لە ژماری پێشوی رۆژنامەی (ئاوینە)دا، راپۆرتێکی رۆژنامەنوس ئاسۆ سەراوی بە ناونیشانی ” به‌به‌ڵگه سه‌لمێنرا کار به‌یاسای مافی ده‌ستکه‌وتنی زانیاری ناکرێت”. باس لە وردەکاری ناردنی 18 پرسیاری گروپێکی شانۆیی دەکات سەبارەت بە خه‌رجیی چالاکییه‌کانی هه‌ولێری پایته‌ختی گشتیاریی وڵاتانی عه‌ره‌بی بۆ ساڵی 2014 .
ئەو گروپە بە شێوازێکی یاسایی و ئصولی پرسیارەکانیان لە چواچێوەی یاسای مافی ده‌سکه‌وتنی زانیاریی، بۆ سەرپەرشتیاران رێکخستوە. بەڵام پاش چوار مانگ لە چاوەڕوانی سەرپەرشتیاری گروپەکە شانۆکار کارۆخ ئیبراهیم لە دەسکەوتنی وەڵام نا‌ئومێد بووە. بە پەیامنێری رۆژنامەکە دەڵێت: "کۆی دادگا له‌کوردستان ئاگاداری ئه‌و یاسایه نییه‌و ده‌زگاکانی حکومه‌تیش کاری پێناکه‌ن” ئەو هەقییەتی ئم قسەیە بکات چونکە لە دادگا پێیان وتوە "ئاگامان لەو یاسایە نییە” سه‌رۆکی لیژنه‌ی رۆشنبیری‌و راگه‌یاندنی په‌رله‌مانیش لە پەرلەمان دەڵێن ” به‌دواداچون ده‌که‌ین.”
وەک لە رپۆتەکەدا ئاماژەی بۆ کراوە زۆرینه‌ی 18 پرسیاره‌که، پەیوەندی بە پرەنسیپی شەفافیەتەوە هەیە. ئەوان پرسیاریان لە چۆنێتی خەرجی چالاکییەکە هەیە. پاره‌ی سپۆنسه‌ری کۆمپانیاکان‌و هێنانی هونه‌رمه‌ندانی بیانی، گرێبه‌ستەکەی لیچنەی سەرپەرشتیارو کۆمپانیایه‌کی تورکی. کە بە پشت بەستن بەو یاساییەی پەرلەمان بڕیاری لەسەر داوە پێویستە لیژنەی سەرپەرشتیار ئەگەر ناتوانێت بچێتە ناو وردەکاری حساباتی کۆمپانیاکان، دەکرێت لەسەر وردەکاری ئەو بڕە پارەی حکومەت کە پێنج ملیۆن دولارە، وەڵامیان بداتەوە.
یاسای مافی ده‌ستکه‌وتنی زانیاری یەکێکە لەو یاسایانەی کە بە شێوەیەکی باش لە ناو پەرلەمان و کۆمەڵگەی مەدەنی و میدیکارانی کوردستان و هاوڵاتاینەوە کۆدەنگی لەسەر بوە. بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌و یاسایه پەرلەمان رادەستی راده‌ستی دەسته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤی کردوە. سه‌رۆکی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌کوردستان زیا بترۆس سلێوه دةلَيَت "بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌و یاسا هیچ لایه‌نێک له‌کوردستان هاوکاری نه‌کردون، بۆ ئه‌مه‌ش چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌یان هه‌یه ” حکومەتیش رێنایی بۆ فەرمانگەکان دەرنەکردوە. ئایا هەقە ئیتر شانازی بکەین بڵێن یاسای مافی بە دەستهَینانی زانیاریمان هەیە.
ئەگەر دەستگانی حکومەت خۆیان لە پێدانی زانیاری بشارنەوە. دادگاکان بڵێن ئاگامان لەو یاسایە نییە. زانیاری داموده‌زگاکان به‌حکومی‌و که‌رتی تایبه‌ت لە ژوری تاریک‌دا بن. کەوابوو بۆ فشارمان خستە سەر پەرلەمان تا پەیوەندی نێوان خەڵک و حوکەمەت شەفاف بن؟.