- موهیمترین شت كه له‌م وڵاته‌دا زۆر دابه‌زیوه سیعری نه‌وت نییه، ئه‌خلاقه.
- زه‌عیفترین شت كه كوردی به‌م رۆژه گه‌یاند هه‌ستی نیشتمانی نییه ، زاكیره‌یه.
- داماوترین زه‌لام كه زوو شانی ئارداویی ئه‌بێ ئاشه‌وان نییه، رۆشنبیری حیزبه.
- گه‌رمترین شوێنی ئه‌مڕۆ به‌رهه‌تاوی ده‌شتی دسكه‌ره نییه، بازاڕی بێبارییه.
- خۆشترین مه‌كر مه‌كری كچه‌عازه‌ب نییه، خیشی مه‌سئولی سیاسییه.
- ته‌مومژاویترین ناوچه سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا نییه، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانه.
- گرنگترین بۆنه‌ی 21/5 رووخانی كۆمۆنه‌ی پاریس نییه، شه‌وی به‌راته.
- خواروخێچترین ته‌ختیت ته‌ختیتی دڵی نه‌خۆش نییه، ته‌ختیتی حكومه‌ته.
- بێ سه‌روبه‌رترین جێگا ژێر پرده‌كه نییه، سیستمی نێوده‌وڵه‌تییه.
- خه‌ته‌رترین هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ر مناڵ داعش نییه، ئه‌م ته‌له‌فزیۆنه سیاسیانه‌ی خۆمانن.