ئه‌ركی میدیا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی وه‌ك چالاكییه‌كی په‌یوه‌ندیكردن، گه‌یاندنی په‌یام‌و هه‌واڵ‌و رووداو‌و زانیاری راست‌و دروسته به‌جه‌ماوه‌رو وێناكردن‌و نیشاندانی رووداو‌و به‌سه‌رهاته‌كانه، به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌ركی راگه‌یاندن راستگۆیی‌و پێگه‌یاندنی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئاڕاسته‌كردنی تاكه رووه‌و شارستانی هاوچه‌رخ‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری‌و ناساندنی كلتوور‌و مێژوو و پێگه‌ی نیشتمانه له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهان‌و خستنه‌ڕووی ئامانجه‌كانی گه‌له‌كه‌مانه، به‌تایبه‌تی به‌ڕووی رایگشتی دنیادا.
هه‌روه‌ك پێویسته ئه‌و په‌یامانه‌ی له كه‌ناڵه هه‌مه‌چه‌شنه‌كانی راگه‌یاندن به‌تایبه‌ت له رێی تیڤی ئه‌ئه‌هلی‌و به‌ناو سه‌ربه‌خۆو كه‌ناڵه سێبه‌ره‌كان‌و سۆشیال میدیاوه په‌خش ده‌كرێن، روون‌و ئاشكرابن‌و دوور له ئاڵۆزی‌و ته‌پوتۆز له‌سه‌ر نیشتووی چه‌واشه‌كاری‌و هه‌واڵ هه‌ڵبه‌ستن‌و داتاشینی په‌یام‌و چیرۆكی چه‌واشه‌كاری‌و سه‌رلێشێواندن‌و تۆقاندنی خه‌ڵك بێت، ئه‌ركیان به‌ته‌نها نیشاندان‌و خستنه‌رووی كار‌و كرده‌وه سلبییه‌كان نه‌بێت، به‌ڵكو پێویسته له چوارچێوه‌ی ئیتیكی رۆژنامه‌وانیدا دیوه جوان‌و ئیجابییه‌كانیش بخه‌نه‌ڕوو، هه‌میشه ده‌روازه‌یه‌كی كراوه‌بن بۆ گه‌یشتن به‌ڕاستییه‌كان‌و گه‌شه به‌داب‌و نه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بده‌ن.
كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن به‌گشتی‌و به‌ناو ئه‌هلییه‌كان به‌تایبه‌تی پرس‌و چه‌مكی ئازادی راده‌ربڕینی راده‌به‌ده‌ر راپێچیان نه‌كاته سه‌ر چه‌وته رێیه‌كانی ده‌مارگیری‌و رق ئه‌ستوورییان نه‌بێته فاكته‌ری خاوكردنه‌وه‌ی تاكی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری، به‌تایبه‌ت له به‌رامبه‌ر دڵسۆزی‌و خۆشه‌ویستی نیشتماندا، له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیی شه‌خسیدا به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی نیشتمان فه‌رامۆش نه‌كه‌ن‌و هێڵی سووری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی نه‌به‌زێنن، له چالاكییه سیاسی‌و دیموكراسییه‌كاندا رۆژنامه‌نووس‌و راگه‌یاندنكاران به‌رله‌وه‌ی میدیاكار بن، گرنگه ئینتیمایان بۆ نیشتمان پته‌و بێت، كه‌ناڵه‌كانیان بۆ دژایه‌تی ده‌ستكه‌وته‌كانی هاونیشتمانیان بۆ گه‌یشتن به‌دوا ئامانجه به‌ده‌ست نه‌هاتووه‌كان به‌تایبه‌ت مافی چاره‌نووس نه‌خه‌نه‌گه‌ڕ، له‌و پێناوه‌داو بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وته مادییه‌كان نه‌بنه زوڕنا ژه‌ن‌و ده‌هۆڵكوت‌و سپۆنسه‌ری هێزه شۆڤێنییه‌كان‌و نۆكه‌ریی بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه نه‌كه‌ن كه تا سه‌ر ئێسقان له به‌ره‌ی دژی گه‌لی كورددان.
بۆ سه‌رخستن‌و سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌تایبه‌ت بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پرسی گه‌یشتن به رزگاری یه‌كجاره‌كی وه‌ك چالاكییه‌كی دیموكراسی، میدیاكارانی به‌ئاگاو رۆشنبیر‌و هۆشیار به‌تایبه‌تی، رۆڵی هاندان‌و هۆشیاركردنه‌وه ببینن‌و شانبه‌شانی جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌مان پێكه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌و گرفته سیاسییه‌كان‌و دۆزینه‌وه‌ی رێگا چاره‌ی گونجاو به‌مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی كه‌موكوڕییه‌كانی هاووڵاتی، ئه‌وه‌ی راسته‌و تیایا به‌رژه‌وه‌ندی گشتی گه‌له‌كه‌مان پارێزراوه، پێكه‌وه به‌ده‌سته جه‌معی ئه‌نجامی بده‌ن، ئه‌وه‌شی هه‌ڵه‌یه‌و به‌هۆیه‌وه كۆمه‌ڵگه رووه‌و هه‌ڵدێر تلۆر ده‌كاته‌وه، خۆیانی لێ به‌دوور بگرن‌و تێكه‌ڵی ئه‌وبه‌ره‌یه‌ش نه‌بن كه به‌ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سته‌و تاقمێك تیایدا پارێزراوه.
كوردستانی نوێ