له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستاندا، هه‌ندێ جۆری كاركردن هه‌یه، نایكه‌ین و
به‌لایدا ناچین، لامان وایه شه‌رمه‌و نه‌نگییه نابێت بیكه‌ین هه‌رچه‌نده
باری دارایی و ئابووریشمان خراپ بێت، به‌ڵام له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان
كارنه‌كردن شه‌رم و نه‌نگییه، ئه‌و كه‌سه‌ی كه كارناكات خۆی به
به‌خته‌وه‌رو سه‌ركه‌وتوو نازانێت، له‌وڵاتی ئێمه خۆشبه‌ختی ئه‌وه‌یه كه
كه‌مترین كاربكه‌یت زۆرترین ده‌ستكه‌وتت هه‌بێت، به‌ڵكو هه‌ر ده‌وام
نه‌كه‌یت به‌ڵام مووچه‌یه‌كی باشت هه‌بێت، له وڵاتی خاوه‌ن سیستم و یاسا
كارنه‌كه‌یت مووچه‌ت نابێت، ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌ریده‌گریت پێی ناوترێت
مووچه پێی ده‌ڵێن:»هاوكاری»، به‌ڵام ئه‌و هاوكارییه هه‌میشه‌یی نییه،
تاوه‌كو كار ده‌دۆزیته‌وه هاوكاری ده‌كرێت، بۆ دۆزینه‌وه‌ی كارێك كه
له‌گه‌ڵ ئه‌زموون و شوێنی نیشته‌جێبوون بگونجێ، بتوانی پێی بژیت،
خۆشه‌ویستی هه‌یه بۆ كاركردن، فه‌رمانبه‌ر دڵسۆزانه كارده‌كات و هه‌موو
رۆژانی ده‌وامی فه‌رمی له كاتی دیاریكراودا ده‌چێته‌سه‌ر كار تا
ته‌وابوونی، گله‌یی ناكات و چێژ له كاره‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت، له‌پێناوی
كاركردندا كار ده‌كات بیر له ده‌ستكه‌وت و داهات ناكاته‌وه، سه‌رجه‌م
مافه‌كانیشی زامنه.
له كوردستان پێچه‌وانه‌یه، فه‌رمانبه‌ر زۆر زوو
بێزار ده‌بێت له كاره‌كه‌ی له‌هه‌ر شوێنێ هه‌واڵی بپرسیت گازانده ده‌كات
له سه‌ختی ده‌وامه‌كه‌ی، به‌شێكی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی سیستم و
ره‌چاونه‌كردنی شاره‌زایی و توانستی كه‌سه‌كه بۆ شوێنی كاركردن، كه زۆر
كات فه‌رمانبه‌ر ته‌مبه‌ڵ ده‌كات و رقی له كاره‌كه‌ی ده‌بێته‌وه.
ئه‌گه‌رچی دۆخی كوردستان دۆخێكی جیاوازه، خه‌ڵك زیاتر روو له
دامه‌زراوه‌ی حكومی ده‌كات نه‌ك كه‌رتی تایبه‌ت كه ئه‌م بابه‌ته پرسی
زیاتر هه‌ڵده‌گرێت و یه‌كێكه له پرسه ئاڵۆزه‌كان كه هه‌میشه قسه‌ی
له‌سه‌ر ده‌كرێت. له وڵاتانی پێشكه‌وتوو كه‌سه‌كه هێشتا خوێندكاره كاریش
ده‌كات، وایلێدێت تا زانكۆ ته‌واو ده‌كات ئه‌زموونێكی باشیی پیشه‌یی
ده‌بێت له بوارێكی تایبه‌تدا كه زۆر كات ئه‌و ئه‌زموونه پیشه‌ییه
هاوكاری ده‌بێت بۆ سه‌ركه‌وتنی له كاره‌كه‌ی و كاركردن له شوێنێكی
گونجاو، به‌ده‌ستكه‌وتێكی باش.
له ده‌ره‌وه كه‌سه‌كان به دوای كارێكدا
ده‌گه‌ڕێن كه له‌گه‌ڵ شاره‌زاییان بگونجێت و نزیك بێت له توانستی
كه‌سێیتیان و بیمه‌ی كار‌و پاراستنی مافه‌كانیان، نه‌ك هه‌ر به‌دوای پله‌ی
به‌رزو مووچه‌ی زۆر كه له كوردستان بۆته نه‌ریتێكی باو، كه‌سێك كه
به‌دوای كاردا ده‌گه‌ڕێت هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ده‌یه‌وێت پله‌یه‌كی به‌رزو
مووچه‌یه‌كی به‌رزی هه‌بێت له‌گه‌ڵ ده‌وامێكی كه‌م. سه‌ركه‌وتن له كاركردن
خۆشه‌ویستی و خۆته‌رخانكردنی ده‌وێت نه ته‌نها به‌رێكردن، گرنگه له
كاركردن پلانمان هه‌بێت و به‌سه‌ركه‌وتوویی كاره‌كانمان جێبه‌جێ بكه‌ین،
خزمه‌ت به یه‌كتر بكه‌ین.