له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنی ئازاد كردنی موسڵدا، به پێویستم
زانی هه‌ندێ زانیاری گرنگ ده‌رباره‌ی ئه‌ركی په‌یامنێری جه‌نگ
گه‌رماو گه‌رم بخه‌مه پێش چاو، ڕاسته‌وخۆ هه‌فته‌ی ڕابوردوو له‌م
گۆشه‌یه‌داو له‌و ڕوانگه‌یه‌وه داوام له میدیاكاران كردبوو كه پێویسته
له‌م كاته ناسكه‌دا له داڕشتنی هه‌واڵ و ڕاپۆرته‌كانیانا كه به
وێنه‌وه بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه ئاگاداری سه‌لامه‌تی پێشمه‌رگه‌و
سه‌نگه‌ره‌كانیان و جووڵه‌و حه‌شارگه‌یان بن، فه‌رمانده‌كان ئیحراج نه‌كه‌ن
به پرسیاری ئه‌وتۆ كه وه‌ڵامه‌كه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی كرده‌وه
سه‌ربازیه‌كاندا نه‌بێ، ده‌بێ له‌ژێر كۆنترۆڵی فه‌رمانده
سه‌ربازیه‌كاندا بن و له‌خۆیانه‌وه نه‌بن به ده‌مڕاست، دوای حه‌زو
ئاره‌زووی خۆیان و كه‌ناڵه‌كانیان نه‌كه‌ون، شتی ئه‌وتۆ پیشان نه‌ده‌ن
كه زیان به قاره‌مانانی سه‌نگه‌ر بگه‌یه‌نێ.
به‌ڵام داخم ناچێ هه‌ندێ
له په‌یامنێران و میدیاكاران له ئاستی به‌رپرسیاریدا نه‌بوون، هه‌تا
هه‌ندێ كاریان ده‌چوه خانه‌ی به‌زاندنی هێڵی سووره‌وه، هه‌ندێك له‌و
وێنانه‌ی بڵاوكرانه‌وه به‌تایبه‌ت له پێ دزه‌كردنی داعشه‌كان بۆ ناو
كه‌ركوك و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌یان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و
ئاسایش و دژه تیرۆر بۆ شكاندنیان، له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا هه‌ندێ له
په‌یامنێران بیریان له‌وه نه‌ده‌كرده‌وه كه ئه‌و هه‌واڵه‌ی ئاوا به
حه‌ماسه‌ته‌وه‌و به وێنه‌وه بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه له‌وانه‌یه ببێته هۆی
كه‌شف كردنی شوێنیان دوور نیه شانه‌ی نوستوو به مۆبایل ناوه‌ڕۆكی
ئه‌و گرته ته‌له‌فزیۆنیه نه‌گه‌یه‌ننه داعشیه‌كان كه له‌و شوێنه‌دان.
*
ئه‌مجاره‌ش بۆ جاری دوه‌م داوا له میدیاكاران ده‌كه‌م ئاگاداری
سه‌لامه‌تی پێشمه‌رگه بن، نهێنی نه‌دركێنن، باسی حه‌ره‌كه‌ته‌كانیان
نه‌كه‌ن، نازانم چ فه‌لسه‌فه‌یه‌كی تیایه باسی جۆری چه‌كه‌كانی
پێشمه‌رگه بڵاوبكرێته‌وه؟ چ حیكمه‌تێكی تیایه پرسیاری وا له
فه‌رمانده‌كان بكه‌ن كه سوور ده‌زانن وه‌ڵامه‌كه‌ی ده‌چێته خزمه‌تی
دوژمنه‌وه؟.
* بۆ پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، بۆ
پاراستنی ژیانی پێشمه‌رگه دلێره‌كانمان كه بوونه‌ته مایه‌ی شانازیی
نه‌ك هه‌ر هی ئێمه‌ی كورد به‌ڵكو لای هه‌موو میلله‌تانی دنیا، نابێ
ژیانیان به ڕووماڵ كردنی هه‌ندێ ڕاپۆرت بخرێته مه‌ترسیه‌وه، له
كۆتاییدا داوا له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كه‌م بۆئه‌وه‌ی ئه‌م فه‌وزا
ئیعلامیه نه‌مێنێ ڕۆژانه خۆی به‌لاغی عه‌سكه‌ریی بڵاوبكاته‌وه،
پێویسته ژووری تایبه‌تی هاوبه‌ش بۆ ئاماده‌كردنی هه‌واڵ و ڕاگه‌یاندن
هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی یه‌ك سه‌رچاوه بۆ هه‌واڵ هه‌بێ.
دوایین قسه‌م له‌گه‌ڵ
په‌یامنێران ئه‌وه‌یه تكایه پێشمه‌رگه مه‌شغول مه‌كه‌ن به وێنه‌گرتن و
لێدوان چونكه ئه‌ركی ئه‌وان له‌وه گرنگتر‌و له‌وه مه‌زنتره، ئه‌وان
پارێزه‌ری خاك و نه‌ته‌وه‌ن، لێیان گه‌ڕێن با ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ
بكه‌ن.