ده‌ستخۆشی له سه‌نته‌ری میترۆ ده‌كه‌م بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌م ڕاپۆرته كه له‌یه‌ك كاتدا به‌رچاو روونی به ئێمه و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌دات سه‌باره‌ت به دۆخی ڕۆژنامه‌نووسان له كوردستان و عیراق.
ڕه‌وشی ڕۆژنامه‌گه‌ری له هه‌رێمه‌كه‌مان به قۆناغی جیا جیادا تێپه‌ڕی و به‌داخه‌وه ڕۆژنامه‌نووسان ڕووبه‌رووی چه‌ندین ڕێگری و توندوتیژیی و پێشێلكاری بوونه‌وه، له‌م ڕێگایه‌شدا ژماره‌یه‌ك شه‌هید و قوربانی لێكه‌وته‌وه، قوربانیه‌كانیش باجی داكۆكین له ئازادی و دیموكراسی.
بێگومان دروستكردنی كه‌شی ترس و تۆقاندن له‌سه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان ده‌بێته هۆكاری ونبوونی ڕاستیه‌كان و گه‌یاندنی زانیاری به‌شێوه‌یه‌كی ناته‌ندروست، له هه‌مانكاتدا، ڕۆژنامه‌نووس گه‌ر بێت و هه‌واڵی ناڕاست بڵاو بكاته‌وه و پشت به‌سه‌رچاوه‌ی ناڕاست ببه‌ستێت، به‌مه‌به‌ست بێت یا بێ مه‌به‌ست، ئه‌ویش ده‌بێته فاكته‌رێك بۆ چه‌واشه‌كاری و ته‌ماوی كردنی ڕاستیه‌كان تا ئاستی دروست بوونی پشێوی.
ده‌سه‌ڵات و ڕۆژنامه‌نووس له هاوكێشه‌یه‌كدا ته‌واوكه‌ری یه‌كترن، هه‌م ده‌بێت ده‌سه‌ڵات كه‌شێكی له‌بار درووست بكات بۆ ئازادی ڕاده‌ربرین و ده‌سكه‌وتنی زانیاریه‌كان و بنبر كردنی ترس و تۆقاندن، و هه‌میش ده‌بێت ڕۆژنامه‌نووس و كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن د‌رك به به‌رپرسیاریه‌تی سه‌ر شانیان بكه‌ن له بڵاوكراوه‌كانیاندا، ئێمه بڕوامان وایه كه حكومه‌ت و ڕۆژنامه‌نووس له‌به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌ركی دروستی سه‌رشانیان ده‌بێت هاوكاری یه‌كتر بن نه‌ك دژ.
وه‌ك حكومه‌ت، كار له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه، تا سفر كردنی ئه‌و داتا و ئامارانه ده‌كه‌ین كه باس له پێشێلكاری دژ به ڕۆژنامه‌نووسان ده‌كه‌ن، حه‌ز و ویستی ئێمه ئه‌وه‌یه هیچ ڕووداوێكی نه‌خوازراو دژ به ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاكاران تۆمار نه‌كرێت و كاره‌كان وه‌ك ئاوی ڕووبار به به‌ڕێره‌وی خۆیاندا تێبپه‌رن به‌بێ له‌مپه‌ر.
مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری كۆڵه‌كه‌یه‌كی گرنگه بۆ ته‌ندروستر كردنی ڕه‌وش و كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری، به‌و باوه‌ڕه‌ی شه‌فاف بوون له پێدانی زانیاری ڕاست، به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان و، ئاشكراكردنیان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه، ڕۆژنامه‌نووس له بیرۆكه‌ی جیاجیای ناته‌ندروست به دوور ده‌گرێت، هه‌ربۆیه ئێستا تیمێكی تایبه‌ت له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕاسپێردراوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا سستمێك بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری ئاماده بكه‌ن و له‌مساڵدا به‌شێوه‌یه‌كی پراكتیكی ئه‌و یاسایه بۆ خزمه‌تی ڕۆژنامه‌نوسان و میدیاكاران به‌بێ جیاوازی بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و ده‌زگا فه‌رمیه حكومیه‌كان ڕاده‌سپێردرێن كه به‌پێی ئه‌و سستمه زانیاری پێویست بده‌نه ده‌زگا میدیاییه‌كان.
له كۆتاییدا..
لێره‌وه ده‌مه‌وێ ده‌ستخۆشیتان لێ بكه‌م و سوپاسی سه‌نته‌ری میترۆ و ڕێكخراوی پاڵپشتی میدیای نێوده‌وڵه‌تی IMS وهه‌موو ئه‌و رێكخراو و ڕۆژنامه‌نووس و ڕۆشنبیرانه بكه‌م كه هاوكاری حكومه‌ت ده‌بن بۆ كارا كردنی یاسای مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری كه ئێمه‌ش به هه‌موو توانایه‌كمانه‌وه پاڵپشتی ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ببێته فاكته‌رێكی تری شه‌فافیه‌ت و دواجار ده‌بێته هۆیه‌ك بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی، ئه‌و ئه‌ركه‌ی كه ئێستا كاری له پێشینه‌ی حكومه‌ته بۆ ده‌رباز بوون له‌و گرفت و قه‌یرانانه‌ی ڕوویان كردۆته كوردستان.
دوو باره سوپاستان ده‌كه‌م و هه‌موو كات به‌نده پاڵپشت و هاوكاری ئێوه و هه‌موو ڕۆژنامه‌نووسانم بۆ ده‌رخستنی ڕاستیه‌كان.