له‌كاتێكدا ته‌واوی كه‌ناڵه‌كان به كه‌ناڵه حیزبی و سێبه‌ری حیزبه‌كانیشه‌وه، به‌رنامه‌و ڕاپۆرتیان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه كرد كه تایبه‌تمه‌ند بوو به دزینی شیر و دایبی له‌لایه‌ن هاووڵاتییه‌كی شاری كفرییه‌وه له‌چه‌ند دووكانێك و جۆری سزادانه‌كه‌ی، خێره ئه‌وان ئازاد بن له‌ده‌ربڕینیان و جۆری مامه‌ڵه‌كردنیان به‌هه‌واڵدانیان سه‌باره‌ت به كه‌یسه‌كه‌وه، كه‌چی په‌یامنێرو به‌ڕێوه‌به‌ری ئێن ئاڕ تی بڕیاری ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رده‌چێت (بانێكه‌و دوو هه‌وا)!
په‌یامنێره‌كه‌ی ئێن ئاڕ تی وا ماوه‌ی (۹) ڕۆژه له‌زیندانه، وه‌ك بڵێیت تاوانباری ئه‌نفال و كیمیاباران و مسته‌شارێك یاخوود بازرگانێكی مادده‌ی هۆشبه‌ر یا یه‌كێك له‌و بازرگانانه‌یان ده‌ستگیركربێت كه له‌گه‌ڵ داعشدا شتوومه‌ك و چه‌ك و ئۆتۆمبێلی پێفرۆشتوون، یان هه‌ر جۆره تاوانێكی تری ئه‌نجامدابێت، به‌جۆرێك په‌یامنێره‌كه‌ی ئێن ئاڕ تی ته‌نانه‌ت شمولی كه‌فاله‌تیش ناكات؛ (دنیایه‌كی سه‌یره گوڵم)!، وه‌ك ئه‌وه‌ی له تاوانبارانی ئه‌نفال و مسته‌شار و ۱۷ ی شووبات تاوانبارتر بن، ئه‌رێ ئێن ئاڕ تی و پامنێره‌كه‌ی نه‌وت یان دزیوه‌و بازرگانییان پێوه كردووه‌و سامانی وڵاته‌كه‌یان به‌فیڕۆ داوه‌و قه‌یرانی دارایی و عه‌قڵی و ئه‌خلاقی و چه‌ندین قه‌یرانی تریان به‌سه‌ر ئه‌م كاوله وڵاته‌دا هێناوه؟، وا هێنده تووند‌و زبر‌و ڕه‌ق مامه‌ڵه‌یان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت، یاخوود سامانی وڵاته‌كه‌یان به‌فیڕۆ داوه یاخوود پلانی فرۆشتنی خاك و نیشتمانیان داڕشتووه ؟!
ئه‌رێ ئین ئاڕ تی چی كردووه جگه له‌باسی بێدادیی ماڵێكی هه‌ژارو داماو، ئه‌مه له‌كاتێكدا بووه كه به‌پێی ڕێككاری یاسایی كاری له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كه‌دا كردووه‌و سزای ئه‌و كه‌سه‌شی داوه كه هه‌ر جۆره لادانێكی له‌باسكردنه‌كه‌دا هه‌بووبێت.
ئاخر كه‌سێك له‌سه‌ر ڕاپۆرتێكی وه‌ها (۹) ڕۆژه ده‌ستگیر كرابێت و شمولی ئازاد كردنی به‌شێوه‌ی كه‌فاله‌تیش نه‌كات، ئه‌مه له‌كوێی دنیادا بووه جگه له حوكم و ده‌سه‌ڵات و یاسا قه‌ره‌قووشیانه‌كه‌ی ئه‌م هه‌رێمه !
به‌ڵێ هه‌موومان له‌گه‌ڵ سه‌روه‌ریی یاساداین و ئه‌ڵێین با یاسا بۆ هه‌مووان بێت، نه‌ك ته‌نها بۆ هه‌ژارو بێده‌سه‌ڵات، با وه‌ك تۆڕی ماسی ته‌نها بچووكه‌كان پێوه نه‌بن، با یاسا بۆ هه‌مووان و بێ جیاوازی سه‌روه‌ر بێت، با یاسا بۆ هه‌موو ئارام و ئاواته‌كان بێت، نه‌ك ته‌نها بۆ چه‌ند كه‌سێك بێت و ئه‌وانی تریش وه‌ك به‌رزه‌كی بانان لێی ده‌رباز بكرێن .
به‌ڵی با ئێن ئاڕ تی سزا بدرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئێن ئاڕ تیدا، با ئه‌وانی تریش كه باسم كردن كه‌م و كه‌سرو جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆی نه‌بووه هه‌مان سزا بدرێن، ئاخر بۆ ده‌بێت ته‌نها سزای ده‌نگی شه‌قام و ده‌نگی ئازاد‌و ده‌نگی میلله‌ت و ده‌نگی حه‌ق و ده‌نگی بێلایه‌نانه‌ی بێده‌سه‌ڵاتان بدرێت و به‌س !