سه‌ره‌تا له‌و پرسیاره‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ین كه ده‌ڵێت "ئایا ده‌شێت نووسه‌ر خاوه‌ن هه‌ڵوێسته‌یه‌كی سیاسی بێت یان پێچه‌وانه‌كه‌ی ڕاستره؟"
بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره، ڕه‌خنه‌گری ئینگلیزی تێری ئیگڵیتۆن (1943-)، له‌كتێبه‌كه‌یدا "تیۆری ئه‌ده‌ب" ده‌ڵێت "تیۆری ئه‌ده‌بی نوێ به‌شێكه له‌مێژووی سیاسی و ئایدیۆڵۆژی سه‌رده‌م، به‌ڵكو ئه‌م تیۆره جودا نابێته‌وه له‌بیروڕا سیاسی و فیكری و ئایدیۆڵۆژییه‌كان".
له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیشدا، ئه‌ده‌بی نوێ ده‌رئه‌نجامی چالاكییه جۆراوجۆره‌كانی سیاسه‌ت و فیكر له‌دایكبووه. ڕه‌نگه پێچه‌وانه‌كه‌شی هه‌ر ڕاست بێت.
بیرمه‌ندو نووسه‌رو شاعیر، برایم ئه‌حمه‌د له‌میانه‌ی ئه‌و پرسیاره‌ی كه ئاڕاسته‌ی كرابوو ئایا به‌سیاسه‌ت ده‌ستت پێكردووه یان ئه‌ده‌ب؟ له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت "له‌دوای كاره‌ساتی شه‌شی ئه‌یلوول، من و هه‌ڤاڵه‌كانم، چووینه سیاسه‌ته‌وه.
كاتێ زانیمان خه‌ریكی دروستكردنی كۆمه‌ڵه‌یه‌كن به‌ناوی (كۆمه‌ڵی لاوانی كوردستان) یان (كۆمه‌ڵی خوێنده‌وارانی كورد) وتمان با هه‌وڵبده‌ین تۆڵه‌ی شه‌شی ئه‌یلوول بكه‌ینه‌وه... دوای كاره‌ساتی شه‌شی ئه‌یلول، ئیتر سیاسه‌ت بوو به‌شتێكی ڕۆژانه...
له‌به‌رئه‌وه به‌باشی ناتوانم ده‌سنیشانی بكه‌م، كه ئه‌ده‌بم له‌پێش سیاسه‌تدا ده‌سپێكرد، یا سیاسه‌تم له‌پێش ئه‌ده‌بدا. به‌ڵام شتێك هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه یه‌كه‌م نووسینم له 1931- 1932 دا بڵاوكراوه‌ته‌وه. جا ده‌بێ سیاسه‌ته‌كه پێشتر بووبێ" (بڕوانه، چه‌ند یادگارێكی مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د، د.عه‌بدوڵڵا مه‌ردۆخ). له‌مه‌وه له‌وه ده‌گه‌ین كه برایم ئه‌حمه‌د (بله) به‌هۆی ژینگه سیاسی و سۆسیۆڵۆژی و فیكرییه‌كانی سه‌رده‌مه‌وه له‌یه‌ك كاتدا ده‌ستی بۆ هه‌ر دوو چه‌مكی سیاسی و ئه‌ده‌بی بردووه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو جه‌مسه‌ره ته‌واوكه‌ری یه‌كتربن. واته به‌رله‌وه‌ی نووسه‌رو شاعیر بێت ئه‌وا دۆخ و مه‌سه‌له كوردییه‌كان كردار‌و مۆتیڤێكی پۆزه‌تیڤ بوون بۆ خوڵقاندنی گوتارێكی ئه‌ده‌بی كوردی نوێ.
لێره‌شه‌وه پرسیارێكی تر دروستده‌بێت كه ده‌ڵێت "برایم ئه‌حمه‌د چی بوو؟". گه‌ڕانێكی خێرا به‌ژیاننامه‌و به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بی و شیعرییه‌كانی ئه‌و ڕاستییه حاشاهه‌ڵنه‌گره ده‌رده‌خه‌ن كه ئه‌م خوده بابه‌تی و بكه‌ره به‌رله‌وه‌ی كورد بێت ئه‌وا ئه‌ندامێكی كارای خێزانی مرۆڤایه‌تی بوو. هیچ كات دژی ڕه‌نگ و ده‌نگه جیاوازه‌كان كاری نه‌كردووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا گه‌ر نیشتمانه‌كه‌ی له نیشتمانه‌كانی تر خۆشتر بووبێت ئه‌وا ئه‌مه كارێكی خۆڕسكی و سروشتتیه‌و له‌به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌كانی كه‌مناكه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها ته‌نها شاعیر‌و نووسه‌رو سیاسه‌تمه‌دار نه‌بوو، به‌ڵكو بیرمه‌ندێكی وزه‌به‌خشی په‌روه‌رده‌ش بوو.
له‌ده‌قه‌كانیدا به‌ئاشكرا هه‌ست به‌گرنگیدانی سستمی خوێندن و فێركردن و خۆشه‌ویستی خاك و نیشتمان و مه‌سه‌له ڕه‌واكانی نه‌ته‌وه‌كه‌یی و مافی دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی و برایه‌تی ده‌كرێت. لێره‌دا كه‌سێتییه‌كه‌ی ته‌واو یه‌كده‌گرێته‌وه له‌گه‌ڵ بیرمه‌ندی فه‌ڕه‌نسی و جیهانی جان جاك ڕۆسۆ كه یه‌كێك بووه له پێشه‌نگه‌كانی شۆڕشی فه‌ڕه‌نسی. به‌مه‌ش، بله كه‌سێكی داخراو نه‌بوو، به‌ڵكو ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی بینی له‌بونیادنانی ڕۆشنگه‌ری كوردی كه هه‌تا ئێستا بۆته سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌ره به‌نرخی ڕۆشنبیرییه‌تی كوردی.
له‌مه‌شیاندا، ڕه‌نگه، وه‌ك ڕۆشنبیرو ڕوناكبیرێك سوودی له بۆچوونه ئازاده ڕۆشنگه‌رییه‌كانی دیكارت و میكاڤیللی و جۆن لۆك و تۆماس هۆبز بینیبێت. له‌دوای هه‌ره‌س پێهێنانی مه‌مله‌كه‌ته‌كه‌ی مه‌لیك مه‌حمود له‌لایه‌ن ئینگلیزه‌كانه‌وه، بله، هاوشێوه‌ی گۆران و هاوڕێكانی شیخ نوری شیخ ساڵح و ره‌شید نه‌جیب و ئاوڕه‌حمان به‌گی نفوس، له‌هه‌وڵی نوێكردنه‌وه‌ی فۆڕم و ناوه‌ڕۆكی شیعری هاوچه‌رخی كوردیدا بوو. له‌هه‌مانكاتیشدا له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوو كه چۆن ئاستی هۆشیاری تاكی كورد گه‌وره‌ترو باشتر بكات.
دیاره ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی تێگه‌یشتن و ڕاڤه‌كردنی مه‌سه‌له‌كانی كورد بوو. ئه‌م قۆناغه له‌مێژووی سیاسی و ئه‌ده‌بی كوردا به‌قۆناغی دوهه‌م و ته‌واوكه‌ری قۆناغی یه‌كه‌می كوردستانی باشوور له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت. هه‌ر له‌م قۆناغه نوێیه‌دا، بله وه‌ك پارێزه‌رو ڕۆژنامه‌نووسێك، بێده‌نگی زوڵم سته‌می دوژمنانی شڵه‌قاندووه، به‌ڵكو تێكیشكاندووه‌و له‌جیاتی ئه‌مه بانگه‌وازی بۆ دادپه‌روه‌ری و مافی چاره‌ی خۆنووسین و دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌ربه‌خۆی كوردستان و پارێزگاری له‌شوناس و كه‌سێتی كورد ده‌كرد. هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌ش بووه كه هه‌میشه له‌نێو ململانێ سه‌خته‌كانی فیكر‌و سیاسه‌تدا خۆی دیوه‌ته‌وه.
له‌هه‌مووشیاندا به‌هێزێكی فیكری قورسه‌وه ڕووبه‌ڕوی به‌رامبه‌ره‌كان ده‌وه‌ستایه‌وه. بۆ نموونه، ژانی گه‌ل له‌ڕۆژیكدا نووسرایه‌وه‌و بڵاوبۆوه كه تێكڕای خه‌ڵكی وه‌ك پێویست ئاگاداری ململانێ چینایه‌تی و فیكری و سیاسییه‌كان نه‌بوون. به‌ڵام بله به‌شێوازێكی ئه‌ده‌بی و هێمنانه زۆربه‌ی ئه‌و تاكانه‌ی به‌لای نامه‌كانیدا ڕ‌اكێشا به‌تایبه‌تی ئه‌و نامانه‌ی كه په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان به چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌كه‌یه‌وه هه‌بوو .واته، له‌زه‌مه‌نی نه‌فامی و نه‌خوێنده‌واری و بێده‌نگییه‌كاندا له‌لایه‌كه‌وه له‌هه‌وڵی دامه‌زراندنی حیزب و ڕێكخراوه جه‌ماوه‌ری و ڕۆشنبیرییه‌كاندا بوو. ئه‌وه‌تا له‌ساڵی 1944 بووه به‌ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی (ژ.ك)وه بوو به لێپرسراوی لقی كوردستانی عێراق.
له ساڵی 1946 دا چۆته نێو ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كورد‌و لێپرسراوی لقی سلێمانی. له‌ساڵی 1953 دا كراوه به سكرتێری پارتی دیموكراتی كوردستان. له‌نێوان ساڵانی 1939 -1949 ڕۆڵێكی به‌رچاوی بینیوه له ده‌ركردنی گۆڤاری گه‌لاوێژ كه خۆی پێشه‌نگی دامه‌زراندنه‌كه‌ی بووه. له‌لایه‌كی تریشه‌وه، هه‌روه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان پێدا، له‌هه‌وڵی تازه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیاتی كوردیدا بوو.
Pukmedia