به‌ڕێز كاك كاروان ئه‌نوه‌ر سكرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیكا له وڵامه‌كه‌یدا بۆ ((گوڵه‌وه‌چنی)) نوسیویه‌تی: {له‌گه‌رمه‌ی ته‌خشان و په‌خشان و پاره‌ی زۆری سه‌رده‌می نه‌وت به سه‌د دۆلار، لقی سلێمانی و جێگری نه‌قیب، واته نه‌قیبی سلێمانی له‌خانوی كرێدا بوون، له‌كاتێكدا لقی سلێمانی پارچه زه‌ویه‌كی به‌ناوی خۆیه‌وه هه‌بوو ده‌كراو ده‌توانرا زۆر به‌ئاسانی بینایه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و زه‌ویه دروست بكرێ}.
* مه‌سه‌له‌ی نه‌وت و به‌رمیل به سه‌د دۆلار چ په‌یوه‌ندیه‌كی به ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی ئێمه‌وه هه‌بوه، خۆ سه‌ندیكا بیره‌نه‌وتی نه‌بوو، له هیچ كۆمپانیایه‌كیشدا پشكی نه‌بوو، چونكه ئێمه میزانیه‌ی وامان له‌به‌ر ده‌ستدا نه‌بوه تا ته‌خشان وپه‌خشانی پێ بكه‌ین چ جای ئه‌وه‌ی خانووی پێ بینا بكه‌ین، به‌ڵام كاك كاروان سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی: ((ده‌كراو ده‌توانرا به‌ئاسانی بینایه‌ك دروست بكرێ)). كه ئه‌مه زۆر دووره له‌ڕاستیه‌وه، وه‌ك كابرا وتی: هه‌یبوو نه‌یخوارد!
* بۆ زانیاریی ڕۆژنامه‌نووسان، بۆ ئه‌وانه‌ی وێڵن به‌دوای حه‌قیقه‌تدا و ڕاستی ئاوه‌ژوو ناكه‌ن باسی زه‌ویه‌كه‌ی سه‌ندیكا به‌م شێوه‌یه بوو.
كه هه‌ردوو ڕێكخراو یه‌كمان گرت، ئیداره‌ی ئه‌وسای سلێمانی پێشتر ڕووبه‌رێكی باش زه‌وییان بۆ باره‌گای ڕێكخراوی ڕۆژنامه‌نووسان ته‌رخان كردبوو، دوای هه‌ڵبژاردنی لقی سلێمانی سكرتێری لق كاك فه‌رید زامدار پارێزه‌ری بۆ به‌دواداچوونی مه‌سه‌له‌ی ئه‌و زه‌ویه و ساغ كردنه‌وه‌ی، گرت، چونكه خاوه‌نی تری بۆ په‌یدا بوبوو ئه‌مجا به‌خۆیو ئه‌ندامانی لقی سلێمانیه‌وه به‌ڕێزان: به‌كر حه‌مه سدیق، ڕه‌حمان غه‌ریب، هانا شوان، محمد احمد، نه‌وزاد عه‌لی، زۆر دڵسۆزانه به‌پیر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه چوون، ئێمه‌ش سۆزان مامه‌و ئه‌نوه‌ر حسین (ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن) و به‌نده جێگری نه‌قیب به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانیان بووین و هاوكاریان بووین له داخوازیه ڕه‌واكه‌یاندا. هه‌رچه‌نده ڕۆژنامه‌نووسان زۆربه‌یان شوێنه‌كه‌یان به‌دڵ نه‌بوو چونكه دوور بوو، به‌ڵام ئێمه هه‌مومان هه‌ر به‌رده‌وام بووین له‌سه‌ر داخوازیمان بۆ دروست كردنی بینا له‌سه‌ر ئه‌و زه‌ویه یان له شوێنێكی تر.
* له‌ده‌سته‌ی دوه‌میشدا خوالێخۆشبوو حه‌مه نوری تۆفیق به سكرتێری لق هه‌ڵبژێررا زۆر دڵسۆزانه كه‌وته هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی له‌و كاره‌دا بگه‌نه ئه‌نجام. ئه‌ندامانی لقیش به‌ڕێزان: دلێر موفتی و هاوڕێ حه‌مه ساڵح و ڕه‌ئووف ڕه‌باتی و ئازاد‌و كامه‌ران و سامان به‌گه‌رمی به‌دوای مه‌سه‌له‌ی ئه‌و زه‌ویه‌وه بوون، ئێمه‌ش: كاك ئه‌نوه‌ر حسین و كاك شوان داودیی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و به‌نده جێگری نه‌قیب نه‌ك وه‌ك كاروان وتویه‌تی نه‌قیبی سلێمانی، چونكه ئێمه یه‌ك نه‌قیبمان هه‌بوو، به‌هه‌مان شێوه‌ی پێشوو درێغیمان له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا نه‌كرد. ــــ هه‌فته‌ی ئایینده ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ته‌واو ده‌كه‌ین ـ
كوردستانی نوێ