کاوە گەرمیانی ئێوەخۆش
فەرەیدون کونجرینی

کەلەپچەی دەستی کاوە گەرمیانی زەنگێك بو ستەمکاری‌و حوکمی دیکتاتۆری ئاشکراکرد "گەرمیانی لەسەر ئازادی ڕادەربڕین‌و ئاشکراکردنی پەرپرسی گەندەڵ سزادەدرا” دەستەکانیان پاوەن دەکرد "دەزگا ئەمنیەکان هاوشێوە تیرۆریست مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرد” دەکرێت پێداچونەوە بۆ کەیسی پێش تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانی بکرێت‌و هۆکاری دەسگیرکردنەکەی وەك لەزاری خۆیەوە دەیگوت لەمێدیاو ڕۆژنامەکاندا بڵاو بکرێتەوە” چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەودەزگایەدا ئەنجامدرێ کە گەرمیانی بۆ ڕاپێچ کرابو. کاوە گەرمیانی سەرنووسەری گۆڤاری رایەڵ، شەوی پێنجشەممە 5.12.2013، لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا لە قەزای کەلار، بەدەستڕێژی گوللە کوژرا.
 
 
 
یەکێك لەو کەسانەی”لەتۆڕی فەیسبوك بوەهاوڕێم لە کۆتایی ساڵی 2010دا کاوە گەرمـیانی بو "کاوە گەرمیانی یەکێكبو لەو هاوڕێیانە هەمیشە لەهەمان ئاراستەی یەک کارمانـدەکرد کارکردنێك مەبەستم هاوراو هاومەبەستبوین لەسەر بارودۆخی هەرێمی باشوری کوردستان "هەمیشە لەپۆستەکانیابوم بەتایبەت ئەوکاتانەی وێنەی نوێترین دەرچوی ڕۆژنامەکەی سکاندەکردو پۆستی دەکرد” یەکەم سەرنجم و گۆڕینەوەو پەیوەندی "ئەوکات فەیسبوکێکی ترم هەبوو کەلە ڕۆژانی دوای 17ی شوبات بلۆك کراو بۆم نەکرایەوە ” جامن لەوێ وێنەی خوێندکارە سوتاوەکەی تونسم پۆستکردبو”.
 
 
یەکەم کۆمێنت کەنوسرا لەسەر بارودۆخی تونس کاوە گەرمیانی خۆزگەیەکی تێدا نوسیبو "ئایا تونس شۆڕشەکەی سەردەگرێ ؟
لەوەڵام و کۆمێنتی من” گومانم هەیە بەوەی خەڵکێکی زۆر هاتنە دەنگ لەسەر مەحمەد دەرچوی زانکۆ” خاوەنی ئەو عەرەبانەی سەوزەومیوەی لەسەر دەفرۆشت ” کاک کاوە ! بەخۆسوتاندنی خاوەن عەرەبانەکە پایتەختی هێنایە جوڵە شەقامەکان پڕبوە لە ناڕەزایی خەلک ".
لە دواین کۆمێنتدا وەلامی دامەوە "خۆزگە ئەو لافاوی شۆڕشە بگەیشتایە کوردستان و کۆتایمان بەم بەرپرسە گەندەلانە بهێنایە .
 
 
کاوە گەرمیانی لە کۆمێنتێک تردا بۆ منی نوسیبوو ” ئێوە لەشوێنێکەوە داوای ئازادی کوردستان دەکەن و ڕەخنە لە بەرپرسەکان دەگرن هیچ مەترسیەکتان لەسەرنیە” خۆزگە دەیان کەسی وەك ئێوە لەکوردستان بوایەو خۆپشاندانێکی سەرتاسەری ئەنجامدرایەو دەنگی ناڕەزایی بگەیشتایەتە هەمو جیهان” .
 
 
کاوە گەرمیانی هیواو ئاواتی زۆربوو زیاتر بۆ خەڵکی کوردستان و بەتایبەت ناوچەی گەرمیان "من وامدەزانی کاوە گەرمیانی گەنجێکی ڕایشتەو خاوەن و توانایەکی مادی باشی هەیە ” بەڵام بەداخەوە وانەبوو ” لەدوای کۆچی دوایی و تیرۆرکردنی تاسام و زۆر زۆر نیگەرانبوم بەنەبونیەکەی” ئەو هیواکانی بەدی نەهات و غەمێکی گەورەبوو بۆدایکی و خێزانێکی دوگیانی جیهێشت ” کاوە گەرمیانی غەمی هەمولایەکمانبوو ئێش و ئازارێکی زۆری کردە نێو مالەکان” بەڵام بەداخەوە ئەوانەی دەیانگوت ئێمە کاوە گەرمیانین نەیانتوانی بەڕۆژیکی بلاوکراوەکانی کاوە گەرمیانی چالاکی و دەنگدانەوەو تۆڵەیان هەبێت.
 
 
لەڕۆژی تیرۆرکردنی، خانەوادەی کاوە گەرمیانی داوایان لەبەرپرس و هیچ حیزبێك نەکرد بۆ تۆڵە سەندنەوە، هیوایان بەڕۆژنامەنوسان و ڕاگەیاندنەکانبو بەردەوام بەدواداچون بکەن لەئاشکراکردنی بوکوژی کوڕەکەیان بەڵام بەداخەوە تەنها ساڵەوساڵ یادی کاوەگەرمیانی دەکرێتەوە بەجۆرێ دەڵێی زەماوەندە، یان زۆرێك قەتارەیان بەستبو دەیانـوت ئێمە هەمومان کاوە گەرمیانین، هەرچەندە لەئاست بوێری کاوە گەرمیانیدا نەبون.
 

دروود بۆ گیانی کاوە گەرمیانی



ئاوێنه‌

AM:08:40:06/12/2017