ته‌له‌ڤزیۆن‌و كه‌ناڵه ئاسمانییه گه‌وره‌كانی وه‌ك كوردسات‌و گه‌لی كوردستان‌و كه‌ركوك، چالاكییه‌كانی رۆژانه‌ی ساڵۆنی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و رۆژنامه‌یه كه به‌م دواییانه هۆڵی سه‌رنووسه‌ره‌كه‌ی كراوه‌ته ساڵۆنێكی رۆشنبیری سیاسی، نموونه‌یه‌كی دڵخۆشكه‌ره له ئاڵوگۆڕی نێوان لقه‌كانی دره‌خته گه‌وره‌كه‌ی راگه‌یاندن به تایبه‌تی هه‌ردوو لقی بینرا‌و‌و خوێندراو.
ئه‌مه‌ی دواییان، واته راگه‌یاندنی خوێندراو، نه‌ك هه‌ر له كوردستان‌و عیراق، به‌ڵكو له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا تووشی قه‌یران بووه، به جۆرێك هه‌ندێك له رۆژنامه كاغه‌زییه گه‌وره‌كانی جیهان له وڵاتانی جیاجیا گۆڕاون بۆ سایتی ئه‌له‌كترۆنی، له هه‌ندێك وڵاتی پێشكه‌وتووش ئه‌وه رووی داوه، كه راگه‌یاندن تیایدا ده‌سه‌ڵاتی یه‌كه‌میشه نه‌ك چواره‌م. به‌ڵام ئه‌مه ناكاته ئه‌وه‌ی گره‌وه‌كه له‌سه‌ر ره‌ش‌و سپی بێت، به‌ڵكو پانتایی زۆره بۆ داهێنان‌و ئه‌فراندنی چه‌ندان تۆنی دیكه له‌به‌رده‌م شاژنی باڵادا، تا به‌سه‌ر كۆسپه‌كاندا زاڵ بێت‌و پارێزگاری له رۆڵی خۆی‌و كاریگه‌رییه‌كه گرنگه‌كه‌ی له‌سه‌ر رای گشتی بكات.
له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی شۆڕشی په‌یوه‌ندییه‌كان‌و هه‌ڵكشانی راگه‌یاندنی ئه‌له‌كترۆنی‌و ئامرازه‌كانی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تیدا، له‌گه‌ڵ پاشه‌كشه‌ی ئاستی خوێندنه‌وه به قازانجی مۆدێل‌و بڵاوبوونه‌وه‌ی خولیای په‌ڕه هه‌ڵدانه‌وه‌ی خێرا، یان ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێ چاوپێداخشاندن‌و هیچی تر، وه‌ك ئه‌وه‌ی خودا شه‌ڕی خوێندنه‌وه‌ی قوڵی له كۆڵ چاوپێداخشێنه‌ران كردبێته‌وه، ئاخر له سه‌رده‌می خێراییدا هه‌موو شتێك گۆڕاوه خێرا‌و به په‌له، وه‌ك خواردنی خێرا، رۆژنامه‌ی خێرا، ئیتر به‌و شێوه‌یه…
هه‌رچه‌نده كوردستانی نوێ-ش كه یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی چاپكراوه له كوردستان، به دوور نه‌بووه له‌و كاریگه‌رییه‌ی قه‌یرانی رۆژنامه‌ی چاپكراو له جیهاندا، قه‌یرانی ئابووری قورسیش كه رووی كردۆته هه‌رێمی كوردستانی عیراق، هێنده‌ی تر باره‌كه‌ی قورس كردووه، ئه‌و قه‌یرانه ئابوورییه‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی ژیانی گرتۆته‌وه، به تایبه‌تیش ژیانی راگه‌یاندن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی راگه‌یاندن نموونه‌ی باڵای وه‌به‌رهێنانی سه‌رمایه‌یه، هه‌ڵبه‌ت به پێی ئه‌و داهاته‌ی كه كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی به‌ده‌ستی ده‌هێنێت له رێگه‌ی بازاڕ كردن‌و بره‌و پێدانی داڕشتنی سیاسه‌ت‌و تێڕوانینه‌كانییه‌وه.
له سایه‌ی ئه‌و دۆخه‌دا، ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ی یه‌كه‌م بوو له ده‌رچوونیدا‌و ده‌ستپێشخه‌ر بوو له دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌و شێوازی هه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ قه‌یران‌و بگره زاڵ بوون به‌سه‌ریشیدا، نووسینگه‌كه‌ی ستران عه‌بدوڵڵا-ی سه‌رنووسه‌ر، كه له ناوه‌ندی رۆژنامه‌وانی كوردیدا به دیوه‌خانی كورد ناو ده‌برا، په‌ره‌ی پێ درا‌و وه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان پێ كرد هه‌ر به راستی بۆته دیوه‌خانی هاوشێوه‌ی دیوه‌خانه‌كانی كه‌ندا‌و‌و كافتریا رۆشنبیرییه‌كانی شام‌و میسر، تا به شێوه‌ی نیمچه رۆژانه كۆڕ‌و دیبه‌یت‌و بۆنه‌كانی ئیمزا كردنی كتێب‌و ئیواره كۆڕی شیعر‌و میوزیكی تێدا رێك بخرێت‌و له‌و كۆڕ‌و كۆبوونه‌وانه‌دا باس له هه‌موو بواره‌كانی سیاسی‌و راگه‌یاندن‌و رۆشنبیری‌و هونه‌ر بكرێت.
ساڵۆنی كوردستانی نوێ بۆته پێگه‌یه‌كی دیار‌و جێی سه‌رنج له دیمه‌نی ئه‌مڕۆی راگه‌یاندندا، ئه‌وه‌ش كه یارمه‌تیده‌ره له گواستنه‌وه‌ی بۆ هه‌موو ماڵێك، بڵاو كردنه‌وه‌ی راپۆرتی به‌رده‌وامه له‌لایه‌ن كه‌ناڵه كوردییه‌كانه‌وه، كه وای كردووه هه‌موو چالاكییه‌كانی ساڵۆنه‌كه‌و كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌گوازنه‌وه بۆ هه‌موو ماڵێك، ئه‌و كۆڕ‌و كۆبوونه‌وانه‌ش ته‌نها تایبه‌ت نین به میوانانی كورد‌و بابه‌ته كوردییه‌كان، به‌ڵكو گرنگی به دۆز‌و بابه‌ته جیاجیاكان ده‌دات له‌سه‌ر ئاستی عه‌ره‌بی به گشتی‌و عیراقیش به تایبه‌تی. بۆ نموونه كه‌ناڵه‌كان راپۆرتیان هه‌بووه له‌سه‌ر چالاكییه‌كانی ژنان‌و گفتوگۆی رێكخراو‌و لایه‌نه‌كانی داكۆكیكار له مافی ژنان، له پێناو به‌رز كردنه‌وه‌ی واقعی ئه‌مڕۆی ژنان‌و به توانا كردنیان.
گومانی تێدا نییه، ئه‌م ئاوێزان بوون‌و هاوكاری‌و یه‌كتر ته‌واو كردنه له نێوان راگه‌یاندنی بینرا‌و‌و بیسترا‌و‌و راگه‌یاندنی ئه‌له‌كترۆنیدا گوژمێك ده‌دات به پرۆسه‌ی راگه‌یاندن به گشتی‌و ئه‌و كه‌له‌به‌رانه‌ش پڕ ده‌كاته‌وه كه له‌وانه‌یه كه‌وتبێته یه‌كێك له ژانره‌كانی راگه‌یاندن. كه‌واته ته‌له‌ڤزیۆن ئاوێنه‌ی رۆژنامه‌یه‌و به پێچه‌وانه‌شه‌وه، رادیۆ‌و ماڵپه‌ڕه ئه‌له‌كترۆنییه‌كانیش ده‌نگدانه‌وه‌یانن‌و به پێچه‌وانه‌شه‌وه. واته یه‌كتر ته‌واو كردن له نێوان ئامرازه جیاجیاكانی راگه‌یاندندا، ره‌نگدانه‌وه‌ی باشی له‌سه‌ریان ده‌بێت‌و بنه‌مای كێبڕكێش هه‌ڵناوه‌شێنێته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێك كه‌س بۆی ده‌چن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ی باسمان كرد، چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر كه‌ناڵی خۆی له یوتیوب كرده‌وه، به مه‌به‌ستی پێڕاگه‌یشتن به پێشكه‌وتنه‌كانی كاری راگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كان، به‌مه‌ش به‌شداری ده‌كات له تی ڤی كردنی رۆژنامه‌و پێشكه‌ش كردنی بابه‌ته میدیاییه‌كان له رێگه‌ی شاشه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنه‌كانه‌وه كه چالاكییه‌كانی ساڵۆنه‌كه‌و رۆژنامه‌كه‌ش به گشتی روماڵ ده‌كه‌ن، یان له رێگه‌ی كه‌ناڵی یوتیوب-ه‌وه كه بۆخۆی جۆرێكه له كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی ئه‌له‌كترۆنی. له‌سه‌رو ئه‌مانه‌وه‌شه‌وه له ئاماده‌كاریدایه بۆ ده‌ركردنی نوسخه‌یه‌ك به زمانی عه‌ره‌بی به شێوه‌ی هه‌فتانه، كه ناوی (كردستان جدیده) ده‌بێت. كه‌واته مه‌رج نییه راگه‌یاندنی نوێ هه‌رچی كۆنه بیڕوخێنێت، به‌ڵكو ده‌كرێ هاوكێشه‌كه په‌ره پێ بدرێت، به جۆرێك تێكه‌ڵ كردنی داهێنه‌رانه له نێوانیاندا بكرێت‌و یه‌كتر موتوربه بكه‌ن‌و ئامرازه‌كانی كاری راگه‌یاندن نوێ بكرێته‌وه، له‌گه‌ڵ پاراستنی ئه‌لف‌و بێ‌و بنه‌ما جێگیره‌كانی پیشه‌كه له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو ئامرازێكی راگه‌یاندن، جا ته‌له‌ڤزیۆن بێت یان رۆژنامه، یاخود رادیۆ.
رۆژنامەی الحیاه