كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێم كه ئێستا گیرۆده‌ی دەیان قه‌یرانی جۆراوجۆره، له‌ژێر چه‌تری خولی چواره‌می ئه‌م په‌رله‌مانه داخراوه‌ی ئێستادا پێكهاتووه و سه‌رۆك و جێگر و وه‌زیره‌كانی سوێندیان به قورئان و ئینجیل خواردووه كه خزمه‌ت به‌گه‌ل و نیشتمان بكه‌ن، به‌ڵام زۆرینه‌ی كه‌رته‌كان له ئاست خزمه‌تکردنی پێویستدا نین.
به‌هۆی قه‌یرانی سیاسیی هێزه سه‌ره‌كییه ناكۆكه‌كان و په‌كخستنی په‌رله‌مان، كابینه‌ی هه‌شته‌م كه‌وتۆته ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ركی چاودێری په‌رله‌مان، به‌تایبه‌تی له پرسی چاره‌نوسساز و كۆڵگه‌ی سه‌ره‌كی به‌رێوه‌بردنی حكومه‌ت، كه بودجه‌ی ساڵانه و دانانی پلانڕێژییه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه له‌رێی وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌ته‌وه، خزمه‌تی خه‌ڵك بكرێت، به‌ڵام نه‌ك خزمه‌ت نه‌كرا، به‌ڵكو له‌سه‌ره‌تاییترین ماف بێبه‌شكراوه كه پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه!!.
حكومه‌ت له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكاره، ده‌بێت له‌ژێر لێپرسینه‌وه و چاودێری ده‌سه‌ڵاتی ته‌شریعیدا بێت، به‌ڵام كابینه‌ی هه‌شت له‌مه به‌ده‌ره، هه‌ر حكومه‌تێكیش له‌ده‌ره‌وه‌ی چاودێریی و لێپێچینه‌وه‌دا بێت، ئه‌وا دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی زیاد ده‌كات و ئەویش بە زیان بۆ سەر کۆی حوکمڕانی راستەقینەی خزمەتگوزار دەشکێتەوە. ئه‌مه جیا له‌وه‌ی كه‌باسك و تۆڕی گه‌نده‌ڵی جێی خۆی قایمترده‌كات!.
له‌غیابی په‌رله‌ماندا له‌ساڵی(2013-2017) كه ده‌كاته چوار ساڵ، ئه‌م كابینه‌یه پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی نه‌ناردووه بۆ په‌رله‌مان، كه داخستنه‌كه‌ی بیانووه‌كه‌یه و قه‌یرانی ئابووریش له دوای راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی ئابووریی هه‌رێم هه‌نجه‌تی دووه‌مه، به‌ڵام ئه‌م هه‌رێمه سه‌رچاوه‌ی زۆره‌كانی داهاتی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی و فرۆشتنی نه‌وت و بازرگانی له‌به‌رده‌ستدایه، به‌ڵام له‌ده‌ره‌وه‌ی چاودێریی و شه‌فافیه‌تدا، خه‌رجكراوه.
سه‌رباری ئه‌وه ئه‌گه‌ر بیانوو نه‌بوونی په‌رله‌مانه، ده‌كرا حكومه‌تی هه‌رێم پرۆژه و سه‌رچاوه‌ی داهات و دارایی ساڵانه‌ی به به‌رده‌ست و خه‌مڵاندنه‌وه له به‌رده‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دا بخستایه‌ته‌ڕوو!
وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌م كابینه‌یه، وه‌ك ده‌غیله مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ داهات و بودجه‌دا ده‌كات، كه‌ی پاره‌ی بۆ نێردرا وه‌ریده‌گرێت و ئه‌ركی دووه‌میشی ناردنی لیستی مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی كابینه‌كه‌یه بۆ سه‌رجه‌م راگه‌یاندنه‌كان، تا ببێته نها و نووچه‌ی به‌په‌له بۆ مووچه‌خۆرانی گیرفان به‌تاڵی چاوه‌ڕان!.
گه‌وره‌ترین كێشه‌ی هه‌ر هه‌شت كابینه‌كه‌ی حكومه‌ت له(26) ساڵی خۆبه‌ڕێوه‌بردندا، کێشەی شه‌فافیه‌تە» به‌رێژه‌ی جیاواز» له مامه‌ڵه‌كردن و خەرجکردن و دەستخستنی داهات، له‌م كابینه‌یه‌شدا بە هۆکاری پەکخستنی پەرلەمان و گرژیی سیاسی لایەنەکانی بەشداربوو لە حوکمڕانی گه‌یشتۆته كێرڤێكی به‌رزتر له نادیاری داهات و خه‌رجكردن، به‌جۆرێك کاریگەری هه‌یه له‌سه‌ر داهاتی تاك و به‌ڕێوه‌بردن له‌سه‌رجه‌م كه‌رته‌كاندا، كه تا ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن كاریگه‌ره سلبییه‌كانی ده‌مێنێت له‌سه‌ر بواری گه‌شه و ئاوه‌دانی و به‌ره‌وپێشچوون.
دوای بڕینی هه‌قبه‌شی(17%)ی بودجه‌ی هه‌رێم له عیراق، ده‌ركه‌وت كه هه‌رێم پایه‌ی سه‌ره‌كی دارایی به‌م هه‌قبه‌شه داراییه‌وه گرێدراوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌دانانی پایه‌یه‌كی دیكه‌ی هاوته‌ریبی دارایی ببه‌ستێت كه ناوخۆیی و خۆكردبێت بۆ راگیركردنی ئه‌زموون و خۆبه‌رێوه‌بردن، بۆیه له‌گه‌ڵ بڕینی به‌شه بودجه، پایه ئابوورییه‌كه‌ی هه‌رێمیش داڕما و به‌درێژایی (4)ساڵی قه‌یرانی ئابووری هه‌رێم تائێستا هه‌نگاوێكی دڵخۆشكه‌ری ستراتیژی دوورمه‌ودا هه‌م بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئابووری، هه‌م بۆ ده‌ربازبوون له قه‌یرانه‌كانی هه‌رێم نابینرێت و ساڵ له‌دوای ساڵ دۆخی دارایی و ئابووری هه‌رێم سه‌خت و دژوارتر ده‌بێت، سه‌رباری ئه‌وانه‌ش قه‌یرانه سیاسییه‌كانیش كراونه‌ته كارت و بار به‌سه‌ر كه‌رت و كایه و كۆی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌وارییه‌وه، كه ئه‌وه‌ش ده‌ره‌نجام و ئومێدێكی باش هه‌م بۆ خه‌ڵك و هه‌میش بۆ ئه‌زموون و ده‌وڵه‌تمه‌داری له كوردستان نادات به‌ده‌سته‌وه!
كوردستانی نوێ