سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا فه‌رمانده ئایزنهاوه‌ر ئه‌ڵێت ((په‌یامنێری جه‌نگ یه‌كێكه له كۆڵه‌كه سه‌ره‌كیه‌كانی سوپا))
ئامۆژگاریه‌كان بۆ په‌یامنێره جه‌نگیه‌كان:-
1-په‌یامنێری جه‌نگ ئه‌بێت له‌ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه وه له‌ڕووی ته‌ندروستیه‌وه سه‌لامه‌ت و پوخت بێت
2-زۆرباشه ئه‌گه‌ر زمانه‌كانی كوردی و عره‌بی و ئینگلیزی بزانێت وه زۆر شاره‌زای هه‌موو به‌ره‌كانی جه‌نگ بێت وه نه‌خشه‌ی هه‌موو ئه‌و جێگایانه‌ی هه‌بێت كه ئه‌چێت بۆی.
3-په‌یامنێر كه ئه‌چێت بۆ به‌ره‌كانی شه‌ڕ ئه‌بێت یه‌كه‌مجار سه‌ردانی فه‌رمانده یه‌كه سه‌ربازیه‌كه بكات وه خۆی بناسێنێت به‌و لایه‌نه وه به‌هه‌مان شێوه كامێرامانه‌كه.
4-له‌ناو ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌دا ئه‌بێت زۆر له‌سه‌ر خۆ وه ئارام بێت وه هه‌تا ئه‌توانێت نه‌چێته ناو ورده‌كاریه‌كانی ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌وه.
5-له‌ناو ئه‌م یه‌كه‌دا ئه‌بێت جێگای خۆی و كامێرامانه‌كه ده‌ستنیشان بكات وه به پێدانی هه‌موو جموجوڵێكی له‌ناو یه‌كه‌دا به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌و فه‌رمانده‌یه بێت چونكه په‌یامنێر وه كامێرامانه‌كه له‌ژێر چه‌تری سه‌لامه‌تی ئه‌و یه‌كه‌دایه.
6-په‌یامنێر ئه‌بێت كاره‌كانی كامێرامانه‌كه بزانێت وه هه‌ردوكیان وه‌كو دوو كوڕ وان به‌یه‌ك سك له‌دایكبوون.
7-ئه‌و ئامێرانه‌ی كه هه‌ردوو په‌یامنێره‌كه وه پكامێرامانه‌كه به‌كاری ده‌هێنن ئه‌بێت دوو سێت بن یه‌ك سێتیان وه‌كو یه‌ده‌گ.
8-ئه‌و ئوتومبێله‌ی كه به‌كارئه‌هێنرێت بۆ كاروباری په‌یامنێره‌كه ئه‌بێت زۆر تۆكمه بێت وه ئه‌گه‌ر په‌یامنێره‌كه شۆفێری بزانێت له‌گه‌ڵ كامێرامانه‌كه زۆر باشتره وه ئه‌بێت ده‌ستنیشانی ئه‌وه‌یان كردبێت كه‌وا چۆن سوته‌مه‌نی وه‌رئه‌گرن بۆ ئوتومبێله‌كه‌یان له‌نزیك گۆڕه‌پانی جه‌نگه‌كه‌وه.
9-ئه‌بێت كامێرامانه‌كه و په‌یامنێره‌كه وه هه‌روه‌ها شۆفێره‌كه كارتی مۆبایلی زیایه‌یان پێبێت وه‌كو یه‌ده‌گ بۆ خۆیان وه نابێت له 25000 كه‌متربێت.
10-په‌یامنێر وه تیمه‌كه‌ی نابێت بچنه ناو جێگای قه‌ڵه‌باڵغیدا كه شه‌ڕه‌كه ته‌واو ئه‌بێت وه یاخود بۆ كاتێك ئه‌وه‌ستێت وه زۆر دوور بن له بنكه‌ی ئوتومبێل وه عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی وه عه‌مباری سوته‌مه‌نی وه دووری سه‌لامه‌ت بۆ مه‌سافه‌ی 500 مه‌تر.
11-جل و به‌رگی په‌یامنێر و كامێرامانه‌كه وه هه‌روه‌ها شۆفێره‌كه ئه‌بێت له‌جۆری ئه‌و جل و به‌رگانه بێت كه ئه‌و یه‌كه سه‌ربازیه له‌به‌ری ئه‌كات وه ئه‌بێت هه‌موو كڵاوی سه‌ربازی تایبه‌ت ئاسنی وه گوله‌به‌ن وه پێڵاوی سه‌ربازی تایبه‌تیان له‌به‌رابێت وه ئه‌گه‌ر له‌ناو ئه‌و یه‌كه سه‌ربازیه‌دا زۆر كه‌ناڵی تر هه‌بوو ئه‌بێت هه‌موو هاوكاری یه‌كتر بن وه كاروباری ئه‌ملاو ئه‌ولا و حزبایه‌تی له‌ده‌ره‌وه‌ی گۆڕه‌پانی جه‌نگه‌كه دابنێن.
12-نابێت په‌یامنێر ڕاسته‌وخۆ وێنه‌كان وه هه‌واڵه‌كان په‌خش بكات یه‌كسه‌ر ئه‌بێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ ڕاوێژكاری سه‌ربازی كه له‌ناو كه‌ناڵه‌كه‌یدا هه‌یه.
13-ئاگات له‌خۆت بێت نابێت باری خۆت قورس بكه‌یت به‌تایبه‌تی كه‌وا كه‌ل و په‌لی بێ كه‌ڵك بخه‌یته ناو گیرفانه‌كانت وه هه‌وڵ بده كه‌وا زۆرجار قه‌ڵه‌می ڕه‌شی ڕه‌ساسی پێ بێت بۆ نووسینه‌وه‌ی هه‌ندێك زانیاری بۆ ئه‌وه‌ی له‌دوایدا گۆڕانكاری هه‌بوو به‌ئاسانی بیسڕیته‌وه وه به‌هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر كه‌وتیته ناو هه‌ڵسوكه‌وتێكی نائاسیی بیدڕێنیت وه بزری بكه‌یت.
14- ئه‌م خاڵه زۆر گرنگه له‌كاتی شه‌ڕ و په‌لامارداندا نابێت خۆت بشاریته‌وه له‌و فه‌رمانده‌یه كه كاریان له‌گه‌ڵدا بكه‌یت وه له دوور و نزیكه‌وه چاوت لێیانه نه‌ك هه‌ر خۆت به‌ڵكو هاوكاره‌كه‌ت كه كامێرامانه‌كه‌یه وه زۆر خۆت مه‌خه‌ره پێش سه‌ربازه‌كانی ئه‌و یه‌كه سه‌ربازیه ئه‌بێت تۆ له‌پشتی هێڵی په‌لاماردانه‌كه‌دا بیت نه‌ك له‌دواوه وه ئێستا ئه‌و په‌یامنێرانه‌ی كه كار ئه‌كه‌ن له به‌ره‌كانی جه‌نگدا له‌شه‌ڕێكی به‌رگریدان نه‌ك په‌لامارداندا.
15-په‌یامنێری جه‌نگ یاخود په‌یامنێری سه‌ربازی قورسایی خۆی هه‌یه له‌ناو ئه‌و فه‌رمانده‌یه كه‌وا كاری لێده‌كات وه جێگای ڕێزه لای هه‌موو لایه‌ك وه ژمێریاری ئه‌فسه‌رێكی بۆ ئه‌كه‌ن به‌پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی وه پله‌ی ملازمی هه‌یه به‌ڵام ناتوانێت پله هه‌ڵگرێت به‌سه‌ر جله‌كانیدا وه نابێت به هیچ جۆرێك چه‌كی پێ بێت ئه‌مه زۆر گرنگه.
*عه‌میدی لۆجیستیكی فڕۆكه‌وانی