لە دوای ساڵی (١٩٩١) وەفدێکی یوئێن لەگەڵ چوار وهرگێڕ چووبوونە بارەگای یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان، وەفدەکەی یوئێن ووتبویان: چیتان پێویستە بۆتان دابین بکەین؟
بەرپرسی بارەگاکەش ووتبووی: داوا لە یوئێن ئەکەین هەنێک تڕوتفاقمان بۆدابین بکات.
بە ههر چوار وهرگێڕهكه هەرچەندیان کردبوو نەیانزانیبوو بە ئینگلیزی (تڕوتفاق) دەڵێن چی!
نزیکەی دووساڵیش دەبێت یەک وشەم لەسەر سیاسەت نەوتووە، تەنانەت لە پرسە نیشتیمانیی و نەتەوەییەکانیشدا بە یەک وشەش بەشداریم نەکردووە، ئێستاش ئامادە نەبووم ئەم چەند دێڕە بنووسم، وەلێ هەرچەند بیردەکەمەوە ئێمە لە ئێستادا بۆ ئێمه لە هەموو شتێک گرنگتر ئەوەیە کە پێویستیمان بە ڕێکخستن و بەهێز کردن و نەپچڕانی (تەونی کۆمەڵایەتی) هەیە ، کە بەداخەوە رۆژ بەڕۆژ بەرە و پچرانی یەکجارەکی دەچێت. ئهم بڕوا و بۆچوونهشم لهوهوه سهرچاوه دهگرێت، كه وهك توێژهرێكی كۆمهڵایهتی هەفتانە دەیان کەیسی خێزانی دێتە بەر دەستمان کە لێکەوتەی ئەو دۆخەن، بەڵام هەرچەند دەکەم وەک وهك وهرگێڕهكانی تیمهكهی ئهوسای یوئێن نازانم چۆن بەو خەڵکە بڵێم مەبەستم لە نەپچڕانی ئەو تەونە کۆمەڵایەتیە چیە؟
عەزیزی من، سەرۆکەکان هەموویان ئەڕۆن، بەڵام منداڵەکانی ئێمە هەتا هەتایە لەسەر ئەم خاکە پێکەوە دەمێننەوە یاری دەکەن و گهورهش دهبن.
هەڵبژاردنەکان تەواو دەبن، سیاسیی و سهرۆكهكان پێکەوە تکتی فرۆكه دەبڕن و سەفەر دەکەن و لەسەر یەک کورسی بەتەنیشت یەکەوە دادەنیشن، وەلێ من و تۆ لە مارکێت و مۆڵ و کافتریاکان کە یەکتری دەبینین بۆ دەبێت ڕوو له یهكدی وهرگێڕین؟
ئەوان دە ڕۆژی تر هەموویان دەست دەکەنە ملی یەک و لە یەک هۆڵدا لە کاتی سوێند خواردندا پێکەوە وێنە دەگرن، وەلێ من و تۆ دەبێت لە هۆڵی ئاههنگ و بۆنه و کۆنفرانس و لە هۆڵهكانی زانکۆ و لەکاتی ئاهەنگەکانیشدا تا چەندین ساڵ مۆڕە لەیەکتری بکەین!
«خواوەند دنیای بەڕەنگاو ڕەنگی دروست کردووە، ئیتر چۆن قبوڵ دەکات ئێمە بەتەنها ڕەنگێکمان خۆش بوێت، ئەوەی کە بەتەنها یەک ڕەنگ و یەک ئایدۆلۆژیا و یەک نەتەوە و یەک مرۆڤ و یەک کتێبی خۆشدەوێت لە راستیدا هیچیانی خۆش ناوێت»
ئەوان هەموویان دەڕۆن، بهڵام بڕیار وایە من و تۆ و منداڵەکانمان هەتا هەتایە لەسەر ئەم خاکە، لەم کۆڵانانە، لەم شارانە لەم کافتریا و پهرستگا و زانکۆ و تۆڕە کۆمەڵایەتیانە پێکەوەبین، ئەگەر تێگەشتن و تەرجەمە کردنی ئەو دۆخەش قورسە، ئەوا بەزمناێکی زۆر سادە و ئاسانتر دهتوانین لهو راستیه تێبگهین: «ئێمە پێش ئەوەی پێویستمان بە تڕوتفاقی سیاسی بێت، پێویستیمان بە هەندێک تڕو تفاقی کۆمەڵایەتیە.»
بۆ ئەوەی خوێنەری بهڕیز بەهەڵە دا نه بریت مەبەست لە تێک نەچوونی تەونی کۆمەڵایەتی مانای ئەوە نییە مرۆڤ لە ئاستی ستەمکاری بێ دەنگ بێت، نا .. مانای ئەوەیە کە دەست نەبرێت بۆ هەندێک بەهای کۆمەڵایەتی کە هەموومان تیایدا هاوبەشین.
وێستگه نیوز