وێنه‌ی منداڵه سێ‌و فرۆشه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه كه بە‌كزۆڵییه‌كه‌وه له‌نێوه‌ندی شاره‌كه‌دا خه‌ریكی فروشتنی فه‌ریكه سێوه‌كانی بە‌مشته‌رێكانێتی‌و له‌پڕ پۆلیسی ته‌جاوزاتی شاره‌كه ده‌گه‌نه ڕاسه‌ری‌و ته‌رازو‌و كێشانه‌كه‌ی ده‌به‌ن‌و داد‌و بێداد‌و تكاو رجاكردن له‌پۆلیسه‌كه دادی نایات‌و بە‌بێ هیواییه‌كه‌وه له‌پۆلیس‌و ده‌سه‌ڵاتی شاره‌كه نێو چاوانی ئاه‌و مۆركێكی خه‌مبارانه ئه‌و داده‌گرێت، هه‌موانی خسته گریان‌و سه‌رزه‌نشتكردنی كاربه‌ده‌ستانی شاره‌كه‌ی له‌هه‌ڵه‌بجه‌دا به‌دوادا هات، كه وا له‌مێژوییه‌كی دورودرێژی ئه‌م شاره وا نه‌یانتوانی خزمه‌ت‌و خزمه‌تكاری بە‌چین‌و توێژه‌كانی شاره‌كه بكه‌ن، ئه‌وا ورده ورده وا خه‌ریكه خه‌ڵكی كه‌م ده‌سه‌ڵات‌و كه‌مده‌رامه‌تی شاره‌كه‌ش له‌كاسپیكردن‌و بژێوی ژیانی ساده‌یان وا بێبه‌ش ده‌كه‌ن. هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ش له‌ڕووی ئه‌ركی پۆلیسێكه‌وه به‌س تەنها جێبه‌جێكاری فرمانێكی سه‌روو خۆی بۆ ڕێكخستنی ناوبازاڕی شاره‌كه‌یه‌تی، به‌ڵام به‌گشتی ده‌توانرێت ئه‌دای لاوازی كاره‌كته‌ره‌كانیی سه‌روتر له‌ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌م وڵاته له‌خزمه‌تكردنی شاره‌كه ده‌بێت لێی بڕوانرێت.
ئه‌م منداڵه كاكه "حه‌مه”گیان كه سونبولی منداڵانی هه‌ژارانی شاره‌كه‌یه، كه دوێنی شه‌و بە‌بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كه‌ی له‌كاتی بردن‌و فڕاندنی ته‌رازو‌و كێشانه‌كه‌ی به‌هۆی پۆلیسه‌وه بوه جێی باس‌و خواستی چالاكوانان‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ئه‌وەی ده‌رخست ئه‌ویش هه‌روه‌ك زۆر منداڵیتر حه‌زی بە‌ژیان ئاسووده‌یی له‌پارك‌و چاڤیلانده‌كان‌و خوێندن له‌باشترین جێگاكان‌و…هتد، وه‌كو زۆر منداڵیتری كه‌سانی به‌رپرس‌و خواپێ‌داو مافخۆری خه‌ڵكی هه‌ژاریتره.
ئه‌و بە‌وێنه‌كه‌ی‌و چاوه پڕ خه‌م‌و نائومێده‌كه‌ی ئه‌وه‌ی پیشاندا كاربه‌ده‌ستانی ئه‌م وڵاته له‌حه‌قی ئه‌م شاره‌دا، وا باوك‌و دایكی ئه‌ویان‌و زۆر كه‌سیتریان له‌خزمه‌تكردن چه‌وسانده‌وه، ده‌بینێت هه‌مدیسانه‌وه ئه‌م مێژووه تاڵه‌ش به‌رۆكی ئه‌ویش وا داده‌گرێت. ئه‌و له‌زه‌ینیدا خۆزگا له‌داهاتووی شاره‌كه‌یدا چی چه‌كه‌ره پێبدات جگه له‌خوداحافیزیی یه‌كجاری له‌م شاره‌و مه‌ینه‌تیه‌كانی له‌داهاتوودا نه‌بێت. كاتێك هه‌ر له‌ئێستاوه مانای ژیانكردن بۆ ئه‌و له‌عه‌ره‌بانه‌یه‌كی چكۆلانه‌شدا وه‌خته بۆی كۆتایی پێ دێنن.
مێژووی شاره‌كه‌ی حه‌مه‌گیان پڕ له‌داماویی‌و مه‌ینه‌تیی بوه‌و خزمه‌تی ئه‌مشاره نه‌ك به‌پێی پێویست نه‌كراوه، بگره هه‌ر ئیهمال‌و ئیهمالتر كراوه. ئه‌م بازاڕه‌ی كه "حه‌مه‌گیان” فه‌ریكه سێوه ڕه‌قه‌ڵه‌كانیی تیادا ده‌فرۆشێت، زۆرجار بونیاتنانه‌وه‌و چاككردنه‌وه‌ی، بووه بە‌مژده‌ی حیزبیی ده‌سه‌ڵاتدارانیی ناوچه‌كه، به‌ڵام هه‌روه‌ك خۆی مایه‌وه‌و وێران وێرانتر وه‌ك ساتی كیمیابارانكردنی شاره‌كه‌ی هه‌مدیسانه‌وه لێ هاته‌وه. به‌ڕاست!! كێ خه‌مخۆری ئه‌م شاره‌یه‌و كێ ده‌ستێكی ئاوه‌دانی به‌سه‌ر ئه‌م شاره‌دا دێنێت، ناوچه‌كه‌ی كاكه حه‌مه‌گیان پڕ له‌ناوچه‌ی سنوریی بازرگانییه، به‌ڵام كێ ئاوه‌دانی ده‌كاته‌وه‌و كێ بۆ خزمه‌تی حه‌مه‌و هاوشێوه‌كانی وه‌گه‌ڕی ده‌خات، نازانرێت‌و نازانرێت. سیاسییه‌كان له‌م شاره موناقشه‌و مونافسه‌ی پۆسته باڵاكان بۆ خۆیان‌و داگیركردنیان، بوه بە‌خه‌می هه‌میشه‌ییان خۆ نازانن هه‌زارانی وه‌ك حه‌مه‌گیان بۆ پاروویه‌ك نان وه‌خته ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كارییان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.
ئاخ‌و داخی حه‌مه‌گیان دوێنی شه‌و هه‌موو ویژدان زیندویه‌كی هه‌ر له‌ڕۆژنامه‌و سایته‌كان بگره تا هاوڵاتی ئاسایی گرته‌وه‌و ئه‌وه‌یان بە‌ده‌سه‌ڵاتداران پیشاندا شۆڕشی برسیی ڕۆژێك دێت ئه‌م زوڵمانه چیتر قبوڵ ناكات‌و چاوه‌ڕوانی عه‌داله‌ت‌و یه‌كسانی له‌حه‌قی خۆیاندا ده‌كه‌ن.
ئاوێنه