به‌هۆی خۆشباوه‌ڕی و دڵپاكی و بێ چاووڕاوی و بێته‌ڵه‌كه‌یی و بێ فروفێڵی و هه‌ست و دڵناسكیی نائاسایی بێ سنوورمه‌وه، كه نه ئازایه‌تی و نه‌گوناهی خۆشمی تێدایه و وا دروست بووم، گه‌شت و خه‌وی ژیانم له‌و بابه‌تانه‌بوو، كه‌سته‌مه بتوانم هیچ شتێكی بیرخۆم به‌رمه‌وه و به‌هره‌ی فه‌رامۆشی، په‌رده‌ی كاڵبوونه‌وه و ئارامی بده‌ن به‌سه‌ر گه‌وره و بچووكی رووداوه‌كانیداو، ئه‌مه‌یش هۆی سه‌راپا نا ئاسووده‌یی و خه‌مناكیی ژیان و هه‌ست و ناخم بوو...!
زۆرجار، ژانه‌كانی رابوردوو، ئه‌بنه‌هۆی بارسووكی و ئارامیی ئێستامان، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر كوێره‌وه‌ری و چه‌رمه‌سه‌رییه‌كانی ژیان، چۆكیان به‌وره و خۆڕاگری و خه‌بات و هه‌وڵ و كرده و كۆشه و باوه‌ڕمان دانه‌دا، ئه‌وا هه‌ر كاره‌ساتێكمان به‌و ژانه‌گشتییانه پێواو به‌راوردكرد، ئاسایی و بچووك ئه‌نوێنن...!
گرنگ و كاریگه‌رترین په‌ند كه له‌و گه‌شته پڕمه‌ینه‌تییه‌ی ژیان فێربووم، ئه‌وه‌بوو كه(راستی) گران و سه‌خت و تاڵترین باجی هه‌یه، به‌ڵام گه‌وره و خۆش و ئارامیهێنترین به‌رهه‌میشی هه‌یه، كه ده‌سته‌به‌ركردنی باوه‌ڕو دڵنیایی دوژمن و ناحه‌زه، پێش دۆست و، ئاسووده‌یی لیپ و تاسه‌ری ناخ و ده‌رووته...!
چل و حه‌وت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له یه‌كه‌م ساڵی خوێندنی زانكۆدا، له ریزه‌كانی یه‌كێتیی قوتابیانی كوردستان و لاوانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستاندا، مه‌حموی مه‌لا عیززه‌تم ناسی، كه هه‌ر زوو سه‌رنجی راكێشام و ئه‌وه‌نده مرۆڤێكی كراوه و سه‌ر و زمان و رووخۆش و چوست و چالاك و بزێو بوو، وام ئه‌زانی زۆر ده‌مێكه ئه‌یناسم و هۆگری یه‌كتربووین و بیروبۆچوونه‌كانمان گه‌لێكی لێك نزیك و پێكه‌وه ده‌گونجاوبوون و هه‌موویشمان، بێبه‌شی و چه‌وساوه‌یی و ماف زه‌وت وپێشێلكراویی نه‌ته‌وه كۆی ئه‌كردینه‌وه...!
زۆری كاروباره حیزبی و رێكخراوه‌ییه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌مان پێكه‌وه رائه‌په‌ڕاند، كه‌یه‌ك دوو ساڵێكی خوێندنمان، به‌ر سه‌ره‌تاكانی شۆڕشی ئه‌یلوول كه‌وت...
من هه‌ر له قۆناغی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندییه‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی پێویست به‌هره‌ی وێنه كێشان و خۆشنووسیم هه‌بوو، بۆیه هه‌رزوو وه‌ك نه‌ریتی ناچاری و باوی رێكخستنه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه به یاننامه و شتیان پێئه‌نووسیمه‌وه و له‌وێش، زۆری ئه‌و ئه‌ركانه له‌كاتی ناساز و په‌ككه‌وتندا به‌من ئه‌سپێردرا، شه‌وه‌ها پێكه‌وه ئه‌چووین بۆ لانه‌یه‌كی نهێنیی قوتابیان له(راغیبه‌خاتوون)، كه شه‌هید مه‌ئمون ده‌بباغ و چه‌ند براده‌رێكی تری سه‌ركردایه‌تیی قوتابیانی ئه‌وكاته خۆیان لێ حه‌شارئه‌داو، تا به‌ره‌به‌یان خه‌ریكی به‌ده‌ست ستێنسڵ نووسینه‌وه و ئه‌وجۆره ئیشانه‌بووم و جاره‌هایش به هاوكاریی ئه‌و و چه‌ند كه‌سێكی تری وه‌ك خۆمان شه‌وه‌هامان رۆژئه‌كرده‌وه به‌دروشم نووسین، له كاتی ڕیپێوان و بۆ ئه‌و یاده نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا له باره‌گای ئه‌وكاته‌ی پارتی له سه‌عدون، نزیك ستودیۆ پاك و، شه‌وه‌هایش له‌گه‌ڵ قوتابیانی تری هه‌موو كۆلیجه‌كانی زانكۆی ئه‌وسای به‌غا، به‌یاننامه‌كانی رێكخستن و چالاكی و هه‌واڵنامه‌كانی شۆڕش و پێشمه‌رگه‌مان بڵاوئه‌كرده‌وه و ئه‌برد بۆ باڵێۆزخانه‌كان یان ئه‌مان گه‌یانده ماڵه به‌رپرسه‌كان و تووشی جۆره‌ها رووداوی خۆش و ناخۆش ئه‌بووین و، یان هه‌ڵمان ئه‌واسین به وێستگه‌كانی پاس و پایه و شه‌قام و مه‌یان و شوێنه به‌رچاووكانی ئه‌وسای به‌غادا.
دواتر، له(1963، 1964)ه‌وه تا1970، دیسان له ریزه‌كانی یه‌كێتیی قوتابیانی كوردستان، كه سكرتارییه‌تی ئه‌وسا، له ڕێی شه‌هید (عومه‌ر تۆفیق)ه‌وه داوایان لێكردم به‌رپرسیی لیژنه‌ی شار‌و لقی سلێمانی و لیژنه‌ی به‌رزی كچانی قوتابیان بگرمه ئه‌ستۆو، ئه‌وه‌بوو تاچه‌ند ساڵێك به مامۆستاییش ئیشی قوتابیانم ئه‌كرد، له‌دووه‌م كۆنگره‌ی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستاندا، كه له رۆژانی10-11/2/1965دا به‌سترا له‌ماڵی كاك جه‌لال عومه‌ر كه به‌رانبه‌ر ئاماده‌یی سلێمانیی كچان بوو نزیك گردی سه‌یوان، له‌گه‌ڵ مامۆستایان حه‌مه‌نوری تۆفیق و كه‌مال میرزا غه‌فوور و حه‌مه‌ی مه‌لا حسه‌ین و ئه‌كره‌م فه‌وزی، هه‌ڵبژێردراین بۆ سكرتارییه‌ت و هه‌ردووكمان و كاك حه‌مه‌نوری و كاك فوئاد قه‌ره‌داغی بووینه ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گۆڤاری ئامانج، دواتریش هه‌ر به‌و جۆره دوای سێیه‌م كۆنگره‌ی (ی.م.ك) كه له 19-20/ته‌مووزی 1968دا له سلێمانی و له ماڵی عه‌بدولره‌حمان مه‌لا عومه‌ری برای شه‌هید عه‌بدولقادر مه‌لا عومه‌ر، كه له ماڵه‌كه‌ی خوالێخۆشبوو (مامۆستا ساڵح عه‌لی)دا بوو له گه‌ڕه‌كی قه‌زازه‌كان به‌سترا، تا 1970، هه‌ر به‌و پێیه‌ش، له كۆنفرانسی ناوچه‌ی سلێمانی پارتیدا ساڵی 1968، هه‌ڵبژێردرا ین بۆ لیژنه‌ی ناوچه و دواتریش بۆ كارگێڕی لقی1 (لقی سلێمانی)ی ئه‌و كاته، له 11ی ئازاری 1970وه به بڕیارێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی، به‌رپرسی لق و ناوچه‌ی پارتی و ڕێكخراوه‌كانیشم پێ سپێردرا، لقێكی نهێنیم له خۆم و هه‌ڤاڵان جه‌باری مه‌لا محه‌ممه‌د و دكتۆر محه‌ممه‌د مه‌مه‌ندی دانساز و ناوچه‌ی نهێنیش له خۆم و هه‌ڤاڵان محه‌ممه‌د سابیر و جه‌مال تایه‌ر و كه‌مال خۆشناو و دوو براده‌ری تر پێكهێنا، تا 10/2/1971، كه كۆنگره‌ی حه‌وته‌می پارتی، له به‌غا گیرا، دووه‌م دانیشتن له ماڵی مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د بوو، ناوی ئه‌وانه خوێندرایه‌وه كه بۆ تێكه‌ڵبوونه‌وه له لایه‌ن (م.س)ه‌وه دیاری كرابوون، هه‌ڤاڵان جه‌مال تایه‌ر و محه‌ممه‌د سابیر و عه‌بدوڵڵای حاجی سه‌عی بۆ ناوچه‌ی سلێمانی و كه‌مال خۆشناو و مه‌حموی مه‌لا عیززه‌ت و فوئاد قه‌ره‌داغی و حه‌مه‌چاوشین و ڕه‌فعه‌تی مه‌لا بۆ لقی (4)، ئه‌وه‌بوو یه‌كسه‌ر جه‌مال تایه‌ر و محه‌ممه‌د سابیر هه‌ڵسان و كردیان به هه‌را و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین، وتیان بۆچی ناوی ئه‌وی تیا نییه، له كاتێكدا له‌و بارودۆخه‌دا كه كه‌س نه‌یئه‌وێرا بجوڵێته‌وه و ناوی هیچ بهێنێت، ئه‌و هه‌موو به‌رپرسییه‌كی لق و ناوچه‌ی نهێنی حیزب و هه‌موو ڕێكخراوه‌كانیشی گرته ئه‌ستۆ و جاره‌ها كه‌وته به‌ر مه‌ترسیی كوشتن و چاودێریی به‌رده‌وام و ماڵ پشكنین و زۆر كێشه و گۆبه‌نگی تر كه‌چی ئێستا هیچ به‌رپرسییه‌كی حیزبیی پێ نه‌سپێردراوه و.... تاد!!!.
له‌گه‌ڵ چه‌ند مامۆستایه‌كی تردا منیشیان دانابوو بۆ لیژنه‌ی ته‌نفیزیی ی.م.ك، ئه‌وه‌بوو دوای تێكه‌ڵبوونه‌وه‌یش و تا چوونه ده‌ره‌وه‌ی 1974یش، زۆربه‌ی كێشه‌كانی تێكه‌ڵبوونه‌وه و براده‌رانی ڕێكخستنه‌كانی سلێمانی و گێچه‌ڵ و چاودێریی به‌رده‌وامی خۆم و ماڵ و پشكنین و زۆر گۆبه‌نگی تریش هه‌ر به‌رۆكی منی ئه‌گرته‌وه و یه‌خه‌گیری من ئه‌بوو..، ئه‌و براده‌رانه‌ی ناوم بردن (كه له ناوچه و لقدا تێكه‌ڵ بووبوونه‌وه)، ئاگاداری هه‌ندێكی ئه‌و كێشانه‌بوون.
دوا مه‌نزڵ كه پێكیه‌وه كۆكردینه‌وه له ساڵی 1996دا، مه‌ڵبه‌ندی كوردۆلۆجی بو، كه به داخه‌وه ناكۆكی و ناته‌بایی و پێكه‌وه نه‌گونجان و هه‌ڵنه‌كردنی ئه‌زه‌لیی نێوان پسپۆڕ و پڕۆفیسۆره چاره‌ی یه‌كنه‌ویسته‌كانی كورد، ئه‌و مه‌ڵبه‌نده‌ی سڕكرد و نه‌یهێشت بكه‌وێته سه‌رپێ و گه‌شه‌بكات و بخه‌مڵێ و ئه‌ركه زانستی و ئه‌كادیمی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی جێبه‌جێ بكات.
ئه‌بێ له كۆتایی ئه‌م چه‌ند وشه‌یه‌دا بڵێم، كاكه مه‌حمود، مرۆڤێكی كوردپه‌روه‌ر و پابه‌ندی ڕێبازی پیرۆزی كوردایه‌تی و كاری ڕێكخراوه‌یی و مامۆستایه‌كی دڵسۆز و نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسێكی توانا و لێهاتوو به بڕشت و مێژوونووسێكی به سه‌لیقه و شه‌یدایه‌كی به‌ڵگه‌نامه و تۆژیارێكی خه‌مخۆری ئه‌و بواره كه‌مڕێبواره و خاوه‌ن هه‌ڵوێست و ڕاوبۆچوونی تایبه‌تی خۆی و له كۆنگره و كۆبوونه‌وه گشتی و كۆڕ و سیمیناره‌كاندا به‌شدارێكی وریا و قسه‌كه‌رێكی هۆشیار و كارساز و نه‌خشه‌كێشی پێشنیاز و پرۆژه و بڕیاری دروست و گونجاو و ژیرانه بوو...، له‌و پێناوه‌یشدا تووش و دووچاری زیندان و دوورخرانه‌وه و ده‌ربه‌ده‌ری و ئاواره‌یی و زۆر مه‌ینه‌تی هات و له هه‌موو سات و قۆناغه‌كانی ژیانیدا، هه‌میشه لایه‌نه گشتی و نه‌ته‌وایه‌تییه‌كه‌ی زاڵ بوو به‌سه‌ر هه‌موو شتێكی تری‌دا و كۆچی پڕداخ و ناواده‌ی زیانێكی گه‌وره بوو له كورد و فه‌رهه‌نگی كورد و له‌ده‌ستچوونی خه‌مخۆرێكی كه‌موێنه‌ی خواست و ئامانجه نیشتمانی و نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی بوو.
كوردستانی نوێ