هه‌مووان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكین كه ئه‌رك و كاری ڕاگه‌یاندن به‌هه‌موو كه‌ناڵه جیاوازه‌كانییه‌وه زۆر هه‌ستیاره‌وه گومانی تێدانیه كه كه كایه‌یه‌كی قورسه ، به‌ده‌ر له‌م ڕاستیانه بۆ به‌ده‌ست هێنانی هه‌واڵ و ڕاكێشانی زانیاری له‌ناو دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تدا ته‌نانه‌ت گیانیشی ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه ، له‌م بابه‌ته‌دا ده‌مه‌وێت باس له‌و هاوئاهه‌نگییه‌ی نێوان ئاسایشی فڕۆكه‌خانه و ڕۆژنامه‌نووسان بكه‌م . ئه‌م هاوئاهه‌نگی و ته‌وه‌ره‌یه كارێكی هه‌ستیار و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویستی به كۆمه‌ڵێك ڕێوشوێنی یاسایی و ئه‌و ڕێنماییانه هه‌یه كه ئاسایشی فڕۆكه‌خانه وه‌كو سیستمێك پێی به‌ڕێوه‌ده‌چێت, ئه‌وه‌مان له بیرنه‌چێت ئه‌م دوو لایه‌نه گرینگی خۆیان هه‌یه پێویستیان به‌و ڕێوشوێنانه هه‌یه كه دواجار گیان و سه‌رو ماڵی خه‌ڵك له‌ناو فڕۆكه‌خانه ده‌پارێزێن, ڕه‌نگه پێتان سه‌یر بێت بلێم بواری ڕۆژنامه‌نووسی یان كه‌سی ڕۆژنامه‌نووس سه‌ر و ماڵی گه‌شتیار چۆن چۆنی ده‌پارێزێت...! یه‌كێك له‌ماناكانی كه‌سی ڕۆژنامه‌نووس ئه‌وه‌یه كه جاسوسه, به‌ڵام جاسوسێك نیه بۆ تێكدانی ئاسایشی وڵات و مه‌ترسی خستنه‌به‌رده‌م ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی,به‌پێچه‌وانه‌وه به‌هۆی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ستی ده‌كه‌وێت له‌كه‌ناڵه تایبه‌تیه‌كانی خۆیه‌وه به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان لایه‌نی په‌یوه‌ندی دار له‌و مه‌ترسییه ئاگادارده‌كاته‌وه كه له‌پێشمانه‌وه‌یه, به‌هه‌مان شێوه كاری براده‌رانی ئاسایشی ناو فڕۆكه‌خانه‌ش, ئه‌ویش زۆر هه‌ستیاره و ده‌بێت ته‌بایی و شه‌فافییه‌ت له‌ناو هه‌ردوولادا هه‌بێت, چونكه هه‌موو كاره‌كان به‌كۆمه‌ڵ ده‌برێن به‌ڕێوه.
له‌زۆر له وڵاتانی دونیا, به‌و سیستمه كارده‌كه‌ن كه له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌دا دام و ده‌زگای تایبه‌تی هه‌یه بۆ ڕۆژنامه‌نووسان, بێگومان له پێكهێنانی ئه‌م دام و ده‌زگا تایبه‌تیه‌ش (وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری) به‌رپرسیاره لێی و به‌تایبه‌تی له دروستكردنی و پێدانی (باجی) تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كارمه‌ندێكی ناو فڕۆكه‌خانه گرفتی جیاجیایان بۆ دروست نه‌كات, له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ به‌ڕێوه‌چونی ئه‌م هاوئاهه‌نگیه ده‌بێت كه‌سی ڕۆژنامه‌نووس هه‌ردوو باجی ئاسایشی فڕۆكه‌خانه و وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری پێ بێت واتا كه‌سی ڕۆژنامه نووس له‌ژێر ڕێنماییه‌كانی هه‌ردوو لایه‌ندایه ئه‌و دوو لایه‌نه‌ش وه‌كو باسمان كرد وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌یه.
نابێت ئه‌وه‌مان له‌بیرچێته‌وه بۆ ته‌نها چركه‌یه‌كیش, كه‌هه‌رێمی كوردستان ته‌نها دوو فڕۆكه‌خانه‌ی تێدایه و ده‌بێت به‌شێوازی زانیستیانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ین, بۆ ئه‌وه‌ی تووشی شكست نه‌بن, چونكه سه‌روه‌تێكی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یین.
بۆ هه‌رچی باشتر رایی كردنی كاری میدیا‌و میدیاكاران له فرۆكه‌خانه‌كانماندا ئه‌م چه‌ند سه‌رنجه له‌م چه‌ند خاڵه‌دا ده‌خه‌مه روو:
1- به‌رپرسی یه‌كه‌می ڕاگه‌یاندن له‌ناو هه‌موو فڕۆكه‌خانه‌كاندا سه‌رپه‌رشتی كۆنتڕۆڵكردنی هه‌موو ئه‌و كه‌ناڵ و ڕۆژنامه‌نوسانه‌بكات وه‌هه‌موویان ئه‌چنه ژێر چه‌تری ئه‌وه‌وه وه‌كو ئاگام لێ یه له فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ئه‌م كاره به‌جوانی ئه‌كات وه‌هه‌موو ڕێنمایه‌كان به‌بێ جیاوازی ڕائه‌په‌ڕێنێ.
2- به‌گشتی ئه‌بێت به‌رپرسانی ڕاگه‌یاندن له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌كاندا وشیاری هه‌موو كه‌ناڵه ڕاگه‌یاندنه‌كان بكه‌ن كه‌وا یه‌ك كه‌ناڵ بێت چونكه زۆر دام و ده‌زگای ڕاگه‌یاندن چه‌نده‌ها كه‌ناڵیان هه‌یه چونكه ئه‌م كاره زۆر پیرۆزه وه زۆر گرنگ نیه كه‌وا (قه‌ڵه‌باڵغ بكرێت).
3- وه ئه‌گه‌ر شاندێك هات بۆ فڕۆكه‌خانه (V.I.P) بو یاخود (V.V.I.P) بوو وه‌كاتێ هاتنه‌كه‌یان (نادیار بوو) به‌بێ (زانیاری پێشوو) ئه‌بێت ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسانه یاخود كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فزیۆن ڕاسته‌خۆ بچنه ناو فرۆكه‌خانه‌كه‌وه (ئه‌بێت هه‌موویان له جێگادا) كۆنتڕۆڵ بكرێت وه ئه‌گه‌ر زۆر گرنگ بوو ئه‌چنه ناو فڕۆكه‌خانه‌كه چونكه هه‌ندێ شاندی تایبه‌ت خۆیان دور ئه‌گرن له چاوی ڕاگه‌یاندنه‌كان.
4- ڕاگه‌یاندنی ناو فڕۆكه‌خانه‌كان به‌گشتی ئه‌گه‌ر بتوانن (نه‌خشه ڕێگایه‌ك) ساز بكرێت وه ئه‌م نه‌خشه ڕێگایه ببێت به (نه‌خشه‌ی هه‌میشه‌یی) نه‌ك بۆكاتی وه ده‌بێت به په‌رتوكێك وه‌ئه‌م كاره ئه‌گه‌ر بكرێت به‌هه‌ما هه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوساندا بۆ ئه‌وه‌ی خاڵی جوان له‌سه‌ر پیته‌كان دابنرێت وه‌كه‌س نه‌توانێت له هێڵی سوری كاری ڕۆژنامه‌نووسی لا بدات.
لیوای لۆجستیكی فڕۆكه‌وانی
كوردستانی نوێ