ماوه‌یه‌كی زۆر پاش ئازادیی عێراق و ڕووخاندنی ڕژێمی به‌عس، كۆمه‌ڵێك كه‌س له‌وانه‌ی له هه‌شتاكاندا ده‌مناسین و هاوڕیه‌تیشم هه‌بوو له‌گه‌ڵیاندا، له سلێمانی بینیمنه‌وه، یه‌كێ له‌وانه ئه‌حلام مه‌نسوور بوو، ئه‌و ژنه پاش ئه‌وه‌ی كه یه‌كمان بینییه‌وه، هه‌ستم كرد خۆشییه‌كی ته‌واو سه‌راپای ڕۆحی گرتووه‌ته‌وه، هات بۆ ماڵمان و منیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نیا بوو، هه‌ندێ جار سه‌ردانم ده‌كرد.
یه‌كێك له جوانییه‌كانی ئه‌حلام، له ٢٠٠٦ له ئاماده‌یی سلێمانی كوڕان شانۆییه‌كمان نمایش كرد به ناوی "هێشتا قسه‌كانمان ته‌واو نه‌كردووه" بانگهێشتنامه‌م بۆ ناردبوو، رۆژانی نمایش سه‌ره‌تا كه میوانه‌كان ده‌هاتنه هۆڵه‌كه‌وه، چاوم هه‌ر له ڕێ بوو كه‌ی ئه‌حلام بێت، هه‌تا ڕۆژی دوایی كه نمایشه‌كه ته‌واو بوو، پێش ئه‌وه‌ی گوێمان له ده‌نگی چه‌پڵه‌ی كۆتایی بێت، یه‌كێك به جلی ره‌شه‌وه جگه‌ره‌یه‌كی به‌ده‌سته‌وه بوو و له ناوه‌ڕاستی هۆڵه‌كه‌دا وه‌ستابوو، هاواری ده‌كرد "بژی ژن". كه سه‌یرمان كرد ئه‌حلام بوو، چه‌ند دڵم به‌و هاتنه‌ی خۆش بوو، دیار بوو دوای ده‌ستپێكردنی نمایشه‌كه هاتووه. دوای سڵاومان بۆ میوانه‌كان، هاتمه خواره‌وه و باوه‌شم پێدا كرد و پێشوازییه‌كی گه‌رمم لێ كرد كه ئاماده‌ی نمایشه‌كه‌مان بووبوو. ئه‌و گوتی: "هه‌ر ده‌هاتم و گوێم له هه‌موو دیالۆگه‌كانی نمایشه‌كه گرت، زۆر جوان بوو، ئه‌وانه‌ی تۆ نووسیوته هه‌مووی قسه‌ی دڵی منه، ئه‌وه منم هێشتا قسه‌كانم ته‌واو نه‌كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت ئێواره‌یه‌ك بێنه ماڵه‌وه خۆت و ستافی نمایشه‌كه‌تان".
زۆر دڵخۆش بووم به‌و هه‌ڵوێسته جوانه‌ی، هه‌رچه‌ند گوتم تۆ به‌ته‌نیایت و نا‌توانیت، وازی لێ بێنه ئێواره‌یه‌ك هه‌موو ده‌چینه شوێنێك داده‌نیشین، گوتی: "نه‌خێر من ماڵم هه‌یه گزه گیان تۆ وه‌ره ماڵه‌كه‌م ببینه، هه‌موو شتێكی جوانیشم هه‌یه". به‌دڵنیاییه‌وه هه‌ر وابوو كه به‌شێكی ستافه‌كه‌مان چووینه ماڵه‌كه‌ی، هه‌موو شتێكی جوانی هه‌بوو، ماڵه‌كه‌ی جوان رازاندبووه‌وه وه‌ك ماڵی كه‌سێك كه زۆر ده‌مێك بێت له‌و ماڵه‌دا نیشته‌جێ بووبێت، به‌ڵام هه‌موو گۆشه‌یه‌كی ماڵه‌كه‌ی ماندووبوونێكی پێوه دیار بوو، به‌تایبه‌ت ته‌پڵه‌كی جگه‌ره‌كانی و جگه‌ره‌كه‌ی نێو په‌نجه‌كانی، چه‌ند پێم ده‌گوت تكایه واز له‌م جگه‌ره‌كێشانه‌ت بێنه، یان هه‌وڵ بده كه‌متر بكێشه، ده‌یگوت: "ناتوانم داوای شتێكم لێ مه‌كه كه به من نه‌كرێت، من به‌یانیان ئه‌و ده‌نكه شقارته‌یه‌ی جگه‌ره‌كه‌می پێ داده‌گیرسێنم، هه‌ر ئه‌وه‌یه نایكه‌م به دوو، چونكه جگه‌ره تازه‌كه‌م هه‌ر به ئاگری كۆنه‌كه داده‌گیرسێنمه‌وه، ناتوانم لێوم و په‌نجه‌كانم له جگه‌ره به دوور بگرم، ئه‌و تاكه هاوڕێمه كه ده‌مبینێت و گوێم لێ ده‌گرێت و به‌جێم ناهێڵێت".
زۆرم خه‌م ده‌خوارد بۆ ئه‌و هه‌موو ئازاره‌ی ناخی، ئه‌و شه‌وه زۆر به‌خۆشی به‌سه‌رمان برد، گۆرانیی بۆ گوتین و گۆرانیم بۆ گوت، قسه‌ی خۆشمان كرد و زۆر به‌خۆشی ئه‌و شه‌وه‌مان به‌سه‌ر برد، دواتر به پێی كاته‌كانم سه‌ردانم ده‌كرد، زۆربه‌ی كات كه ده‌چووم زۆر له ده‌رگام ده‌دا، كه‌س وه‌ڵامی نه‌بوو ده‌رگای حه‌وشه‌ی دانه‌ده‌خست، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له ماڵ نه‌بووایه، ده‌رگای مه‌دخه‌له‌كه‌ی به قفڵ داده‌خست. له په‌نجه‌ره‌كه‌وه سه‌یری چێشتخانه‌كه‌م ده‌كرد و به توندی ده‌مكێشا به شووشه‌كه‌دا ده‌مگوت به‌ڵكوو خه‌وتبێت، چونكه گه‌لێ جار به خه‌واڵوویی ده‌رگاكه‌ی لێ ده‌كردمه‌وه به‌دوایدا ده‌چوومه ژووره‌وه، ئه‌و قسه‌ی ده‌كرد و منیش له‌گه‌ڵی، یان هه‌ندێ جاریش هه‌ر له ژووره‌وه ده‌بوو به‌ڵام ده‌رگاكانی دانه‌ده‌خست، ده‌مگوت ئه‌حلام گیان تۆ ته‌نیایت پێویسته كه له ماڵ ده‌بیت ده‌رگاكانت داخه‌یت، ده‌یگوت: "خۆ من به‌رپرسی حزبی نیم، له كێ بترسم و بۆچی بترسم؟ چیم هه‌یه جگه له قه‌ڵه‌م و كتێب؟ خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته هه‌موو شتێكیان ده‌وێت ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت" .
باس‌نیوز