راگه‌یاندكاری په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵی له‌گه‌ڵ ره‌گه‌ز نییه هێنده‌ی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ له‌گه‌ڵ مرۆڤ هه‌یه وه‌ك بوونه‌رێكی كاركرد، له‌و رووه‌وه به‌شداری مرۆڤی ئازادیخواز له كایه‌ی میدیای و رۆژنامه‌وانیدا گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه، به‌تایبه‌ت ژن له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی كه جیاوازی جێنده‌ری تیایاندا ره‌نگیداوه‌ته‌وه.
له كۆمه‌ڵگاكانی دواكه‌وتوو ژن هه‌میشه په‌راوێز ده‌خرێن، وه‌كو بوونه‌وه‌رێكی ناكامڵ لێیان ده‌ڕواندرێت، پێیانوایه وه‌كو پێویست له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیاندا سه‌ركه‌وتوو نین و ناكرێت به‌ته‌واوتی پشتیان پێ ببه‌سترێت.
ئه‌م روانینه ئه‌گه‌ر بۆ هه‌ر كایه‌یه‌كی تر راست بێت، ئه‌وا بۆ بواری راگه‌یاندن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئامانجه‌كه ناپێكێت، به‌ڵكو ژنان له‌بواری رۆژنامه‌وانی و نواندنی چالاكیدا كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كین و ناكرێت رۆڵیان له‌به‌رچاو نه‌گیرێت.
كۆمه‌ڵگای دوای راپه‌ڕین كۆمه‌ڵگایه‌كی كۆنزه‌رڤاتیڤ بوو، ژن به‌ئه‌سته‌م پێگه‌ی خۆی پێده‌درا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆڵنه‌ده‌ر بوو، كچانی گه‌نج و ژنانی خاوه‌ن ئه‌زموون قۆڵیان لێ هه‌ڵماڵی، ئیتر ورده ورده ژنی رۆژنامه‌نووس جێگه‌ی خۆی كرده‌وه و دووركه‌وته‌وه له‌و عه‌یبه‌یه‌ی كه ئیدیعای ئه‌وه‌ی ده‌كرد راگه‌یاندن ئیشی ژنان نییه.
له‌وكاته‌وه تائێستا ژن به‌شداری جددی له‌كاری رۆژنامه‌وانی هه‌یه، راسته گرفت و كه‌موكوڕی هه‌ن، به‌ربه‌ست هه‌ست پێده‌كرێت، گێچه‌ڵ و شه‌ڕ پێ فرۆشتن ده‌بینرێت، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش ژنان و كچان توانیویانه به‌شدارن بن له ئاژووتنی پرۆسه‌ی میدیای و رۆژنامه‌وانی كوردی.
میدیا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی په‌یامی گه‌یاندنی زانیاری و دروستكردنی كاریگه‌ریی ئه‌رێنییه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كانی تر، به‌وه‌ی وه‌كو ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م ناوده‌برێت، بۆیه دروسته ئه‌وه‌ش كه له سه‌رده‌می ئێستا و سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا هه‌ندێكجار و له هه‌ندێك ناوه‌ندی جیهانی وه‌كو ده‌سه‌ڵاتی یه‌كه‌م مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت.
میدیای كاریگه‌ر بۆ پێشخستنی دۆزی ژنان كاریگه‌ری ئه‌رێنی هه‌یه ئه‌گه‌ر خاوه‌ن ستراتیژێكی ژنانه‌ی كاریگه‌ر بێت، له‌و رووه‌وه جیاكردنه‌وه‌ی میدیای ژنان و پیاوان ئاماژه نییه بۆ پێشكه‌وتنی میدیا هێنده‌ی ئه‌وه‌ی به‌شداری ژنان به‌شێوه‌یه‌كی پراكتیكی كاریگه‌ری ئه‌رێنی هه‌یه.
بۆ ئه‌وه‌ی میدیا بۆ دۆزی ژن كاریگه‌ری باشی هه‌بێت دوو شت پێویستن:
یه‌كه‌م: ژنان و كچان ئازایانه به‌شداری به‌ڕێوه‌بردنی میدیا جۆراوجۆره‌كان بكه‌ن و نه‌خشیان له به‌ره‌وپێشبردنی هه‌بێت.
دووه‌م: ستراتیژی میدیایی ستراتیژێكی ژن دۆستانه بێت، كێشه نییه پیاوان به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌و پیاوانه بڕوای ته‌واویان به ئازادی و یه‌كسانی ژنان هه‌بێت.
ئه‌گه‌ر خواستی راسته‌قینه‌ی ژنان به‌دیهێنانی ئازادی و یه‌كسانی بێت له‌گه‌ڵ پیاو، ئه‌وا به‌شداری و بوونی ژنی راگه‌یاندنكاری ژنی ئازا و ئازاد پێویسته، ئه‌وه وا ده‌كات هه‌م دامه‌زراوه میدیایه‌كه و هه‌م خاوه‌نه‌كانیشی كار بۆ به‌دیهاتنی خواسته‌كانی ژنان بكه‌ن و ئه‌وه‌ش نه‌وعیه‌تی خه‌باته‌كه پێش ده‌خات.
ئه‌ركی سه‌ره‌كی ژنان ئه‌وه‌یه قۆڵی لێ هه‌ڵماڵن و به‌شداری پرۆسه‌ی پێشخستنی میدیا به‌ئاراسته‌ی سودگه‌یاندن به كێشه‌كانی ژنان بكه‌ن، ئه‌وه گرفت و به‌ربه‌ستی زۆری دێته رێ، به‌ڵام ئازایه‌تی ژنانی ئازادیخواز ده‌توانێت ئه‌و به‌ربه‌ستانه تێكبشكێنێت و راگه‌یاندن بخاته خزمه‌ت پێشكه‌وتنی بزووتنه‌وه‌ی یه‌كسانیخوازی ژنانه‌وه.
بۆ ئه‌مه‌ش به‌شداری ژنان له‌و كایه گرنگه‌دا پێویسته، پێویسته ململانێی به‌شداری زیاتر له به‌ڕێوه‌بردنی دامه‌زراوه میدیاییه‌كاندا بخه‌ینه ئه‌ستۆی خۆمان و ئه‌و كاته‌ش به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه هێنده‌ی پیاوان، ئه‌گه‌ر زیاتریش نه‌بێت، رۆڵمان له پێشخستنی ئه‌و كایه گرنگه‌دا ده‌بێت و ده‌یخه‌ینه پێشخستنی كێشه‌كانی ژنانه‌وه.
وێستگه نیوز