له‌م ڕۆژگاره‌دا كه سه‌رده‌می تێكه‌ڵبوونی كۆمه‌ڵگه‌كان و شكاندنی سنووره‌كانه، زۆربوونی ژماره‌ی دانیشتوان، هۆكاره‌كانی په‌یوه‌ندی‌و ڕاگه‌یاندن، هه‌ڵكشانی ئامرازه‌كانی ژیانكردن‌و پێداویستیه مرۆییه‌كان، وایكردوه كه مرۆڤ به‌ئاگاتر بێت‌و زیاتر له‌جاران به‌دوای ویست و ئاره‌زووه‌كانیدا بگه‌ڕێت، هۆشیارتر بێت به‌رامبه‌ر هه‌ڵه و كه‌م و كوڕیه‌كان.
ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه لێره‌دا باسی بكه‌م قسه‌كردنه ده‌رباره‌ی ئه‌ركی میدیا و وروژاندنی ئه‌و رووداوه نه‌خوازراوانه‌یه كه لێره‌و له‌وێ له‌سلكی ته‌ندروستی دا ڕووده‌ده‌ن، له‌كاتێكدا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانیم كه چاوپۆشی له‌هه‌ڵه‌و كه‌م و كوڕی بكرێت له‌هیچ شوێنێك، له‌هه‌مان كاتیش‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم ( مێشێك بكرێ به گامێش ) و له‌كاتی بوونی كێشه و كه‌م و كوڕیه‌كدا هه‌موو هاوپیشه‌كان‌و كه‌سانی هه‌مان سلك سه‌رجه‌میان به‌شداری ئه‌و كه‌م و كوڕیه بكرێن، ئه‌ركی دامه‌زراوه میدیاییه‌كان سه‌رباری گه‌یاندنی هه‌واڵ و زانیاری هۆشیاركردنه‌وه‌شه، پێدانی هه‌واڵ‌و زانیاری ده‌بێت له‌چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵێك به‌هاو ڕێسا‌و ئیتیكدا بێت، هه‌ركاتێك له‌و چوارچێوه‌یه ده‌رچوو ئه‌وا لێكه‌وته‌ی نه‌خوازراوی لێده‌كه‌وێته‌وه، به‌جۆرێك كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێت بۆ ته‌واوی هاوڵاتیان ده‌بێت‌و ده‌بێته مایه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوكێ و ئه‌وه‌ش ڕێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌ركی سه‌ره‌كی میدیایه كه پێدانی دڵنیایی‌و كارئاسانی‌و پێدانی زانیاری‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاریه.
ڕۆژانه ده‌یان كه‌س به‌ڕووداوی هاتووچۆ ده‌بنه قوربانی، كه‌س گله‌یی له‌شۆفێران ناكات‌و ناڵێ هه‌موو شۆفێران كه‌مته‌رخه‌من، ڕێگاو بانه‌كان ده‌یان كێشه و چاڵی و چۆڵیان تێدایه، بینا‌و باڵاخانه‌كان گڕده‌گرن و كێشه‌ی هونه‌ریان تێدا دروست ده‌بێت، كه‌س ناڵێ هه‌موو ئه‌ندازیاران و بیناسازان و وه‌ستاكان خراپن‌و كه‌موكوڕیان هه‌یه، ئه‌م نمونانه بۆ ته‌واوی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان و مامۆستایانی زانكۆ و زانایانی ئایینی و ته‌واوی چین و توێژه‌كانی تر ڕاسته.
دواین بابه‌تێك كه تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و به‌شێكی زۆری هاووڵاتیانی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردبوو ڕوودانی رووداوی نه‌خوازراوی بواری ته‌ندروستی بوو كه هه‌مووانی نیگه‌ران كرد‌و هیچ كه‌س خۆزگه‌ی دووباره بوونه‌وه‌ی ناخوازێت، لێره‌دا مه‌به‌ستی من ئه‌وه نیه كه باسی چۆنیه‌تی ڕووداوه‌كه و هۆكاره‌كانی و لایه‌نی كه‌مته‌رخه‌م بكه‌م، هێنده‌ی مه‌به‌ستمه باس له‌و هه‌ڵا میدیاییه بكه‌م كه له‌سه‌ری دروست بوو، پێش هه‌موو شتێك كاتێك میدیا بابه‌تێك ده‌وروژێنێت ده‌بێت خوێندنه‌وه‌ی بۆ ئه‌و لێكه‌وته‌و ده‌رئه‌نجامانه هه‌بێت كه لێی ده‌كه‌وێته‌وه، چونكه ئه‌ركی میدیا ناوزڕاندن‌و كه‌م بایه‌خ كردنی ئه‌ركی هیچ چین و توێژێك نیه، به‌ڵكو گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیاریه به‌ڕه‌چاوكردنی لایه‌نی بابه‌تی بوون‌و پاراستنی ڕاستگۆیی له‌پێناو به‌ده‌ستهێنان‌و پاراستن‌و كۆكردنه‌وه‌ی زۆرترین جه‌ماوه‌ر له‌ده‌وری خۆی، به‌ڵام به‌م كاره‌ی میدیا پزیشك‌و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له‌ناوه‌نده ته‌ندروستیه‌كان بێزار بوون‌و وه‌ك لایه‌نێكی بێزراو نمایش كران به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ میدیایه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی زانستی بابه‌ته‌كه ڕوون بكاته‌وه‌و هۆكار‌و ده‌ره‌نجامه‌كانی له‌ڕووی زانستی لێك بداته‌وه، ڕاسته له ناوه‌نده ته‌ندروستیه‌كان وه‌ك هه‌موو بوار‌و چینه‌كانی تر كه‌سانی كه‌م ئه‌زموون و كه‌مته‌رخه‌م هه‌ن، به‌ڵام ناكرێ كۆی كاره‌كانیان له‌كه‌دار بكرێت، ڕۆژانه سه‌دان و هه‌زاران هاوڵاتی سه‌ردانی ناوه‌نده ته‌ندروستیه‌كان ده‌كه‌ن‌و له‌سه‌ر ده‌ستی پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن و ئێش‌و ئازاره‌كانیان كه‌م ده‌كرێته‌وه، هه‌ر له ده‌رزی لێدانێكی ئاساییه‌وه تا گه‌وره‌ترین نه‌شته‌رگه‌ری به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر گه‌وره‌یی كاری ئه‌م چین و توێژه و ڕۆڵ و كارایی ئه‌م ناوه‌نده گرنگه ده‌رده‌خه‌ن، ڕۆژانه ڕه‌نگه سه‌د هه‌زار ده‌رزی چاره‌سه‌ر بۆ نه‌خۆش بكرێ، كه‌س باسی ناكا‌و ده‌ست خۆشی ناكرێت، به‌ڵام گه‌ر یه‌كیان به‌هه‌ر هۆكارێك بێت ئامانج نه‌پێكێت ئه‌وا ده‌كرێته هه‌ڵا به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌هۆكاری ئامانج نه‌پێكانه‌كه‌ی بكۆڵدرێته‌وه و هۆكاره‌كانی به‌شێوه‌ی زانستی و ئه‌كادیمی بخرێته ڕوو.
له‌هه‌مان كاتیش‌دا له‌وه‌ها دۆخێك‌دا بێ متمانه‌یی‌و دڵه‌ڕاوكێ له‌لای هاوڵاتیان دروست ده‌بێت، وا ده‌كات هاوڵاتیان متمانه‌یان به فه‌رمانگه ته‌ندروستیه‌كان نه‌مێنێ، له‌كاتێكیشدا گه‌ر به‌ناچاری ڕێیان بكه‌وێته ناوه‌نده ته‌ندروستیه‌كان ئه‌وا به ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی ناخۆشتر له نه‌خۆشی‌و ئازاره‌كه‌یان چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن، ئه‌مه‌ش دیسان ده‌ره‌نجامێكی باش نیه بۆ هاوڵاتیان، كه‌واته بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه نه‌خوازراوانه ڕوونه‌ده‌ن ئه‌ركی هه‌مووانه ژیرانه‌تر و به‌ئاگایانه‌تر مامه‌ڵه بكه‌ین، ڕاگه‌یاندنه‌كانیش به‌ئاگایانه تر مامه‌ڵه بكه‌ن‌و به‌رپرسیارێتی‌و بابه‌تی بوون بكه‌ن به بنه‌مای سه‌ره‌كی بۆ خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان, گه‌ر رووداوێكی نه‌خوازراویش به‌شێوه‌ی زانستی رووماڵ بكریت و رای لایه‌نه زانستی‌و ئه‌كادیمیه‌كان وه‌ربگیرێت له‌پێناو روونكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه به‌شێوه‌ی بابه‌تی بوون و بێلایه‌نی.
كوردستانی نوێ