دووه‌م كتێبم كۆمه‌ڵێك چیرۆكی مناڵانه، ساڵی 2003 چاپكراوه
له‌ده‌زگای چاپ وپه‌خشی سه‌رده‌م، یه‌كێكه له‌كتێبه‌كانی پرۆژه‌ی كتێبی
مناڵ زنجیره‌ی بیست، له‌سه‌ر داوای سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌كه هه‌ڵكه‌وت
عه‌بدولڵا ئه‌م كتێبه‌م وه‌رگێڕا، كۆمه‌ڵێك حیكایه‌تی میللی روسیییه بۆ
مناڵان گونجاوه، سه‌باره‌ت به‌و كاته به‌چاپێكی جوان وتابلۆی نایاب
رازاوه‌ته‌وه، دوای چاپكردنی كتێبه‌كه ئینجا تێبینیم كرد ناوی منی
وه‌رگێڕی له‌سه‌ر نییه، به‌مه‌رجێك خۆم بینیوومه پێش ئه‌وه‌ی ببرێت
بۆچاپخانه،به‌لام نه من نه ئه‌وانه‌ی سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن تێبینی
ئه‌وه‌یان نه‌كردبوو، ناچار مۆرێكیان درووستكرد و به‌و مۆره ناوه‌كه‌میان
خسته‌سه‌ری، ئێستاش كه بۆ نووسینی ئه‌م گۆشه‌یه ته‌ماشای ئه‌كه‌مه‌وه
ئینجا تێبینیم ده‌كه‌م ناوی ئه‌و كه‌سه‌شی له‌سه‌ر نییه كه له‌زمانی
رووسییه‌وه وه‌ریگێڕاوه بۆ عه‌ره‌بی، له‌گووگڵیش بۆی گه‌ڕام
نه‌مدۆزییه‌وه، به‌هه‌رحاڵ، ئێستا دڵم به‌م به‌رهه‌مه‌م خۆشه پاش ئه‌وه‌ی
دڵان-ی كچه‌زام ئه‌م پشووی هاوینه توانی هه‌ر هه‌مووی بخوێنێته‌وه،
هه‌رچه‌نده له‌قوتابخانه‌ی كامبرج-ی به‌ریتانییه وبه‌زمانی ئینگلیزی
ده‌خوێنێت، زمانی كوردیش ده‌خوێنن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ماڵه‌وه دایكی
هه‌وڵی له‌گه‌ڵدا نه‌دات ئه‌وا به‌باشی فێری زمانی كوردی نابێت وه‌كو
نووسین وخوێندنه‌وه، نه‌ك قسه‌كردن، چونكه له‌م شاره ده‌ژین، دایكیشی
مه‌به‌ستێتی به‌باشی فێری زمانی كوردی ببێت وخوێندنه‌وه‌شی له‌لا خۆشه‌ویست
بكات، بۆیه جگه‌له كتێبی ئینگلیزی كتێبی كوردیشی بۆ ده‌كڕێت،
له‌ئێستاوه كتێبخانه‌ی خۆی هه‌یه، ئه‌م كتێبه‌كه‌شی له‌گه‌ڵ كتێبه‌كانی
تری‌دا هه‌ڵگرتووه‌و زۆر دڵی پَییخۆشه چونكه هی نه‌نكێتی، هه‌ر
له‌ئێستاوه فێرمان كردووه كتێبی ده‌ره‌وه‌ی قوتابخانه بخوێنێته‌وه،
هه‌رچه‌نده ئه‌ویش وه‌كو هه‌ر مناڵێكی ئه‌م سه‌رده‌مه ئایپادی هه‌یه
وله‌من باشتر له‌كۆمپیته‌ر وئینته‌رنێت ده‌زانێ، له‌مڕۆژانه‌دا له‌لای من
بوو ئایپادی پێنه‌بوو، لێی پرسیم: ئه‌توانم به‌مۆبایله‌كه‌ت یاریبكه‌م،
وتم: ئه‌توانی، چوزانم مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه، یوتووب بكاته‌وه‌و یاری
داونلۆد بكات وئینجا تێروپڕ سه‌یری كارتۆنی ماشا بكات، كاتێكم زانی هه‌مووی
به‌تاڵ كردبۆوه.
له‌كاتی وه‌رگێڕانی كتێبه‌كه‌دا تێبینی
ئه‌وه‌م كرد یه‌كه‌م چیرۆك كۆتاییه‌كه‌ی تووند وتیژیی تیایه بۆیه
ده‌ستكارییم كرد، له‌چیرۆكه‌كه‌دا برای بچووك هه‌ردوو براكه‌ی ده‌كوژێت
وله‌توتیان ده‌كات وهه‌ر پارچه‌یه‌كیان له‌شوێنێك فڕی ده‌دات، به‌ڵام من
واملێكرد كه هه‌ردوو برا خراپه‌كه له‌شه‌رمه‌زارییدا مه‌مله‌كه‌ته
جێده‌هێڵن وقه‌ت ناگه‌ڕێنه‌وه، له‌په‌راوێزیشدا ئاماژه‌م پێداوه، چونكه
به‌ڕای من خوێندنه‌وه‌ی دیمه‌نێكی تووندوتیژ زیاتر له‌مێشكدا زیاتر
ده‌چه‌سپێت وه‌ك له‌بینینی، چونكه رۆژانه هه‌زاره‌ها وێنه‌ی جۆراوجۆر
به‌به‌چاویاندا ره‌ت ده‌بێت، ره‌نگه مناڵان حه‌ز به‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م
چیرۆكانه بكه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆربه‌ی كراوه به‌فیلم كارتۆن، كه دڵان
ده‌یخوێنده‌وه له‌پڕ هاواری لێبه‌رز ده‌بوه‌وه وده‌یووت: ئا ئه‌مه‌م
دیوه به‌فیلم كارتۆن.