كورد لە میدیاكانی‮ ‬جیهاندا
رێبوار حەمەلاو شوانی
سەرباری‮ ‬نارەزایەتیەكان،‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان ریفراندۆمی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬ئەنجام دەدات‮ ‬

Fox News

سەڕەرایی‮ ‬نارەزایەتی‮ ‬هەندێ وڵاتی‮ ‬جیهان لە نێویاندا‮ ‬،‮ ‬ئەمەریكا و عێراق بۆ دواخستنی‮ ‬ریفراندۆم‮ ‬،‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬عێراق لەسەر ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆمی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬خۆی‮ ‬بەردەوام دەبێت كە لە بیست و پێنجی‮ ‬ئەیلوولی‮ ‬داهاتوو لە هەر سێ پارێزگاكانی‮ ‬هەولێر‮ ‬،‮ ‬سلێمانی‮ ‬،‮ ‬دهۆك و ناوچە جێی‮ ‬ناكۆكییەكانی‮ ‬نێوان بەغدا و هەرێمی‮ ‬كوردستان بەرێوە دەچێت.بەرپرسانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دووپاتیان لەسەر بەرێوەچوونی‮ ‬ریفراندۆمەكە كردووە ئەویش لەبەر پێداگیری‮ ‬و پێشوازی‮ ‬و جۆش و خرۆشی‮ ‬كوردەكان بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كە جگە لە كورد سەرجەم گرووپە نەتەوەیی‮ ‬و ئایینەكانی‮ ‬دیكە پێیان وایە كە كوردستانێكی‮ ‬سەربەخۆ كۆتایی‮ ‬بە هەموو ئەو ئێش و ئازار و نەهامەتیانە دێنێت كە كورد بە درێژایی‮ ‬مێژوو چێشتووە.ئارگیۆمێنتی‮ ‬ئەمەریكا بۆ دواخستنی‮ ‬ریفراندۆم ئەوەیە كە شەڕی‮ ‬بەرەنگاربوونەوەی‮ ‬داعش لاواز دەبێت‮ ‬،‮ ‬بەڵام كورد دەڵێت شەڕاكەتی‮ ‬ڕاستەقینەمان لەگەڵ بەغدا شكستی‮ ‬هێناوە و ئەوان ناچارن هەنگاو بەرەو سەربەخۆیی‮ ‬بنێن‮.‬

كورد سوور لەسەر ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم لەكاتی‮ ‬دیاریكراوی‮ ‬خۆیدا

Haaretz

سەرباری‮ ‬نەیاری‮ ‬و نەرەزایەتی‮ ‬هەندێ وڵات لەهەمبەر ریفراندۆمی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان كە بڕیاروایە لە بیست و پێنجی‮ ‬ئەیلوولی‮ ‬مانگی‮ ‬داهاتوو بەرێوە بچێت‮ ‬،‮ ‬كورد سوورە لەسەر ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم لەكاتی‮ ‬دیاریكراوی‮ ‬خۆیدا‮ ‬،‮ ‬هەرچەندە تا ئێستا پرسیاری‮ ‬راپرسییەكە دانەنراوە‮ ‬،‮ ‬بەڵام پرسیارەكە بەهێزەكە ئەوەیە كە ئایا دەنگ بە دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردی‮ ‬لە كوردستان دەدەیت ؟‮ ‬هەفتەی‮ ‬رابردوو لە وەڵامی‮ ‬نامەی‮ ‬سكرتێری‮ ‬گشتی‮ ‬كۆمكاری‮ ‬عەرەبی‮ ‬كە داوای‮ ‬پاشخستنی‮ ‬ریفراندۆمی‮ ‬كردبوو‮ ‬،‮ ‬مەسعوود بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بەبیری‮ ‬بەرپرسی‮ ‬كۆمكارەكە هێنایەوە كە سەد و هەشتا و دوو هەزار بەهۆی‮ ‬جینۆسایدەوە گیانیان لە دەستدا كە لەلایەن سەرۆكی‮ ‬پێشووی‮ ‬عێراق سەددام حوسێن ئەنجام درابوو كە لە نێویاندا پێنج هەزار خەڵكی‮ ‬سیڤیلی‮ ‬هەلەبجە لە ساڵی‮ ‬1988 لەبەر چەكی‮ ‬كیمیاوی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬سەددام گیانیان لە دەست دا‮ ‬،‮ ‬لە هەموو ئەو رووداوانەدا وڵاتانی‮ ‬عەرەبی‮ ‬و وڵاتانی‮ ‬رۆژئاوایی‮ ‬لەكوێ بوون كە دەستیان لە پشتگیری‮ ‬كورد هەڵگرتبوو‮.‬

پرسی‮ ‬ریفراندۆمی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان

hamodia.com

سەركردایەتی‮ ‬كوردستانی‮ ‬عێراق دوای‮ ‬ڕزگاركردنی‮ ‬عێراق بە سەرۆكایەتی‮ ‬ئەمەریكا لە دوو هەزار و سێ نەكردبووە ناچاری‮ ‬،‮ ‬ئەوان بەشداریان لە دامەزراندنی‮ ‬عێراقی‮ ‬نوێ دوای‮ ‬رووخانی‮ ‬سەددام حوسێنیان كرد و دەستووری‮ ‬عێراقیان نووسیوە كە ئەم دەستووری‮ ‬ناسنامەی‮ ‬عێراقی‮ ‬بە كۆمارێكی‮ ‬فیدراڵ و دیمۆكرات پێناسە كردووە‮ ‬،‮ ‬بەڵام دەرئەنجام حوكمرانی‮ ‬شیعە لە بەغدا‮ ‬،‮ ‬كورد و عەرەبی‮ ‬سوونەی‮ ‬پشتگوێ خست.بۆیە هەڵمەتی‮ ‬سەرخستنی‮ ‬ریفراندۆمی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان بۆ كوردستان كارێكی‮ ‬گرنگ بووە‮ ‬،‮ ‬گەرچی‮ ‬ئەگەر ریفراندوم سەربكەوێت‮ ‬،‮ ‬رەنگە كورد دەستبەجێ سەربەخۆیی‮ ‬ڕانەگەیەنێت بەڵكو لەبری‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان خوازیارە بچێتە وتووێژ لەگەڵ بەغدا‮.‬

ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستانە لە عێراق

Middle East Monitor

 مەسعوود بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە دیدار و لێدوانەكانە جیاجیاكانیدا دووپاتی‮ ‬لەسەر ئەوە كردۆتەوە كە ئیتر پرەنسیپی‮ ‬شەراكەت لەگەڵ عێراق بوونی‮ ‬نییە و رێژەی‮ ‬كورد لە نێو سووپای‮ ‬عێراقدا كە پێشتر لە سەدا چل بووە ئەمرۆ زۆر كەمبۆتەوە‮ ‬یان بوونی‮ ‬نییە.بۆیە هەرێمی‮ ‬كوردستان هەڵوێستەكانی‮ ‬ئێستای‮ ‬بەغدا قبۆڵ ناكات.بۆیە ریفراندۆمی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان كە بڕیاروایە بیست و پێنجی‮ ‬ئەیلوولی‮ ‬داهاتوو لە هەر سێ پارێزگای‮ ‬كوردستانی‮ ‬عێراق‮ ‬،‮ ‬هەولێر‮ ‬،‮ ‬سلێمانی‮ ‬و دهۆك و ناوچە جێی‮ ‬ناكۆكییەكانی‮ ‬دیكە بەرێوە بچێت‮ ‬،‮ ‬ویستی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان بۆ جیابوونەوە لە عێراق نیشان دەدات و بۆ سەربەخۆییە‮.‬

كوردستان رێگەی‮ ‬خۆی‮ ‬بۆ سەربەخۆیی‮ ‬دەگرێتە بەر

Middle East Online

فرانسیس جایلز‮ ‬

هەرچەندە نەوت لە ساڵی‮ ‬1927 دۆزراوە‮ ‬،‮ ‬بەڵام بەریتانیا بۆ وڵاتە داگیركراوەكەی‮ ‬عێراقی‮ ‬ئەو كات كە بەزۆرەملێ هەر سێ ویلایەتی‮ ‬مووسل‮ ‬،‮ ‬بەغدا و بەسرەی‮ ‬پێكەوە لكاند و عێراقیان دامەزراند نەیویست كە مووسڵ بكەوێتە ژێر دەسەڵاتی‮ ‬توركیا.هەروەها دابینكردنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬سنووری‮ ‬پارێزگا شاخاوییەكانی‮ ‬كوردنشین هۆكارێكی‮ ‬دیكە بوو كە بەریتانیا عێراقی‮ ‬دروست كرد‮ ‬،‮ ‬ئەمەش كوردانی‮ ‬عێراقی‮ ‬لە دەوڵەتبوون بێبەش كرد‮ ‬،‮ ‬بەڵام ئەمرۆ كورد هەستاوەتە سەر پێیەكانی‮ ‬و دەرفەتی‮ ‬باشی‮ ‬بۆ رەخساوە كە بەرێگەی‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬و ئاشتیانە و دیمۆكراسیانە بە ریفراوندۆمەوە بە سەربەخۆیی‮ ‬شاد بێت و زەمینەكانی‮ ‬ئێستا بۆ دامەزراندنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆ لەبارن‮.‬

 خه‌بات 

AM:03:02:10/09/2017