‌‎با عەفرین لەبیر نەکەین!
میران فاروق
بەدرێژای مێژوو کورد داشی ناو دامەی وڵاتە زلهێزەکانی جیهان و وڵاتانی دراوسێ بووە، هەمیشە بووە بە قوربانی بەرژەوەندی سیاسی و ئابوری و جوگرافی ئەوانی دیکە، ڕوداوەکانی ئەم دویانەی عەفرین باشترین نمونەیە بۆ بەقوربانی بونی هەمیشەی ئێمە، بەڵام ئەوەی جێگای داخە ئەوەیە کورد هەرگیز لەناو خۆیدا یەک دەنگ و یەک ڕیز نەبوەو نەیتوانیوە جیا لە بەرژەوەندی خۆی بیرلەشتێک بکاتەوە بەناوی شوناس و دەوڵەت و ناسنامە، ئەمەش بوە بە کەلێنێکی گەورە کە نەهێڵێت دۆزی کورد قۆناغێک بڕواتە پێشەوەو دوژمنانی کورد بە ئاسانی بتوانن کورد لاواز بکەن.

‎ئیتر کاتی ئەوە هاتوو سیاسیەکانی کورد و تاک بە؟تاکی گۆمەڵگای کوردی هیچ یەک لەو ڕوداو و کارەساتانە لەبیر نەکات کە بەسەرماندا هاتوە و یەت، ئیتر با دوای ماوەیەکی کەم هەمو شتێک لەبیر نەکەین وەک هەمیشە، با دایمە لەبەرچاومان بێت کە ئەوە هاو نەتەوەو هاوزمانی ئێمە بوو لە عەفرین ئەکوژراو ماڵی تاڵان دەکراو داگیر دەکراو ئاوارە ئەبوو کەس قسەی نەدەکرد، ئەوە نەتەوە یەگرتوەکان و ناتۆو ئەمریکا و بەریتانیا و ڕوسیا و فەڕەنسا بون سەیری عەفرینیان ئەکرد و بە ئیسراحەت ئەخەوتن، ئەوە جاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤ بوو خەڵکی عەفرینی بە مرۆڤ نەزانی، ئەوە کۆمەڵی نێودەوڵەتی بوو لە کاتی کوشتنی منداڵەکای عەفریندا سەرقاڵی ڕێکەوتن بوو لەسەر بەرژەوەندیەکانیان، ئەوە کچ و کوڕەکانی ئێمە بون دوو مان لە عەفرین بە خوێنی خۆیان بەرگریان لەئێمەو شەرەفی ئێمە و ژیان و ئازادی ئێمە کرد کەس دەستی یارمەتی بۆ درێژ نەکردن.

‎ئێمە فێرین هەموجارێک قوربانی و کارساتەکانمان لەبیرەکەین
‎با ئەمجارە هەرگیز عەفرین و کۆبانێ و کەرکوک و شەنگال و هەڵەبجە لەبیر نەکەین و هەمیشە بەو نەفەسەوە بژین کە کەس لەخەمی ئێمەدا نییە خۆمان نەبێت.

AM:06:18:29/03/2018