چه‌ند رۆژێكه رۆژنامه‌نووس و په‌یامنێری كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی، له كونجی زیندان چاوه‌ڕێی سزدانییه‌تی، سزادان.. سه‌یری ئه‌م مه‌هزه‌له‌یه رۆژنامه‌نووسێك ته‌نها ویستویه‌تی راستییه‌كان ئاشكرا بكات، سزا ده‌درێت تاوانبار ده‌كرێت. ئیدی ئه‌وه‌ی خۆیان پێی خۆش بێت ده‌یكه‌ن.
باشه ئه‌ی بۆ نه‌چوون ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی ئاگری شه‌ڕی ناوخۆیان فوو لێده‌كرد و خۆشیان ده‌كرد ده‌ستگیرتان نه‌كردن..! ئه‌ی بۆ ئه‌وانه‌ی تانكه‌ره نه‌وته‌كانی ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته بێ ساحێبه ئاودیوو و مادده‌ی هۆشبه‌ر ئامدیوو ده‌كه‌ن ده‌ستگیرتان نه‌كردن!
ئه‌ی چی به‌رامبه‌ر به‌بێوه‌ژن و دایك و منداڵانی هه‌تیوی ئه‌م وڵاته ده‌ڵێن كاتێك زرته‌پۆزه‌كانی مه‌مله‌كه‌ت به‌ئاره‌زووی خۆیان ته‌راتێن به گۆڕه‌پانی كوردستاندا ده‌كه‌ن، ده‌كوژن، ده‌بڕن، ئه‌تك ده‌كه‌ن، بێ سه‌روشوێن ده‌كه‌ن، قسه‌یه‌كتان هه‌بوو!
هه‌ق وایه ئارام به‌ختیار تیكه تیكه بكه‌ن، چونكه گه‌نجێكه ده‌یه‌وێت به‌ره‌نج و ئاره‌قه‌ی ناوچه‌وانی پارویه‌ك نانی حه‌ڵاڵ بۆ مناڵه‌كانی په‌یدابكات، بیكوژن چونكه ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ بیه‌وێت نانی حه‌ڵاڵ بخوات. دزه جه‌رده‌یه پیاوكوژه تاوانباره، په‌ی به‌راستی و حه‌قیقه‌تی ژێر ده‌مامكه‌كان بردووه.
سه‌یرم لێدێت یاسا به‌سه‌ر كه‌سێكی بێ پشت و په‌نا جێبه‌جێ ده‌كرێت. سوێندتان ده‌ده‌م ئه‌وه كوڕی ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی حزبێك بوایه ده‌تانوێرا ئه‌لف و بێ به‌رامبه‌ری بڵێن؟.
تو پیرۆزییه‌كان و ویژدانتان، ئه‌وه پیاوێك بوایه و ده‌ست و دائیره‌ی هه‌بوایه، ته‌نكه‌ره نه‌وتی به به‌رچاوتانه‌وه نۆشبكردایه قسه‌یه‌كتان هه‌بوو بۆ وتن؟.
ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ له‌كوردستاندا گوزه‌ر ده‌كات هیچی كه‌م نیه له‌و ساڵانه‌ی پێشوو به‌ناوی نه‌بوونی دیموكراسییه‌ت و ئازادی تاكه‌وه كراوه، ئه‌وانه‌ی ئارامیان خستۆته قوژبنی زیندانه‌وه نه له‌مه‌مله‌كه‌تێكی دیكه‌وه هاتوون، نه مرۆڤی هه‌ساره‌یه‌كی ترن، به‌ڵكوو مرۆڤ گه‌لێكی ئه‌م كوردستانه‌ن و باش ده‌زانن ئه‌و گه‌نجه هیچی نه‌كردووه ته‌نها راستییه‌ك نه‌بێت باسی كردووه.
باشه بۆ ناچن به‌سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كورد بڵێن "ئه‌وه ئێوه‌ن ئه‌م بارودۆخه‌تان وا ئاڵۆزكردوه پیاوێكی سه‌رو ریش سپی په‌نا بۆ دزیكردن ده‌بات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مووچه‌كه‌ی به‌شی ناكات، نایه‌وێت منداڵه‌كه‌ی برسی بێت دزی ده‌كات، پێتان ووتون، یاخود خۆشتان شه‌ریكه قه‌یرانی كۆمه‌ڵایه‌تییانن".
ئارام بكوژن، ئه‌گه‌ر نایكوژن پێشنیارتان بۆ ده‌كه‌م، سزایه‌كی هێنده قورسی بده‌ن، ئێمه و مانان ئیدی نه‌وێرین ده‌ست بۆ پیرۆزییه‌كانی دزیكردنی نه‌وت و شیر و دایبی ببیه‌ن.
ئارام دووربخه‌نه‌وه له‌كۆمه‌ڵگا، چونكه ئه‌و ده‌یه‌وێت له‌رێی زوومی كامێره و ده‌نگی مایكه‌كه‌یه‌وه هه‌وای راستی كاته گه‌رووی گه‌نج و پیرو و توێژه‌كانه‌وه. ئه‌وه‌ش به‌لای ئێوه‌وه نه‌ك بڤه‌یه، به‌ڵكو په‌ڕینه‌وه‌یه له‌هێلێ سووری عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی... عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی چه‌ند وشه‌یه‌كی جوانه ئه‌گه‌ر وه‌كو یه‌ك به‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێكدا جێبه‌جێی بكه‌ن.
نامه‌وێت زیاد له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بڕۆم.. ئارام ێكتان ده‌ستگیركرد. ئه‌م كۆمه‌ڵگایه هێنده ئارام و سۆران و سه‌رده‌شت و كاوه و ویدادی دروستكردووه، رۆژانه وه‌ك خوناوكه‌ی باران داده‌بارێن.
كۆتا قسه‌م ئه‌وه‌یه.. ئارام ئازاد بكه‌ن با روو ره‌شی مێژوو نه‌بن...
خۆش به‌حاڵتان پیاوانی وڵات.
NRT