ندیه نا ته‌ندروسته. له لایه‌كی تره‌وه، ژماره‌ی ڕۆژنامه‌نووسان یه‌جگار زیادی كرد،بوون به ڕۆژنامه‌نووس، بوو به مۆدێل و له هه‌ر كه‌سێكت ده‌پرسی، ئیشت چیه، ده‌یوت، ڕۆژنامه‌نووسم. دیاره بوون به ڕۆژنامه‌نووس، ڕێسا و یاسا و ئه‌رك و مافی خۆی هه‌یه، به‌ڵام زانینی ئه‌و ئه‌رك و مافانه گرنگ نه‌بوون، گرنگ ئه‌وه بوو له ناو كۆمه‌ڵگا پێت بڵێن ڕۆژنامه‌نووس.
پێویسته بوترێت كه له ڕووی ئه‌نفراستراكچه‌ره‌وه، هه‌رێمی كوردستان له ڕێگایه به‌ره‌و پڕۆفیشناڵكردنی كاری میدیای، ئێستا چه‌ندین به‌شی ڕاگه‌یاندن كراوه‌ته‌وه له په‌یمانگا و كۆلێجه‌كان. بۆ زیاتر ئاشنابوون به ئه‌رك و مافی ڕۆژنامه‌نووسی، پێمان باشه به كورتی باسی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی جیهان بكه‌ین.شایه‌نی ووتنه، له ئۆروپا، بوون به ئه‌ندام له سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی جیهان، چه‌ندین ئیمتیازات به خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌بخشێت. له‌وانه، به‌شداریكردن له كۆنفرانس پرێسه‌كان، داشكانی نرخی بلیت بۆ ئاماده‌بوون له بۆنه جیاجیاكان هتد …
١. مێژووی دروستبون:
سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسانی جیهان یان فیدراسێۆنی ڕۆژنامه‌نوسانی جیهان (كورتكراوه‌كه‌ی IFJ)، له ساڵی 1926 له پاریس وه‌ك سه‌ندیكایه‌كی بێلایه‌ن دامه‌زراوه‌و له ساڵی 1946 و دواتر له ساڵی 1952 فۆرمه‌له‌كراوه‌و به فۆرمێكی نوێوه به‌رنامه‌كانی ده‌ستپێكردۆته‌وه. سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسانی جیهان پێكهاتوه له 165 سه‌ندیكا و نزیكه‌ی 600 هه‌زار ڕۆژنامه‌نوس له خۆ ده‌گرێت. سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسانی جیهان دانپێنراوه له لایه‌ن ی‌و ئێنه‌وه (UN) بۆ ئه‌وه‌ی به ناوی ڕۆژنامه‌نوسانه‌وه قسه بكات. سێ ساڵ جارێك كۆنگره‌ی خۆی ده‌به‌ستێت و ئێستا باره‌گای سه‌ره‌كی له پایته‌ختی به‌لجیكا و یه‌كێتی ئۆروپایه له برۆكسل.
٢. په‌یامی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسانی جیهان:
وه‌ك سه‌ندیكایه‌كی بێلایه‌ن، سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسانی جیهان خه‌بات ده‌كات و كارده‌كات بۆ فراوانكردنی ئازادیه‌كان و به تایبه‌تی ئازادی ده‌ربڕینی بیروڕا. كارده‌كات بۆ پاراستنی بێلایه‌نی خۆی و به‌رگریكردن له پرانسیپه‌كانی مافی مرۆڤ و دیموكراسی و فره‌لایه‌نی. سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسانی جیهان دژی به‌كارهێنانی میدیایه وه‌ك كه‌ره‌سه‌ته‌یه‌كی پروپاگه‌نده بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی نا ته‌بایی نێوان مرۆڤه‌كان.
٣. ئه‌ركه سه‌ره‌كیه‌كانی ڕۆژنامه‌نوسان:
زۆر پرانسیپی ئه‌خلاقی و پیشه‌یی هه‌یه كه پێویسته ڕۆژنامه‌نوسان پاپه‌ندبن پێیانه‌وه، له‌وانه:
١. ڕێزگرتن له ڕاستی و گه‌یاندنی وه‌ك مافێكی سه‌ره‌كی خه‌ڵك
٢. به‌رگریكردن له پرانسیپی ئازادی له گه‌ڕان به دوای زانیاری و بڵاوكردنه‌وه‌ی به بێلایه‌نی
٣. ڕۆژنامه‌نوس نابێت جگه له زانیاریه ڕاست و دروسته‌كان، شتی تر له خۆیه‌وه بڵاوبكاته‌وه
٤. ڕۆژنامه‌نوس نابێت جگه له ڕێگای شرعی به ده‌ستهێنانی زانیاری، ڕێگای تر بگرێته به‌ر بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری
٥. له كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری هه‌ڵه، ڕۆژنامه‌نوس پێویسته هه‌موو ڕێگایه‌ك بگرێته به‌ر بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی زانیاریه‌كه
٦. ڕۆژنامه‌نوس پێویسته سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كانی بپارێزێت
هاوڵاتی