كۆتایی كۆنگرەی دوەم و وەرزێكی نوێ‌ ‌
مسته‌فا ساڵح كه‌ریم‌
لەگەڵ دەست پێكردن بە هەڵبژاردن هەندێ‌ پرتەو بۆڵەی لابەلا لەناو هۆڵەكەدا پەیدابوو، وا بڵاوبوەوە كە ژمارەیەك لە ڕۆژنامەنووسان بایكۆت دەكەن، بەڕای من وەك پەیڕەوێكی دیموكراتیانە دەبوایە ئەو بەڕێزانە ڕۆژانی كۆنگرە كاریان بۆ خواستەكەی خۆیان بكردایەو لیستیان هەبوایە بۆ هەڵبژاردن و خوڵقاندنی مونافەسە، با دەریش نەچونایە چونكە كارەكەیان دەبوە پەیڕەوكردنی مومارەسەی ئازادیی ڕا دەربڕین.

بەڵام بەداخەوە بەتەنیا بایكۆتیان هەڵبژارد كە چوشنە دەرەوە لە 362 ئەندامی كۆنگرە تەنیا پێنج كەس جاڕی بایكۆتیان داو هۆڵەكەیان بەجێ‌ هێشت، واتە نەیان توانی لایەنگرانی خۆیان زیاد بكەن، هەرچەندە ئێمە بەلامانەوە ئاسایی بوو، بەش بەحاڵی خۆم ئاواتی ئەوەشم دەخواست لیستی مونافس هەبوایە. لەدوای ئاشكراكردنی ئەنجامەكان نەقیب و ئەندامانی ئەنجومەن وەك چەپكە گوڵێك لەپێك هاتەی زۆرینەی لایەنە سیاسیەكان بەدەست خستنە ناو دەستی یەك لەسەر شانۆی كۆنگرە سڵاوو سوپاسیان بۆ نوێنەران نارد و ئەوانیش بەچەپڵە ڕێزان پێشوازییان لێ‌ كردن و پیرۆزبایی پۆستی نوێیان لێ‌ كردن. 

* بۆ ڕۆژی دوایی ئەنجومەنی هەڵبژێرراو لە بارەگای سەندیكا بەسەرپەرشتی نەقیب كۆبونەوەو بە هەڵبژاردنی ناوخۆ پۆستەكان بەم شێوەیە دابەش كران: مستەفا ساڵح كەریم (ی.ن.ك) جێگری نەقیب، حامد محمد علی (یەكگرتوو) سكرتێر، ئەكەد موراد(ئاشور) ژمێریاری و دارایی، زیرەك كەمال(حزبی شیوعی كوردستان) سكرتێری لیژنەی داكۆكی لە مافی ڕۆژنامەنووسان، جەمال حسێن (زەحمەتكێشان) لێپرسراوی لیژنەی ڕوناكبیریی. هەریەك لە: ئەنوەر حسێن(سوشیالیست) و شوان داودی (ی.ن.ك) و بەهجەت هەروری (پارتی دیموكراتی كوردستان) بوونە ئەندام لە لیژنەی داكۆكی لە مافی ڕۆژنامەنووسان. ئەنجومەن زۆر مەبەستی بوو بایەخی باش بەم لیژنەیە بدات بۆ بەدواداچوونی هەر پێشێلكاریەك بەرانبەر بە ڕۆژنامەنووسان دەكرێ‌ و جگە لە ئامادەباشی هەمیشەیی بۆ بەرگری كردن لە ڕۆژنامەنووسان، شیاوی وتنە لە كۆنگرەدا سێ‌ ئەندامیش.

بەیەدەك هەڵبژێرران ئەوانیش ئەم ڕۆژنامەنووسانە بوون: شوان هەورامی (كۆمەڵ)، ئومێد خەلیفە (توركمان)، جنان پۆلص (كلدان). بڕیار درا لە دانیشتنی نوێی ئەنجومەندا نەخشە ڕێگای كار  دابنرێ‌ و هەوڵ بدرێ‌ نەخشەی بەرنامەی وەرزی نوێ‌ دابڕێژرێ‌، ئەندامە یەدەكەكانیش كاریان پێ‌ سپێررا.

شوان هەورامی (بۆ لیژنەی داكۆكی لە ڕۆژنامەنووسان) دەست نیشان كرا، هەروەها جنان پولص و ئومێد خەلیفە بۆ ئەندامێتیی لیژنەی ڕۆشنبیریی دانران.

* بەر لەكۆتایی ئەو كۆبوونەوەیە بەكۆی دەنگ شێركۆ حەبیب هەڵبژێررایەوە بۆ پۆستەكەی پێشووی (سكرتێری نوسینگەی پەیوەندیەكانی دەرەوە).
 
كوردستانی‌ نوێ‌ 

AM:03:54:21/06/2017